دەستوورى هەرێمى كوردستان
News #21, Issue 04, April 2015 | نوچەی 21، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #21, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015
سمينارى پرۆژەى هەمواركردنەوەى دەستوورى هەرێمى كوردستان بەرێوەچوو
بە ئامادەبوونى بەرێزان د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و د.ديلان رۆستەم ياريدەدەرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و د.دڵشاد سەعيد ڕاگرى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتي و كۆمەڵايەتييەكان و سەرۆكى بەشى ياسا و مامۆستايان و خوێندكاران, رۆژى دووشەممە ٢٧/ ٤ كاژێر ١٠ى پێش نيوەرۆ لە هۆڵى سمينارەكانى فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان, لە لايەن رێكخراوى گەنجانى بوێر بە پاڵپشتى رێكخراوى NED سمينارى پرۆژەى هەمواركردنەوەى دەستوورى هەرێمى كوردستان لەلايەن (ئاريان رەئوف) پێشكەشكرا.
ناوەرۆكى سمينارەكە جەختى كردەوە لە سەر خاڵە ناكۆك و دژەكانى ناو پرۆژەى دەستوورى هەرێمى كوردستان و خاڵە مەترسيدارەكانى ناو دەستوورەكە و دەسەڵاتەكانى سەرۆكى هەرێم و مەترسيەكانى بۆ سەر ژيانى سياسى و كۆمەڵايەتى هەرێم.
دواى سمينارەكەش ئامادەبوان دابەشكران بەسەر چەند گروپێك بۆ گفتوگۆ كردن لەبارەى پرۆژەى دەستوورى هەرێمى كوردستان و ناوەرۆكى سمينارەكە.
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)