بەشى ژمێريارى وۆركشۆپێكى هاوبەشى بەڕێوەبرد
News #07, Issue 47, Nov 2018 | Núcey #07, Jhimarey 47, Mangí 11 Sallí 2018 | نوچەی 07، ژمارەى 47 مانگی 11 ساڵی 2018
لە ڕۆژى جيهانيى ژمێريارى، بەشى ژمێريارى زانكۆى كۆيە و زانكۆى سەڵاحەدين وۆركشۆپێكى هاوبەشيان بەڕێوەبرد.
ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٨/١١/١٣ لە هۆڵى سمينارى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان، بە ئامادەبوونى بەڕێزان ياريدەدەرانى سەرۆكى زانكۆ و راگرى فەكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان، بەشى ژمێريارى زانكۆى كۆيە و زانكۆى سەڵاحەدين وۆركشۆپێكيان بەڕێوەبرد بە ناونيشانى :
تطبیق معاییر المحاسبة الدولیة استناد قرار مجلس المهنة العراقی المشاكل و المعوقات والحلول مقترحة
لە رۆژى يەكەمى وۆركشۆپەكەدا، ژمارەيەك سمينار پێشكەش كران لە لايەن مامۆستايانى بەشى ژمێريارى هەردوو زانكۆوە و چەندان بابەتى ژمێرياريان تاوتوێ كرد.
وا بڕيارە سبەينێ چوارشەممە ٢٠١٨/١١/١٤ لە هۆڵى كۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابوورى، رۆژى دووەمى وۆركشۆپەكە بەڕێوەبچێت.