ئەنجامى خوێندن بە شێوازى پارالێڵ ڕاگەيەندرا

News #04, Issue 13, Jan 2016 | Núcey #04, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ٤، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016

دواى وەرگرتنى ڕەزامەندى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى، زانكۆى كۆيە خوێندنى بەشێوازى پارالێڵ ڕاگەياند لەسەرجەم بەشە زانستييەكانى زانكۆ، وەك دەرفەتێك بۆ ئەو خوێندكارانەى دەيانەوێت لە بەشى دڵخوازى خۆيان بخوێنن.

بۆ ئەم مەبەستە بە نوسراوى ژمارە ١٥٦ لە ڕۆژى ٥ / ١ / ٢٠١٥ بەڕێوەبەرايەتى ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى ناوى ئەو خوێندكارانەى ڕاگەياند كە ساڵى خوێندنى ٢٠١٥ - ٢٠١٦ دەتوانن لە زانكۆى كۆيە بەشێوازى پارالێڵ بخوێنن، بەم شێوەيەى خوارەوە.

هەروەها بەڕێوەبەرايەتى تۆمارگاى گشتى زانكۆى كۆيە ڕايدەگەيەنێت ڕۆژى يەك شەممە

١٠ / ١ / ٢٠١٥ دوا دەرفەتە بۆ ڕاييكردن مامەڵەى ئەم خوێندكارانە و پاش ئەو بەروارە زانكۆ بەرپرس نييە لە وەرنەگرتنيان.

كليك بكە لە وێنەكان تا بەشێوەيەكى ڕوون بيبينيت.