پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناكان Intership programe
News #07, Issue 01, Jan 2015 | Núcey #07, Jhimarey 01, Mangí 1 Sallí 2015 | نوچەی ٧، ژمارەی یەکەم، مانگی 1 ساڵی 2015
زانكۆى كۆيە بەشدارى لە پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناكان Intership programe دەكات
خوێندكارانى زانكۆى كۆيە دەتوانن بەشدارى بكەن لە پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناكان كە لە لايەن نوسينگەى جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێمەوە سەرپەرشتى دەكرێت.
رۆژى ٢٥/١/٢٠١٥ نوێنەرانى پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناكان Intership programe سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد و لە چاوپێكەوتنێكدا بە ئامادەبوونى (د. سەعيد ساڵح) سەرۆكى زانكۆى كۆيە و (د. ديلان ڕۆشانى) ياريدەدەدرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى بالآ و توێژينەوەى زانستى و ڕاگرانى فاكەڵتى و سەرۆكى بەشەكان و بەشێك لە مامۆستايان لەگەڵ خوێندكارانى زانكۆ گفتوگۆيان كرد.
لە سەرەتاى چاوپێكەوتنەكەدا لە لايەن بەرێز دكتۆر سەعيد ساڵح سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتەيەك پێشكەشكرا و وتى" سوپاسى نوسينگەى بەرێز قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆكى حكومەتى هەرێم دەكەين بۆ ئەنجامدانى ئەو پرۆگرامە گرنگە كە تواناكانى خوێندكاران بەگەردەخات و لە بازارى كاردا راهێنانيان پێ دەكات, لەرێگەى پێدانى دەرفەت بەو خوێندكارانەى ئارەزووى ئەو پرۆگرامە دەكەن بەهاوكارى كەرتى تايبەت و كۆمپانياكان".
هەروەها وتى" خوێندن لە زانكۆ بەس نييە بۆ ئەوەى بڕوانامە بەدەستبهێنن, بەڵكو دەبێت كارامەيى بەدەست بهێنن بۆ ئەوەى بتوانن لە داهاتوودا كارتان لە بازارى كاردادەست بكەوێت، پێويستە خوێندكاران سوود لەو ڕاهێنانە وەربگرن تاكو لە پشووى هاويندا لەگەڵ كۆمپانيا و دامەزراوە ئەهليەكان كاربكەن و خوێندنەكەيان بكەنە پڕاكتيك".
دواتر لە لايەن هێژا بەكر نوێنەرى پرۆگرام سوودەكانى پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناكان باسكرا و وتى" ئەم پرۆگرامە سوودى زۆرە لەوانە فێربوون كردارەكييە و خوێندنى تيۆرى لە زانكۆ دەگوازێتەوە بۆ مەيدانى كار, هەروەها بەگەرخستنى تواناكان و پەرەپێدانيانە, هەروەسا دروستكردنى بەرپرسيارێتى و بەرهەمهێنانى پەيوەندى لەگەڵ بازارى كار و ئاگاداربوون لە جموجۆڵەكانى بازارى كارە"
پاشان لە لايەن ديلان ئاكرەيي ناوەرۆكى پرۆگرامى ڕاهێنانى تواناكانى شيكراوە كە لە ٨-١٢ هەفتە پێك دێت و لە لايەن خۆيانەوە پەيوەندى لەگەڵ كۆمپانياكان دروست دەكەن و كار لە كۆمپانياى دياريكراو لەسەر بنەماى پسپۆرى و پێويستى بۆ خوێندكاران دەدۆزنەوە و لە رێگەى نوێنەرانى خۆشيانەوە چاودێرى و سەرپەرشتى دەكرێن. لە كۆتاييشدا لە لايەن پرۆگرامەكەوە نوێنەرێك بۆ دروستكردنى هەماهەنگى و پەيوەندى نێوان خوێندكاران و پرۆگرامى ناوبراو دانرا..... (گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى)