فێستيڤاڵى ساڵانەى بەشى مێديكەڵ مايكرۆبايۆلۆجى بەڕێوەچوو
News #15, Issue 28, Apr 2017 | Núcey #15, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی15، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017
بەشى مێديكەڵ مايكرۆبايۆلۆجى لە فەكەڵتى زانست و تەندروستيى زانكۆمان فێستيڤاڵى ساڵانەى خۆى ئەنجامدا بە بەشدارى تەواوى خوێندكارانى بەشەكە.
ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٧/٤/١١ كاتژمێر ١٠ى بەيانى بە ئامادەبوونى بەرێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرانى و ڕاگرى فەكەڵتى زانست و تەندروستى و مێوانێكى زۆر، فێستيڤاڵەكە دەستى پێكرد لە گۆڕەپانى بەردەم بەشەكە.
فێستيڤاڵەكە بريتى بوو لە چالاكى جۆراوجۆرى پێشانگاى پۆستەرى زانستيى، ئامادەكردنى خواردنى جۆراوجۆر، تێستى خوێن و ژمارەيەك چالاكى جۆراوجۆرى تايبەت بە زانستى مێديكەڵ مايكرۆبايۆلۆجى، وێڕاى پێشكەشكردنى چەند وتارێك لە بارەى فـێستيڤاڵەكەوە.
بەرێز د.سەرمەد سەرۆكى بەشى مێديكەڵ مايكرۆبايۆلۆجى دەلێت " ئەم فێستيڤاڵە تەواوى ڕۆژێك دەخايەنێت لە بەيانيەوە تاوەكو ئێوارە، چالاكيەكان دابەشكراون بەسەر كاتەكانى ڕۆژەكەدا" هەروەها دەڵێت " خوێندكارەكانمان و ليژنەى فێستيڤاڵەكە زۆر ماندووبوون بە ئامادەكردن و ڕێكخستنى ئەم فێستيڤاڵە و ماوەى هەفتەيەك زياتر لە ئامادەكاريدابوون"
لەبارەى كاردانەوە و بەشدارى خوێندكاران دەڵێت " خوێندكارانمان زۆر بە پەرۆشەوە بەشداريان تێداكرد، وە لە بەر ئەوەى فێستيڤاڵەكەمان ساڵانەيە، بۆيە خوێندكاران لە سەرەتاى ساڵەوە بەهيوابوون كە كاتى فێستڤاڵەكە بێت و بەشدارى تێدابكەن، ئەگەر هيمەت و پەرۆشى ئەوان نەبا نەماندەتوانى فێستيڤاڵى ئەمساڵمان ئەنجام بدەين"
بەشى مێديكەڵ مايكرۆبايۆلۆجى
به‌شی مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی له‌ساڵی خوێندنی ئه‌کادیمی 2011-2012 له زانکۆی کۆیه دامه‌زرا.
مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕێگایانه ده‌کات که‌لێیه‌وه میکڕۆبه‌کان، له‌وانه به‌کتریا و که‌ڕوو و مشه‌خۆر و ڤایرۆسه‌کان کار ده‌که‌نه سه‌ر ته‌ندروستیمان، وه ئه‌مه‌ش خاڵێ سه‌ره‌کیه كه له پڕۆگرامی خوێندنی به‌كالۆریۆس له زانسته‌كاندا جه‌ختی لێده‌کرێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، زانستییه‌كی به‌رفراوانتر له مایکڕۆبایۆلۆجی و زانستهکانی ژیان گرنگه بۆ تێگه‌یشتنێکی ته‌واو له مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی.
ئه‌م به‌شه هه‌ڵده‌ستێت به ڕاهێنانی پیشه‌وه‌رانی چاودێری ته‌ندروستی له بواره‌کانی زانستی نه‌خۆشی مایکڕۆبایۆلۆجی، وزانستی پزیشکی و ته‌کنۆلۆژیای پزیشکی. ده‌رچوانی ئه‌م به‌شه پسپۆری په‌یداده‌كه‌ن له بواری زانستی نه‌خۆشی، زانستی پزیشکی، ته‌کنۆلۆژیای پزیشکی ته‌کنیککاری تاقیگه. وه هه‌روه‌ها ئه‌م به‌شه خزمه‌تگوزاری و پێداویستی تاقیگه دابین ده‌كات.
ئه‌رکی ئێمه بریتی ده‌بێت له بره‌ودان به ڕێگا و شێوازی نوێ بۆ ڕێگری‌کردن و چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشیه ته‌شه‌نه سه‌ندووه‌کان ( نه‌خۆشیه په‌تاییه‌کان) و ناڕێکیهكانی به‌رگریكردن له نه‌خۆشی. پڕۆگرامه‌کانی ئه‌م به‌شه به‌شێكن له‌و ده‌ستپێشخه‌ریه نوێیه‌ی كه سکوڵهكهمان سه‌باره‌ت به نه‌خۆشیه ته‌شه‌نه سه‌ندووه‌کان كردوویه‌تی.
پڕۆگرامی فێركردنی به‌شی مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی یه‌کێکه له هه‌مه‌جۆرترین و چالاکترین پڕۆگرام له سکوڵی زانست و ته‌ندروستی زانکۆی کۆیه‌دا. ئه‌م به‌شه خزمه‌تی په‌یامی فیركردن له زانکۆ ده‌كات له‌ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌کردن و فێرکردنی خوێندکارانی ته‌ندروستی له زانستی به‌رگری له‌ش بۆ نه‌خۆشی و زانستی به‌کتریاناسی، زانستی ڤایرۆسناسی و ئه‌و کارلێکانه‌ی ده‌بنه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشی. ئه‌م به‌شه هانی بیرکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه و شاره‌زایی په‌یداكردن له چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌كان ده‌دات و هه‌ل بۆ خوێندکاران ده‌ڕه‌خسێنێت تاوه‌کو له تاقیگه‌کاندا لێهاتوانه خۆیان پێبگه‌یه‌نن و ببن به فێرخوازی هه‌میشه‌یی.
به‌شی مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌یه که توێژینه‌وه له بواری مایکڕۆبایۆلۆجی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له چاره‌سه‌رکردنی نه‌خۆشی ڤایرۆسی (ئۆگه‌ندا). توێژینه‌وه له‌به‌شه‌که‌ی ئێمه‌دا یه‌کخراوه، له توێژینه‌وه‌ی بنچینه‌ییه‌وه بۆ توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی. ئێمه باوه‌ڕمان به‌و یه‌کخستنه هه‌یه چونکه توێژینه‌وه‌ی بنچینه‌یی زه‌مینه ساز ده‌کات بۆ توێژینه‌وه‌ی کرداری و مه‌یدانی. خوێندکارانی زانکۆ به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی زانکۆ‌دا به‌شێوه‌یه‌کی کارا به‌شدارن له پڕۆگرامه‌کانی توێژینه‌وه. له دوای ده‌رچونیاندا، خوێندکاران شوێن پیشه‌ی خۆیان ده‌که‌ون له بواره‌کانی توێژینه‌وه یاخود چاودێری ته‌ندروستی یاخود له جیهانی ئه‌کادیمیدا. به‌شی میدیکاڵ مایکڕۆبایۆلۆجی پڕۆژه‌ی تویژینه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه كه زانكۆ پاڵپشتی ده‌كات.
بۆ زانيارى زياتر لە بارەى ئەم بەشەوە، كليك لێرە بكە.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ
وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش