زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئێران بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا ياداشتى لێكگەيشتنيان واژۆ كرد
News #19, Issue 13, Jan 2016 | Núcey #19, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ١٩، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016
بە مەبەستى هاوكاريكردنى ئەكاديمى، زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئێران بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا ياداشتێكى لێكتێگەيشتن واژۆ دەكەن.
بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە بە نووچەنامەى وت "رۆژى سێ شەممە ٢٦ / ١ / ٢٠١٦ لە شارى هەولێر زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئێران بۆ زانست و تەكنۆلۆژيا ياداشتێكى لێكگەيشتنيان واژۆ كرد " سەبارەت بە ئامانجى واژۆكردنى ياداشتەكە بەڕێز سەرۆكى زانكۆ وتى "بە مەبەستى سوود وەرگرتن لە ئەزموونە ئەكاديمەيەكان و هاوكاريكردنى زانستى ئەم ياداشتە واژۆكراوە" هەروەها بەڕێز سەرۆكى زانكۆ ئاماژەى بەوەدا زانكۆكانى وڵاتى ئێران بە ئەزموونى زانكۆكانى كوردستاندا ڕۆيشتوون و خاڵى هاوبەشمان زۆرە، بۆيە دەتوانين لەم ڕووەوە سوود و كەڵكيان لێوەربگرين.
ئەمە سێ يەمين ياداشتنامەيە لەگەڵ زانكۆكانى وڵاتى ئێران
ڕۆژى شەممە ٩ / ١ / ٢٠١٦ بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە لە چوارچێوەى وەفدێكى وەزارەتى پەروەردە و خوێندنى باڵادا سەردانى چەند دامەزراوەيەكى زانستى و نەوتى وڵاتى ئێرانى كرد، لە ميانەى گەشتەكەدا بەڕێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە ياداشتێكى لێكگەيشتنى لەگەڵ زانكۆى سەهەند واژۆكرد، دەربارەى ئەم ياداشتە سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەڵێت "ناوەرۆكى ياداشتەكە چەندان تەوەرى تايبەت بە گەشەپێدانى پەيوەنديەكان دەگرێتەخۆى لە نێوان هەردوو زانكۆدا" بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
هەروەها ڕۆژى ٩ / ٩ / ٢٠١٥ زانكۆى كۆيە و زانكۆى ئەسفەهانى تێكنۆلۆژى ياداشتێكى لێكگەيشتنيان واژۆكرد. ياداشتەكە لهلایهن بهرێزان پ.ی.د.وهلی محمود سهرۆكی زانكۆی كۆیه و د . محمود مدرس هاشمی سهرۆكی زانكۆی ئەسفەهانى تێكنۆلۆژى واژووكرا كە چەندان تەوەرى زانستى و پەيوەندى ئاكاديمانەى هاوكارى لە نێوان هەردوو زانكۆ دەگرێتە خۆ.بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.