هاوكارى

News #25, Issue 04, April 2015 | نوچەی 25، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #25, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015

زانكۆى ئەنبار داواى هاوكارى لە زانكۆى كۆيە دەكات

بە مەبەستى هاوكاريكردنيان لە لايەن زانكۆى كۆيەوە, رۆژى سێ شەممە ٢٨/ ٤ وەفدێكى زانكۆى ئەنبار سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد.

وەفدەكەى زانكۆى ئەنبار كە پێكهاتبوون لە ياريدەدەرانى سەرۆكى زانكۆى ئەنبار و ڕاگرى ژمارەيەكى فاكەڵتى زانكۆكە لە لايەن بەرێز د.وەلى مەحمود سەرۆكى زانكۆوە پێشوازيان لێكرا.

لە بارەى سەردان و ئامانجى هاتنى وەفدەكەى زانكۆى ئەنبار و كۆبوونەوەيان لەگەڵ زانكۆى كۆيە, بەرێز د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ بە نوچەنامەى زانكۆى ڕاگەياند " وەفدەكەى زانكۆى ئەنبار باسيان لە خراپى ڕەوشى پارێزگاى ئەنبار كرد كە بەهۆيەوە كاريگەرى نەرێنى لەسەر دەوامى زانكۆى ئەنبار هەبووە بەو هۆيەوە ناتوانن دەوام بكەن لە ئێستادا و زۆربەى خوێندكاران و مامۆستايان ئاوارەى هەرێمى كوردستان بوون, داواكەيان بريتى بوو لەوەى كە تاچەند زانكۆى كۆيە دەتوانێت هاوكاريان بكات تا خوێندكاران و مامۆستايانيان لێرە درێژە بە دەوام كردنيان بدەن"

لە بارەى و وەڵامى زانكۆى كۆيەوە بەرامبەر داواكەى زانكۆى ئەنبار, بەرێز سەرۆكى زانكۆ وتى"ئێمە داواكەى زانكۆى ئەنبار دەخەينە بەردەمى ئەنجومەنى زانكۆ و لە لايەنى زانستى و كارگێرى و دارايى دەتوانين چ هاوكاريەكيان پێشكەش بكەين, دواتر پەيوەندى بە لايەنى دەزگاكانى حكومەتەوە دەكەين بۆ ئاگاداربوون و ڕەزامەند بوونى دەزگا كارگێڕى و ئەمنيەكانى قەزاكە, دواتر بە فەرمى بگەينە چ ڕێكەوتنێك , لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵا قسە دەكەين"

ئاماژەى بەوەشدا كە بڕياردراوە بە ئەنجامدانى كۆبوونەوەى ترى هاوبەش لە ئاييندە.

(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)