خولێكی ڕاهێنانی بابەتى گفتوگۆی ئه‌كادیمی بۆ مامۆستایانی زانكۆی كۆیه كرايەوە An Academic Debate Training Course for the Teaching Staff at Koya University

News #01, Issue 47, Nov 2018 | Núcey #01, Jhimarey 47, Mangí 11 Sallí 2018 | نوچەی 01، ژمارەى 47 مانگی 11 ساڵی 2018

11/18/2019

Department of English Language, Faculty of Humanities and Social Sciences (FHSS) offered an Academic Debate training course for the Koya University teaching staff.

Academic Debate is one of the main university-level subjects that is directly related to students’ personal development and their academic future. Thus, prioritizing teaching this subject means taking care of the future of our new generation.

In the spirit of helping the new generation of students, to attach great importance to Academic Debate, and to develop and unify the methods of teaching Academic Debate in all the faculties and departments of Koya University, on November 15, 2018, Department of English language, FHSS opened the training course. The course was led by Ms. Najat Omar Karim, a faculty member of the Department of English language, FHSS.

To observe the training course, on November 15, 2019, Asst. Prof. Dr. Haidar Lashkri, the Vice President of Koya University for Higher Education and Scientific Affairs and Asst. Prof. Dr. Shwan Omer Khider, the Dean of the Faculty of Humanities and Social Sciences, visited the Department of English language, FHSS.

Ms. Arazoo R. Othman, the head of the Department of English language, said that “the course is run by lecturer Ms. Najat Omer Karim, and all the participants are teachers of Academic Debate. It is a 24-hour training course that is offered over a 4-week period. The classes are held twice a week, Wednesday and Thursday, for 3 hours each from 9 A.M. to 12 A.M. in Room 8 at the Department of English Language, FHSS. The course ends on 6/12/2019.”

At the end of the course, certificate of completion was awarded to those participants who attended all the classes.

The training course objectives were as follows:

1- Encouraging the teachers of Academic Debate to attach more importance to the subject and unify its teaching methods.

2- Teaching the subject in a professional way using cutting-edge methods to meet the needs of students in today’s ever-changing educational environment.

3- Helping the Academic Debate teachers to acquire the essential skills and knowledge and to develop their competencies and professional expertise to teach students in an effective and engaging way.

4- Having a group of well-trained Academic Debate specialists to train new teachers of the subject.

5- Evaluating and reviewing an Academic Debate booklet edited by Ms. Najat Omer Karim so that it can used as a guidebook for Academic Debate teachers.

6- Discussing ways of overcoming the challenges that teachers and students are likely to face in academic debate classes.

7- Making recommendations to the head of departments to solve the problems that their departments may face in teaching Academic Debate and implementing its unified curriculum.

بەشى زمانى ئينگليزى خولێكی ڕاهێنانی (گفتوگۆی ئه‌كادیمی) بۆ مامۆستایانی زانكۆی كۆیه كرده‌وه‌

بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی یه‌كێكه‌ له‌ بابه‌ته‌ گرنگه‌كان كه‌ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌ دروستكردنی كه‌سایه‌تی و دواڕۆژی ئه‌كادیمی خوێندكارانه‌وه‌، بۆیه‌ گرنگیدان به‌م بابه‌ته‌ مانای گرنگیدانه‌ به‌دواڕۆژی نه‌وه‌ی نوێمان.

له‌م تێڕوانینه‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستی زیاترگرنگیدان به‌ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی و به‌ره‌وپێشبردن و یه‌كخستنی شێوازی وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ له‌ گشت فاكه‌لتی وبه‌شه‌كانی زانكۆی كۆیه‌ ، به‌شی زمانی ئینگلیزی سه‌ر به‌ فاكه‌لتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان رۆژی 14 / 11 / 2018 له‌لایەن مامۆستای به‌شه‌كه‌ نه‌جات عومه‌ر كه‌ریم خوله‌كه‌ ده‌ستی پێكرد .

به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاگاداربوون له‌ چۆنیه‌تی به‌ڕیوه‌چوونی ئه‌م خوله‌ رۆژی 15 / 11 /2018 به‌رێز پ.ى.د.حه‌یده‌ر له‌شكری ، ياريدەدەرى سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و پ.ى.د.شوان عمر راگری فاكه‌ڵتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ، سه‌ردانی به‌شه‌كه‌یان كرد.

سه‌رۆكی به‌شی زمانی ئینگلیزی ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ ، ‌ خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا نه‌جات عمر كه‌ریم به‌رێوه‌ ده‌چێت و ، سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ به‌شدارده‌بن که‌وا وانه‌ی (گفتوگۆی ئه‌کادیمی ) ده‌ڵێنه‌وه ، كه‌ ماوه‌ی (24) كاتژمێر ده‌خایه‌نێت، له‌ ماوه‌ی چوار هه‌فته‌دا ، هه‌ر هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ (چوارشه‌مه‌ و پێنج شه‌مه‌)، هه‌ر ڕۆژی ماوه‌ی (3) كاتژمێر، له‌ كاتژمێر (9-12)ی به‌یانی‌ ، له‌ هۆڵی ژماره‌ (8) له‌ به‌شی زمانی ئینگلیزی/ فاكه‌لتی زانسته‌ مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان . وه‌ له‌ ڕێكه‌وتی 6 / 12 / 2018 خوله‌كه‌ كۆتایی پێدێت .

له‌کۆتایدا بڕیاره‌ بڕوانامه‌ی به‌شداربوون ‌ببه‌خشرێت به‌و مامۆستایانه‌ی که‌ له‌ته‌واوی کاتژمێره‌کانی کۆرسه‌که‌دا ئاماداده‌بن.

ئامانجی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌:

1. زیاتر گرنگیدان به‌ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی و یه‌كخستنی شێوازی وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن گشت مامۆستایانی بابه‌ته‌كه‌.

2. وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه وه‌ك پێویست‌ و به‌ شێوازێكی زانستی و سه‌رده‌میانه‌ و گونجاو له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی خوێندنی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا.

3. به‌ده‌ستهێنانی زانستی بنه‌ڕه‌تی پێویست و هاوشێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی گفتوگۆی ئه‌كادیمی له‌لایه‌ن مامۆستایانی بابه‌ته‌كه‌و بره‌ودان به‌ شاره‌زایی و كارامه‌یی مامۆستاكان و بنیادنانی توانایان بۆ وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌و گه‌یاندنی به‌ خوێندكاران و ڕاهێنانی خوێندكاران له‌لایه‌ن مامۆستایانی به‌شداربوو به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست.

4. دروستكردنی پۆلێك له‌ مامۆستای شاره‌زا له‌ بواری گفتوگۆی ئه‌كادیمی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ببنه‌ ڕاهێنه‌ر بۆ مامۆستایانی تر.

5. هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی نامیلكه‌ی گفتوگۆی ئه‌كادیمی بۆ مامۆستایان كه‌ له‌ لایه‌ن مامۆستا نه‌جات عومه‌ر ئاماده‌كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی وه‌ك ڕێبه‌رێك له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌.

6. گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌و‌ گرفتانه‌ی كه‌ مامۆستاو خوێندكاران دووچاری ده‌بنه‌وه‌ له‌ وتنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان،

7. پێشكه‌شكردنی پێشنیارو سه‌رنجه‌كان به‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌شه‌كان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ به‌شه‌وه‌ هه‌یه‌و گه‌یاندنی داواكارییه‌كان به‌ كه‌سانی په‌یوه‌ندار بۆ جێبه‌جێكردنیان.