(29) شاندێکی دەزگای توێژینەوە و گەشەپێدانی پیشەسازیی وەزارەتی پیشەسازیی عێراقی فیدراڵ سەردانی کۆیەیان کرد

ڕۆژی دووشەممە، رێکەوتی ٢٤/ ٢/ ٢٠٢٠ شاندێکی دەزگای گشتیی توێژینەوە و گەشەپێدانی پیشەسازیی سەر بە وەزارەتی پیشەسازیی عێراقی فیدڕاڵ سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد، و لە لایەن بەڕێز پ.د. ولی محمود (سەرۆکی زانکۆ) و پ.ی.د محمد حسیب زەنگەنە (ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری) و یاریدەدەری ڕاگر و سەرۆکبەشەکانی ئەندازیاریی کیماوی و ئەندازیاریی دروستکردن و پیشەسازی وئەندازیاریی نەوت و لێپرسراوی سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی ئەندازیاری و ژمارەیەک لە مامۆستایانی فاکەڵتیی ئەندازیاری پێشوازیان لێکرا و هەردوو لا جەختاین کردەوە لەسەر کاری هاوبەش.

دواتر شاندەکە بەیاوەری بەڕێز (سەرۆکی زانکۆ) و (ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری) سەردانی هەر یەک لە کارگەی دۆشاوی ئاوەتەماتەی کۆیە وکارگەی مافوری کۆیەیان کرد بە مەبەستی لە نزیکەوە بینینی رەوشی ئەم کارگانە، شایانی باسە دوای بینینی کارگەکان شاندەکە بە خۆشحاڵییەوە ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەرهاوکارییەکی پێویست، کە ئەوان بتوانن پێشکەشی بکەن لەم بوارەدا.

دواتر شاندەکە لە درێژەی سەردانەکەیاندا سیمینارێکیان پێشکەش بە مامۆستایانی فاکەڵتیی ئەندازیاری کرد لە هۆڵی نەشمیل لە فاکەڵتیی ئەندازیاری، و دواتر گفتوگۆ کرا دەربارەی وۆرکشۆپێکی هاوبەش تایبەت بە کەرتی پێشەسازی، کە مانگی چواری ٢٠٢٠ دیاری کرا بۆ ئەنجام دانی وۆرکشۆپەکە،

ئامادەکردن و وێنە: بەندی لوقمان