ئامادەکاریەکان بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم

News #03, Issue 01, Jan 2015 | Núcey #03, Jhimarey 01, Mangí 1 Sallí 2015 | نوچەی 3، ژمارەی یەکەم، مانگی 1 ساڵی 2015

بەڕێوەبەرى بەشى ناوخۆییەکانى زانکۆى کۆیە: هەموو ئامادەکاریەکانمان تەواو کردووە بۆ وەرگرتنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم و لە پێشوازیانداین

لەبارەى ئامادەکاریەکانى بەڕێوەبەرایەتى بەشەناوخۆییەکانى زانکۆى کۆیە بەڕێز د.دەریا جەمال بەرێوەبەرى بەشى ناوخۆییەکان بە لاپەرەى فەرمى زانکۆى ڕاگەیاند: بۆ ئەمساڵى خوێندن هەموو ئامادەکارییەک بۆ نیشتەجێ کردنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەم کراوە و دەتوانن مامەڵەکانیان بۆ وەرگرتن لە بەشى ناوخۆیى ئەنجام بدەن.

وتیشى: زانکۆى کۆیە پێنج بەشە ناوخۆیى هەیە و (3) بەشى ناوخۆیى بۆ کوڕان و (2) بەشى ناوخۆییش بۆ کچان دانراون.

لە بارەى ژمارەى خوێندکارانى وەرگیراو ئاماژەى بەوەدا: (430) خوێندکارى کوڕ و (300) خوێندکارى کچ لە بەشى ناوخۆیى نیشتەجێ دەکرێن. هەروەها لەبارەى شێوازى وەرگرتنى بەشە ناوخۆییەکان وتى: پێویستە سەرەتا لە تۆمارگاى گشتى مامەڵە دەست پێ بکات و ئەوان نوسراوێکى بۆ دەکەن بۆ وەرگرتن لە بەشى ناوخۆیى ئێمەش بە ئاسانکارییەکى زۆرەوە مامەڵەکەى بۆ جێبەجێ دەکەین و بەشى ناوخۆیى بۆ دابین دەکەین.

داواشى لە خوێندکاران کرد کە کەل و پەلەکانى بەشەناوخۆییەکان بپارێزن و بە ماڵى خۆیان سەیرى بکەن .... (گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى)