ISSUE 90 (2022)

نووچەنامەى ژماره‌ 90، مانگى 6 ى 2022


دووەمین فێستیڤاڵی (چەتری ئۆتیزم)

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٦/٥ بە ئامادەبوونی بەڕێز (پ.د. وەلی محمود حمد) سەرۆکی زانکۆ دووەمین فێستیڤاڵی (چەتری ئۆتیزم) بە هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی لەنوێ بۆ شیاندنی ئۆتیزم لە ڕۆژی جیهانی ئۆتیزم لە سەنتەری ڕێکخراوەکە ساز کرد.

دوای بەڕێوەچوونی کۆمەڵێک چالاکی ڕێکخراوی لەنوێ سوپاس و پێزانینی خۆیان بەخشی بە زانکۆی کۆیە و وە هەروەها خودی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کە هەمیشە هاوکار و پاڵپشت و دڵسۆزی ڕێکخراوەکە بوون بۆ بەردەوامیدان و هاوکاری کردنی نەخۆشانی (ئۆتیزم).

شاندی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ

لە ڕێکەوتی ٧-٦-٢٠٢٢ شاندێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی عێراقی فیدراڵ سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کارەکانی فاکەڵتی پزیشکی گشتی و پێداویستییە مادی و مرۆیییەکانیی فاکەڵتی پزیشکی گشتی زانکۆمان، هەر لە هەمان کاتدا سەردانی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە و سەنتەری تیشکیان کرد.

لە سەردانەکەدا بە شێوەیەکی گشتی تا ڕادەیەکی زۆر ڕازی بوون لە ژێرخانی باڵەخانەی فاکەڵتی و ستافی ئەکادیمی فاکەڵتی پزیشکی و خزمەتگوزاری تەندروستی گشتی لە نەخۆشخانەی فێرکاری شەهید د.خالید.

وەفدەکە پێک هاتبوو لە بەڕێزان:

١-پ.د. أنیس خلیل نایل (سەرۆکی ئەنجوومەنی ڕاگری کۆلێژە پزیشکییەکانی عێراق و ڕاگری کۆلێژی پزیشکی نەهرەین).

٢- پ.د. علی إسماعیل عبداللە (ڕاگری کۆلێژی پزیشکی المستنصریة).

٣-د.یاسین رشید حسن (بەشی پرۆژەکان و گەشەپێدان لە وەزارەتی تەندروستی عێراق).

٤-محمد جعفر مرهج (بەشی پلان و چاودێری لە وەزارەتی تەندروستی عێراق).

ناساندنی هەردوو پەرتووکی مامۆستا کەمال محیەدین

ئەمڕۆ سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە لە هۆڵی (حاکم ئەمیر حەوێزی) لە فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتییەکان کاتژمێری (5)ی ئێوارە، هۆڵەکەی خستە خزمەت ناساندنی هەردوو پەرتووکی مامۆستا کەمال محیەدین بە ناونیشانی

(بۆ ئەوەی ڕاستییەکان ون نەبن لە زاری کەمال محیەدین) وەهەروەها پەرتووکی حەمید ڕەشاش بە ناونیشانی (حەمید ڕەشاش و تولە ڕێیەکانی کوردایەتی) لە نووسینی نووسەر و ڕۆژنامەنووس (ستار محەمەد ئەمین)

کە ناوەندی هەولێری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان کۆڕەکەی ساز کردبوو.

بەڕێز (پ.د. وەلی مەحموود حمد) سەرۆکی زانکۆی کۆیە وتەیەکی پێشکەش کرد کە بریتی بوو لە بەخێرهاتنی ئامادەبووان وە هەروەها باسێکی پوخت دەربارەی ڕۆڵی (مامۆستا کەمال محیەدین) و جوامێری و ئازایەتی (حەمید ڕەشاش) لە پێشمەرگایەتی و شۆڕش.

لە درێژەی وتەکەیدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ئاماژەی بە ڕۆڵی زانکۆی کۆیە کرد لە بواری نووسین و ڕۆشنبیری و سیاسەت و سیاسەتمەداران وەکوو وەفایەک و ئەرکی زانکۆی کۆیەش بۆ ئەو کەسانەی لە ڕۆژانی سەخت و خەبات و کوردایەتی بەشداربوون بە تایبەتی هەر یەک لە بەڕێزان (مامۆستا کەمال محیەدین و حەمید ڕەشاش) کە یارو یاوەری هەڤاڵ (مام جەلال) بوون کە دامەزرێنەری زانکۆی کۆیەیە، لە لایەن ئامادەبووان و بەشداربووانی کۆڕەکە بە پرسیار و سەرنجەکانیان کۆڕەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، لە کۆتایدا هەردوو پەرتووک پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

زانکۆی کۆیە و زانکۆی ئازادی بەرلین یادداشتنامەی لێک تێگەیشتنیان واژۆ كرد

بە هەوڵ و ماندوو بونی پڕۆفیسۆر چینزیا پاپی لە زانکۆی ئازادی بەرلینFree University of Berlin، زانکۆمان لەمەودوا هاوبەشێکی ئەکادیمی و زانستی پتەوی زانکۆی ئازادی بەرلین دەبێت. هەردوو بەڕێزان پڕۆفیسۆر (دکتۆر وەلی مەحمود حەمەد) سەرۆكی زانكۆی كۆیە و پڕۆفیسۆر (چینزیا پاپی) بەئامادەبوونی بەڕێزان د.حیدر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری زانستی و د.هاوکار باپیر بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆی كۆیە یاداشتنامەکەیان واژۆ کرد.


شاندێکى کۆنسوڵخانەى گشتیى ئەمریکا لە هەولێر سەردانى زانکۆى
کۆیە-یان کرد

دووشەممە ٢٧ى حوزەیران ٢٠٢٢، شاندێکى کۆنسوڵخانەى گشتیى ئەمریکا لە هەولێر بە سەرۆکایەتى بەڕێز کۆنسوڵى گشتى ڕۆبەرت پالەدینۆ سەردانى زانکۆى کۆیە-یان کرد. دواى پێشوازى کردن لە شاندەکە لە ژوورى ئەنجوومەنى زانکۆ کۆبوونەوەیەکى یەک کاتژمێرى لە نێوان شاندى کۆنسوڵخانە و شاندى زانکۆمان بەڕێوەچوو.

لە دەستپێکى کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز سەرۆکى زانکۆ، پ.ى.د. محەمەد حەسیب بەخێرهاتنى شاندى میوانى کرد و هاتنیان بۆ زانکۆى کۆیەى بەرز نرخاند.

بەڕێز سەرۆکى زانکۆ، لە میانى قسەکانیدا باسى لە پلانى ستراتیژیى زانکۆ بۆ قۆناغى داهاتوو و هەنگاوەکانى جێبەجێ کردن و ئامانجەکانى خستەڕوو.

خوێندنى باڵا و بەدەستهێنانى پاڵپشتیى دارایى (Grant)، بەشێکى دیکەى ئەو پرسانە بوو کە بەڕێز سەرۆکى زانکۆ پ.ى.د. محەمەد حەسیب باسیانى کرد.

- پارکى توێژینەوە

بەڕێز سەرۆکى زانکۆ، جەختى لەسەر گرنگیى پارکى توێژینەوە (Science Park, Research Park) کردەوە و نموونەى ئەم جۆرە پارکانە و گرنگییەکانى لە زانکۆکانى جیهان باس کرد و پلانى بۆ دامەزراندنى لە زانکۆى کۆیەى روونکردەوە.

- پلانى ستراتیژى لە بوارى توێژینەوە و پرۆگرامى"IREX "

لەلاى خۆیەوە یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستیى و خوێندنى باڵا، بەڕێز پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى باسى لە گرنگیى پلانى ستراتیژیى زانکۆ لە بوارى توێژینەوە و پرۆگرامەکانى گۆڕینەوەى و توێژینەوەى نێودەوڵەتى وەکو "IREX " کردەوە و لەم بوارەدا داواى هەماهەنگى لە کۆنسوڵخانەى ئەمریکا کرد.

- خۆشحاڵم بە هاتنم بۆ زانکۆى کۆیە

لە بەرامبەردا کۆنسوڵى گشتیى ئەمریکا لە هەولێر، بەڕێز ڕۆبەرت پالەدینۆ خۆشحاڵى خۆى بۆ هاتنى بۆ زانکۆى کۆیە و شارى کۆیە دەربڕى و پیرۆزبایى لە سەرۆکى زانکۆ بە بۆنەى دەستبەکاربوونیەو کرد.

بەڕێز پالەدینۆ، زانیارى لەسەر ئەو برسانەى کە پەیوەستن بە خوێندکارانەوە وەکو دامەزراندن، دەرفەتى کار، چالاکى هاوینە و چەند بابەتێکى دیکە وەرگرت و خۆشحاڵى خۆى بۆ هەماهەنگى لە بوارى ئەنجامدانى چالاکى زانستى و ئەکادیمى بۆ خوێندکاران دەربڕى.

هەریەک لە بەڕێزان؛ پ.ى.د. حەیدەر لەشکرى یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى

زانستیى و خوێندنى باڵا، پ.ى.د. رۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى، د. هاوکار باپیر بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکان و د. بنار جەودەت بەڕێوەبەرى سەنتەرى پێداگۆجى ئامادەى کۆبوونەوەکە بوون.

سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە سەرکۆنەی رووداوی شەهید کردنی دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەددین دەکات

بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆ و گشت مامۆستایانی زانکۆی کۆیەوە سەرکۆنەی شەهید کردنی د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان دەکەین.

داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدەرانی ئەم کردەوە دڕندەیە ڕوبەڕوی یاسا بکرێنەوە.

هەروەها بە پێویستی دەزانین رێکاری یاسایی و ئەمنی تەواو بگیرێتەبەر بۆ رێگرتن لەدووبارە بونەوەی ئەم جۆرە کردەوانە کە زیان بە شکۆی مامۆستا و زانکۆ دەگەێنێت.

پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی هەردوو خوالێخۆشبوو، مامۆستایان و خوێندکاران دەکەین و داواکارین لە خوای گەورە بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات.

انا لله و انا الیه راجعون

سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە

پرسەنامەى سەرۆكى زانكۆ

بەداخ و پەژارەيەكى زۆرەوە ئەمڕۆ يەكشەممە ٢٦ حوزەيران ٢٠٢٢ هەواڵى كۆچى دوايى براى بەڕێزمان كاك د. ئەكرەم هاشم-مان بيست.

ديارە خوالێخۆشبوو مامۆستايەكى زۆر بە توانا و لێهاتوو بوو لە بوارى پسپۆرييەكەى خۆى و ساڵانێكى زۆرە لە بەشى فيزيا لە فاكەڵتيى زانست و تەندروستى خزمەتى زانكۆمانى كردووە.

بۆیە وێڕاى دەربڕينى هاوخەميمان لە كەوتنی ئەم كۆستە گەورەدا بۆ خانەوادەى بەڕێزيان، پرسە و سەرەخۆشى خۆمان ئاراستەى گشت مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندكارانى زانكۆمان دەكەين.

داواكارين لە خواى گەورە رووحى خوالێخۆشبوو بە بەهەشتى بەرين شاد بكات.

و هەر لەم بۆنە خەمناكەدا داوا لە بەڕێوەبەرايەتى راگەياندنى زانكۆمان دەكەم بۆ ماوەى سێ رۆژ هیچ هەواڵێکی پیرۆزبای تایبەت بە دەست بە کاربونمان وەک سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە تۆڕەكۆمەڵايەتييەكاندا بڵاونەكەنەوە.

انا لله و انا اليه راجعون

پ.ى.د. محمد حسیب صديق

سەرۆکی زانکۆی کۆیە

Master's Thesis in English Literature


The Department of English (DENG), Faculty of Humanities and Social Sciences held an MA thesis

Thursday, June 23, 2022 at Judge Amir Hawezy Conference Hall. Shirin Muhammadamin Salih, a

graduate student specializing in English Literature, successfully defended her masters thesis titled

"Female Internal Suffering in Sarah Ruhl’s Selected Plays: A Psychoanalytic Study of The Clean House,

Dead Man’s Cell Phone, and In The Next Room.” Her thesis defense committee members consisted of:

Assist. Prof. Dr. Rebwar Zainadin Muhammad (Chairperson, University of Sulaimani)

Assist. Prof. Saman Hussein Omar (Member, Salahaddin University-Erbil)

Assist. Prof. Shaima Fadhil Hassan (Member, Koya University)

Dr. Ahmed Abdulaziz Mohammed (Supervisor, Koya University)

After discussing the viva, the committee recommended awarding the student the Master of the Art Degree in English Literature. We congratulate Ms. Shirin and wish her further success

نامەیەکی ماستەر لە بواری ئەدەنی ئینگلیزی تاوتوێ کرا

ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ٣٢-٦-٢٠٢٢ لەهۆڵی حاکم ئەمیر لە زانکۆی کۆیە بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی زانستە

مرۆڤایەتیی و کۆمەڵایەتییەکان نامەیەکی ماستەر تاوتوێکرا. خوێندکاری خوێندنی باڵا-ماستەر (شیرین محمدامین صالح)

بەسەرکەوتووی بەرگری لە تێزی ماستەرەکەی کرد کە لەژێر ناونیشانی(Female Internal Suffering in Sarah Ruhl’s

Selected Plays: A Psychoanalytic Study of The Clean House, Dead Man’s Cell Phone, and In

The Next Room) بوو. لیژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوو:

پ.ی.د. رێبوار زين الدين محمد _ سەرۆک _ زانكۆى سلێمانی

پ.ی.د. سامان حسین عمر _ ئەندام _ زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر

پ.ی.د. شيماء فاضل حسن _ ئەندام_ زانکۆی کۆیە

د. احمد عبدالعزیز محمد _ ئەندام و سەرپەرشتیار _ زانكۆى كۆيە

دوای گفتوگۆکردنی ماستەرنامەکە، لێژنەکە پێشنیاری کرد بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئەدەبی ئینگلیزی ببەخشرێت بە

خوێندکاری ناوبرا. پیرۆزبایی لە خاتوو (شیرین) دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین

زانکۆی کۆیە بەشداریکرد لە پێشانگای نێودەولەتی (HITEX2022)

بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستنی زانکۆمان لەگەڵ بەشی پرۆگرامسازی لە فاکەڵتی ئەندازیاری وبەهاوکاری د. هاوکار باپیر (بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان) ئامادەبوون لە هەر چوار ڕۆژی پێشانگای نێودەولەتی (HITEX 2022) کە لە 27 – 30 / 6 / 2022 ئەنجامدرا.

ئامادەبوان پێکهاتبوون لە بەرێزان:

د. ڕاستی دڵشاد – ىەڕێوەبەری بەکارخستن

پ.ی.د. عبدلباسط کامل فایق - سەرۆک بەشی پرۆگرامسازی

پ.ی.د.هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید - مامۆستا لە فەکەڵتی ئەندازیاری

عبداللە فەرەیدون - خوێندکار

ئەحمەد مسعود - خوێندکار

مەبەست لەم بەشداریکردنە بریتی بوو لە هاندانی خوێندکارە تازە دەرچووەکانی بەشی پرۆگرامسازی بوو بە خستنە ڕووی ئەم پرۆژانەی خوارەوە:

IoT Based Smart Rodent Monitoring Solution

Smart Switch

Smart Water Sensor

Student Management System (LMS)

Retired Salary App

پەیامی سەرۆکی زانکۆ بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز

مامۆستايانى هێژا، فەرمانبەرانى قەدرگران و خوێندكارانى خۆشەويست، خۆشحاڵم لەم سەكۆيەوە جەژنە پيرۆزەتان لێدەكەم، جەژنى قوربانتان پيرۆزبێت داواكارم لە خواى گەورە ئەم جەژنە ببێتە مايەى خێر و خۆشی و تەبايى و سەركەوتن و سەرفرازى بۆ خۆتان و

خانەوادە بەڕێزەكانتان.

لەم بۆنە پیرۆزەدا پەیاممان بۆ هەموو لایەک ئەوەیە با پێکەوە هەوڵەكانمان بخەینە گەڕ بۆ بەرەوپێشتربردنى زانكۆى كۆيە و بەرزكردنەوەى ئاستى زانكۆمان لە رووى زانستى و كارگێرى و دارايى و كەشى ژيانى نێو كەمپەس بۆ خوێندكارانمان.

هەروەها بە ديدگايەك و ئامانجێكى نوێوە پلان بۆ داهاتوو دابڕێژين بۆ ئەوەى ئاستى زانستى و شكۆ و تواناى زانكۆى كۆيە بگاتە ئەو پايەى كە هەموومان ئاواتمانە.

درووشمى زانكۆمان "بەرەو ئايندەيەكى گەشتەر"ـە، ئايندەتان هەر گەشبێت، هەردەم ساغ و تەندروست بن دووبارە جەژنتان پيرۆز بێت.

پ.ى.د. محمد حسيب صديق

سەرۆكى زانكۆى كۆیە