خولێكى دوو رۆژە سەبارەت بە دڵنيايى جۆرى بەڕێوەچوو

News #08, Issue 47, Nov 2018 | Núcey #08, Jhimarey 47, Mangí 11 Sallí 2018 | نوچەی 08، ژمارەى 47 مانگی 11 ساڵی 2018

ڕۆژانى ٢٥و٢٦/ ١١/ ٢٠١٨ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆمان، خولێكى دوو رۆژە بەڕێوەچوو لە لايەن بەڕێز پ.د.سەڵاح ئيسماعيل يەحيا سەبارەت بە دڵنيايى جۆرى.

رۆژى يەكەمى خولەكە بە ئامادەبوونى بەڕێزان پ.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا و ژمارەيەكى زۆرى مامۆستايانى زانكۆمان، خولەكە بەڕێوەچوو.

سەرەتا لە لايەن بەڕێز سەرۆكى زانكۆوە وتارێك پێشكەشكرا سەبارەت بە دڵنيايى جۆرى و گرنگيەكەى بۆ پێشكەوتنى زانستى لە زانكۆمان و رەچاوكردنى وردەكاريە نوێيەكانى دڵنيايى جۆرى لە لايەن مامۆستايانەوە بۆ گەشەپێدانى زانستى لە زانكۆمان.

هەروەها بەڕێز ي.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا، بەهەمان شێوە وتەيەكى پێشكەش كرد سەبارەت بە ڕەچاوكردنى بابەتى دڵنيايى جۆرى لە پرۆسەى خوێندن و فێربوونى زانكۆمان و ئاستى كاريگەريەكەى بۆ مامۆستايان روونكردەوە، هەروەك داواشى لێكردن پابەندبن بە بنەماكانەوە و هاوكاربن لە گەشەپێدانى زانستى لە زانكۆماندا.

پاشان بەڕێز پ.د.سەڵاح ئيسماعيل يەحيا بەڕێوەبەرى دڵنيايى جۆرى زانكۆمان، بابەتەكەى پێشكەش كرد.