وۆركشۆپى خوێندنى ئاينى : كەتوار ، ئاستەنگ و ئاسۆكان بەڕێوەچوو

News #16, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #16, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 16، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 201

ڕۆژى چوارشەممە ١٩/ ١٢ / ٢٠١٨ بە ئامادەبوونى بەرێز پ.ى.دكتۆر حەيدەر لەشكرى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى بالا ، بەرێز پ . ى .دكتۆر رۆستەم سەلام جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى دارايي و ئابوورى ، بەرێز دكتۆر سەباح بەرزنجى بەرپرسى سەنتەرى زەهاو ، راگرى فاكەڵتى پەروەردە بەرێز پ . ى بەرێز دكتۆر باوەدين كريم ، بەرێز پ . ى . بەرێز دكتۆر هيمن عزيز سەرۆكى بەشى پەروەردەى ئاينى . ژمارەيەك كەسايەتى ئايينى و مامۆستاو خوێندكار ، وۆركشۆپى هاوبەشى بەشى پەروەردەى ئاينى و سەنتەرى زەهاو لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆمان بە خوێندنەوەى چەند ئايەتێك لە قورئانى پيرۆز پانێلى يەكەمى وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد .

لە لايەن بەڕێز پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى ى.سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا وتەى زانكۆى كۆيەى پێشەشكرد و ئەم بابەتەى بە گرنگ بۆ كۆمەڵگەى كوردى وێناكرد. پاشان بابەتەكانى وۆركشۆپەكە لە سێ پانێڵدا دەستى پێكرد و بەڕێوەچوو.

ئامادەکردنی . محمد مغدید

وێنەکان . دلشاد کاکەڕەش