وۆرك شۆپێك لەبارەى سەرچاوەكانى فشارى دەروونى و كاريگەريەكانى پێشكەشكرا

News #14, Issue 26, Feb 2017 | Núcey #14, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 14، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017

لە هۆڵى فەكەڵتى زانست و تەندروستى، هەردوو سەرۆكى بەشى كلينيكەڵ سايكۆلۆجى و كيميا وۆرك شۆپێكيان پێشكەشكردلەبارەى سەرچاوەكانى فشارى دەروونى و كاريگەريە سەرەكى و لاوەكيەكانى.

ئەم وۆرك شۆپە ڕۆژى دووشەممە ٢٠١٧/٢/٢٧ كاتژمێر ١:٣٠ خولەكى پاش نيوەڕۆ پێشكەشكرا بۆ ئەندامانى فەكەڵتى زانست و تەندروستى.

هەريەك لە بەڕێزان پ.ى.د.ئازاد عەلى ئيسماعيل سەرۆكى بەشى كلينيكەڵ سايكۆلۆجى و د.تارا فواد تاهير سەرۆكى بەشى كيميا وۆرك شۆپەكەيان پێشكەشكرد.

لەم وۆرك شۆپەدا سەرچاوەکانی Stress و جۆرەکانی و کارلێکە کیمیاوییەکان کە روو دەدات لە لەشی مرۆڤ لە کاتی Stress دا باسكرد. هەروەها چۆنیەتی کەمکردنەوەی Stress بۆ ئەوەی مەترسییەکانی کەم بکرێتەوە لە سەر تەندروستی مرۆڤ و بەرهەم هێنانی تاکی کەس زیاد بکات.

د.تارا لەبارەى كاردانەوەى وۆرك شۆپەكە دەڵێت " ئەوەی ڕەچاو نەدەکرا هۆڵی فاکەڵتی زانست و تەندروستی کە ٩٠ کەس دەگرێت جێگای تێدا نەمێنێت بۆ دانیشتی ئامادەبووان لە خوێندکارانی فاکەڵتی زانست و تەندروستی و سکوڵی پزیشکی و ئەندازیاری جگە لە ڕاگر و مامۆستایانی فاکەڵتی زانست و تەندروستی و بەشێک لە خوێندکاران تا کۆتایی وۆرک شۆپەکە بە پێوە وەستابوون"

سەرۆكى بەشى كيميا جەخت لە ئامانجە سەرەکییەکانی وۆرك شۆپەكە دەكاتەوە و دەڵێت " ئامانجەكانى وۆرك شۆپ پێكهاتبوو لە زیادکردنی هۆشیاری لە سەر سەرچاوەکانی Stress و جۆرەکانی و کارلێکە کیمیاوییەکان کە روو دەدات لە لەشی مرۆڤ لە کاتی Stress دا. هەروەها چۆنیەتی کەمکردنەوەی Stress بۆ ئەوەی مەترسییەکانی کەم بکرێتەوە لە سەر تەندروستی مرۆڤ و بەرهەم هێنانی تاکی کەس زیاد بکات. ئامانجى كۆتاييش بريتى بوو لە پێشکەش کردنی ئەو ڕێگایانەی Stress کەم دەکاتەوە"

‌فه‌که‌ڵتی زانست و ته‌ندروستی

فه‌که‌ڵتی زانست و ته‌ندروستی شوێنێكی نمونه‌ییه‌ بۆ دابینکردنی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی پێشکه‌وتوو له‌بواره‌ جیاوازه‌کانی ته‌ندروستی و زانسته‌ بنچینه‌یی و جێبه‌جێكراوه‌كان وه‌کو زینده‌وه‌رزانی، کیمیا، بیرکاری ، فیزیا، ده‌رونناسی پزیشکی و مایکڕۆبایۆلۆجی پزیشکی.

بۆ زانيارى پتر لەبارەى ئەم فەكەڵتيە، كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ