كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ
News #03, Issue 06, June 2015 | نوچەی 03، ژمارەی 06 مانگی 6 ساڵی 2015 | Núcey #03, Jhimarey 06, Mangí 6 Sallí 2015
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی زانكۆ له‌گه‌ل سه‌رۆكی به‌شه‌كانی زانكۆ
رۆژی سێ شه‌ممه 30 / 6 / 2015 كاتژێر 11ی پێش نیوه‌رۆ به ئاماده‌بوونی راگری فاكه‌ڵتییه‌كان، به‌رێزان پ. ی. د. وه‌لی مه‌حمود حه‌مه‌د سه‌رۆكی زانكۆ و د. دیلان مه‌جید رۆسته‌م یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌شه‌كانی زانكۆ كۆبونه‌وه.
سه‌ره‌تا به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ له‌باره‌ی سه‌ردانی وه‌فدی زانكۆی كۆیه بۆ زانكۆی ئاركانسانسی ئه‌مریكی كرد بۆ ئاماده‌بووان ورده‌كاریه‌كانی باسكرد له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كردن به واژووكردنی دوو یاداشتنامه له‌گه‌ڵ خودی زانكۆكه و سه‌نته‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی زمانی ئینگلیزی.
به‌ڕێز د. وه‌لی وتی"به به‌رپرسانی زانكۆی ئاركانساسمان راگه‌یاند زانكۆی كۆیه به‌خۆشحاڵیه‌وه پێشوازی له خوێندكاره‌كانتان ده‌كات بۆ توێژینه‌وه‌كردن له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیه‌وه".
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئاماژه‌یدا به رێزبه‌ندی نیشتمانی زانكۆكانی كوردستان و وتی" وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا رژده له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێش بردنی زانكۆكانی كوردستان, بۆیه پێویسته مامۆستایان سووربن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و زانیاری و چالاكیه ئاكادیمی و توێژینه‌وه‌كانیان له وێبگه‌ی زانكۆ دابنێن و نوێ بكه‌نه‌وه, چونكه زانكۆ چه‌ند رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه به‌و ئه‌ركه هه‌ڵناستن"
دواتر به‌رێز دكتۆر دیلان مه‌جید رۆسته‌م یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا باسی له‌چه‌ند لایه‌نێكی تری سه‌فه‌ره‌كه‌یان كرد بۆ زانكۆی ئاركانسانس و خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان زانكۆی كۆیه و زانكۆی ئاركانسانسی بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه.
هه‌روه‌ها داواكاریه‌كان و په‌یامه‌كانی زانكۆی كۆیه‌ی له زانكۆی ئاركانسانس بۆ ئاماده‌بووان باسكرد كه تایبه‌ت بوون به خوێندن و په‌یوه‌ندی ئاكادیمی.
هه‌روه‌ها گشت دانیشتن و دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ زانكۆی خانه‌خوێ و ناوهرۆكیانی باسكرد و وتی"پریزێنتێشنی زۆرمان پێشكه‌شكردن سه‌باره‌ت به زانكۆی كۆیه و ستافی ئاكادیمی و وانه‌بێژ و خوێندكار و سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانكۆمان"
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داواكاری هه‌بوو له‌سه‌رۆك به‌شه‌كان "پێویسته ئه‌و بابه‌تانه‌ی توێژینه‌وه به‌رزی ده‌كه‌نه‌وه بۆمان بابه‌تگه‌لی وه‌ها بن كه وه‌ك خالێك بۆ په‌یوه‌ندی ئاكادیمی له‌گه‌ڵیان به‌كاری بێنین"
دواتر به‌رێز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ باسی گۆڤاری ئارۆ-ی كرد كه گۆڤارێكی ئاكادیمی یه و زانكۆی كۆیه بڵاوی ده‌كاته‌وه و وتی"ئه‌مرۆ ته‌مه‌نی گۆڤاری ئارۆ بووه دووساڵ, پێوه‌رێكی تازه‌مان رێكخستووه كه پێوه‌رێكی نێونه‌ته‌وه‌یی یه و به‌كاری ده‌به‌ین له بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه تێیدا, له ته‌واوی ئێراقدا شتێكی تایبه‌ته " هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌و باسه وتی "چه‌ند زانكۆیه‌ك سه‌ردانیان كردوین ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڤاره و هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی" له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌رێز سه‌رۆكی زانكۆ ئاراسته‌ی مامۆستایانی كرد كه ئێستا ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه له‌و گۆڤاره, به‌ڵام هه‌ركاتێك ژماره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرت ئه‌وا ده‌بێت مامۆستایان وێرای پاره‌دان, پێویسته نۆبهبگرن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌كانیان بۆیه پێویسته ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه و توێژینه‌وه‌ی ئاست بڵند ئه‌نجام بده‌ن.
دواتر به‌رێز یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ باسی له‌و پێوه‌رانه كرد كه گۆڤاره‌كه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڵاوده‌كاته‌وه و وتی"ئه‌و پێوه‌رانه‌ی به‌كارده‌هێنرێن له‌گۆڤاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا, له گۆڤاری ئارۆ به‌كارده‌هێنرێت, ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه و به‌رده‌وام ده‌بین له جێبه‌جێكردنی".
هه‌ر له‌گه‌ل ئه‌م باسه به‌رێز د. دیلان باسی كاركردنی تیمی گۆڤاره‌كه كرد و به ئاماده‌بووانی ناساندن و باسیشی له ده‌رچوونی ژماره‌ی داهاتووی ئارۆ كرد كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا بڵاوده‌بێته‌وه.
ره‌خنه‌كانی به‌رێزان سه‌رۆكی زانكۆ و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی له ستافی سه‌رۆك به‌شه‌كان و مامۆستایان و ستافی ئاكادیمی په‌یوه‌ندیدار بوون به تێكهڵاونهبوونی مامۆستایان له‌گه‌ڵ وێبگه و به‌شه‌جیاوازه‌كانی وێبگه‌ی زانكۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شداری سه‌ره‌كیین و پێویسته ئاستی چالاكییان به‌رزبێت.
له كۆتاییشدا ئاماژه‌ی به ژووی میدیاكرد كرد و وتی" تكایه هه‌ر جوڵانه‌وه‌یه‌كی خۆتان و به‌شه‌كانتان هه‌یه ژووی میدیا له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ ئاگاداربكه‌ن به مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی له نوچهنامهی زانكۆ كه به (newsletter) له ماڵپەڕی سه‌ره‌كی زانكۆ ئاماژه‌ی بۆكراوه بۆ گه‌یاندنی چالاكی و جولانهوهكانتان به ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ".