(4) پەیامی پڕۆفیسۆرێکی زانکۆی پێروجای ئیتاڵی بۆ زانکۆی کۆیە

زانکۆی کۆیە پەیوەندییەکی پتەوی زانستی و ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆی پێروجای ئیتاڵی هەیە، لەبەر ڕۆشنایی ئەم پەیوەندییە و لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆمان پڕۆفیسۆر دکتۆر پاوڵا گیگلیۆتی مامۆستا لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی ناوبراو و پسپۆری فریاکەوتنی خێرا تۆمارێکی ڤیدیۆیی بۆ زانکۆی کۆیە ناردووە سەبارەت بە دوایین زانیارییەکان و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هیوادارین سوود بەخش بێت بۆ مامۆستایان و فەرمانبارانی زانکۆ.

بەھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان.

پەیامەکە لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە سەیر بکەن: