issue-57 (2) یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر زمان و ئەدەبی ئینگلیزی

لە ڕێكه‌وتی ٣، ٤/ ٩/ ٢٠١٩ یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەسەر زمان و ئەدەبی ئینگلیزی، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوە چوو.

ئەمە یەکەمین کۆنفرانسی لەم شێوەیەیە، کە دوو ڕۆژی خایەند لەلایەن بەشی ئینگلیزی لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتيەكان سازکرا. کە تیایدا ٦٨ توێژینەوە پێشکەشکران بۆ لیژنەی باڵای کۆنفرانس بەڵام تەنها ٣٨ دانە پەسەند کرا، لەم کۆنفرانسەدا مامۆستایان سوودمەند بوون چونکە چەند توێژینەوەیەک لەس شێوازەکانی وانەوتنەوەی زمانی ئینگلیزی پێشکەش کرا، هەروەها فێرخوازان سوودمەند بوون چونکە چەند توێژینەوەیەک لەسەر چۆنیەتی فێربونی زمانی ئینگلیزی بوون.

ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عوسمان عەلی

فۆتۆ: دڵشاد کاکەڕەش