چالاکی هاوبەشی بەڕێوەبەرێتی پەیوەندیەکان و سەرۆکایەتی بەشی زمانی ئینگلیزی

News #04, Issue 49, Jan 2019 | Núcey #04, Jhimarey 49, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 04، ژمارەى 49 مانگی 01 ساڵی 2019

بە هاوکاری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ و بەسەرپەرشتی سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان و دوای دەستنیشانکردنی گروپێک لە خوێندکارانی بەشی زمانی ئینگلیزی بۆ بەشداریکردن لە پرۆگرامی نێودەوڵەتی (پەروەردەی ئاشتی

Peace Education ) لەگەڵ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی HWPL لە وڵاتی کۆریای باشوور.

رۆژی دووشەم رێککەوتی ٢٠١٩/١/١٤ کاتژمێر ۱۲ ی نیوەڕۆ لە هۆڵی سیمنارەکانی بەشی زمانی ئینگلیزی و بەئامادەبوونی سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی م.ئارەزوو رەشید و بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگای پرۆگرامی سکایپ خاتوو ئۆلیڤیا کیم بەڕێوەبەری گشتی HWPL وانەیەکی راستەوخۆی لەگەڵ خوێندکارەکان سازکرد کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندو دوای گفتوگۆی نێوان هەردوولا هێڵە گشتییەکانی کاری داهاتوو دەستنیشانکرا.