پشتگيرى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم
News #24, Issue 04, April 2015 | نوچەی 24، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #24, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015
ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم پشتگيرى زانكۆى كۆيە دەكات
رۆژى سێ شەممە ٢٨/ ٤/ ٢٠١٥ كاژێر ٩ى بەيانى لە هۆڵى سمينارەكانى سەنتەرى جينات, بەشى فيزياى فاكەڵتى زانست و تەندروستى زانكۆمان, وۆرك شۆپێكى لەسەر ئاستى فاكەڵتى زانست و تەندروستى و بەبەشدارى سەرجەم بەشەكان رێكخست.
بەرێز د.فەهمى فەريق محەمەد سەرۆكى بەشى فيزيا سەبارەت بە ئامانجەكان و ئەنجامەكانى وۆرك شۆپەكە بە نوچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند"ئامانج لەو وۆرك شۆپە دروستكردنى پەيوەندييە لەگەڵ ناوەندە ئەكاديمى و زانستييەكانى دەرەوە بۆ هاوكاريكردن لە ئەنجامدانى توێژينەوەى زانستى و بەدەستهێنانى پشتگيرى دارايى بۆ ئەنجامدانى كارى توێژينەوە لە زانكۆى كۆيە ئەمەش بە پاڵپشتى سەرەكى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆمى بەجۆرێك كە سوود لە بوارى وزەى ئەتۆمى وەربگيرێت بۆ بوارى ئاشتى و پاراستنى ئاسايشى نەتەوەيى, نەك بە پێچەوانەوە"
ئاماژەى بەوەشدا كە ئامادەبووانى وۆرك شۆپەكە لە كۆتاييدا زانيارى تەواو وەردەگرن سەبارەت بە چۆنيەتى ئامادەكردنى پرۆژە و پێشكەشكردنى پرۆژەكان بۆ ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم تاوەكو بتوانرێت پشتگيرى دارايى و زانستى بە دەست بهێندرێت لە سەرخستنى پرۆژەكاندا و بەمەش زانكۆى كۆيە وەكو ناوەندێكى زانستى و ئەكاديمى زياتر بناسرێت لە ئاستى نێودەوڵەتيدا كە سەرەنجام خۆى لە بەرزبوونەوەى پلەى زانكۆدا دەبينێتەوە.
سەرۆكى بەشى فيزيا لە بارەى بابەتە پێشكەشكراوەكانى وۆرك شۆپەكە وتى"ئەو بابەتانەى لە وۆرك شۆپەكە پێشكەشكراون سێ بابەت بوون بە ناونيشانەكانى:
• IAEA (coordinated research activities)IAEA plan 2018-2023
• IAEA report list of (cooperation research projects)
• IAEA impact atoms for peace
و سەرجەم ئەو بابەتانە لە لايەن بەرێز پ.ى.د.سەعدون تەها ئەحمەد پێشكەشكران.
د.فەهمى سەرۆكى بەشى فيزيا لەبارەى پلانى داهاتوويان وتى" ئەمە يەكەم وۆرك شۆپە لەم بوارە بۆ دروستكردنى ئەم پردە پەيوەنديە وە بەشى فيزيا لە هەوڵى بەردەوامدايە بۆ سەرخستنى زياترى ئەم پرۆژەيە و پرۆژەى ترى هاوشێوەش".
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)