(24) توێژینەوەی مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە پلەی چوارەمی بەدەست هێنا
د. هەڵگورد سەرهەنگ )مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی پڕۆگرامسازی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە( پلەی چوارەمی بەدەست هێنا لەنێو (٨٠٠) توێژینەوەی پێشکەشکراو لە سێیەمین سیمپۆزیۆمی توێژینەوە نایابەکان لە شاری هەولێر ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ٢٢-٢-٢٠٢٠ ، لە هۆڵی میدایای شاری هەولێر، کە رێکخراوی کەیساین (Kscien en) ساڵانە ئەنجامی دەدات. کەیساین ڕێکخراوێکی زانستییە، کار دەکات لەپێناو بەرەوپێشبردنی بواری توێژینەوەی زانستی و بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی زانستی لەو میانەدا. لەپێناو بەردەوامیدان بە ئامانجەکەی، کە بەکلتورکردنى توێژینەوەیە لە وڵاتانى دواکەوتوو, بە تایبەتتر لە کوردستان.
بەستەر: https://ieeexplore.ieee.org/abstract/document/8594593?fbclid=IwAR0BclwDcCl8jS04ESMx20TKrZnFXmnn30OIYD07sM1zGMtiU-L4CyG7-QI
ئامادەکردن: عەبدوڵڵا عوسمان عەلی