وەفدێكى زانكۆى نيلين ى وڵاتى سودان سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد
News #07, Issue 15, March 2016 | Núcey #07, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 7، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016
بە مەبەستى دروست كردن و گەشەپێدانى پەيوەنديەكانيان وەفدێكى زانكۆى نيلين-ى سودانى سەردانى زانكۆى كۆيەيان كرد
رۆژى سێ شەممە ٨ / ٣ / ٢٠١٦ كاتژمێر ١٠ى بەيانى بەڕێزان پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆ و پ.ى.د.حەيدەر لەشكرى جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا (بە وەكالەت) و پ.ى.د.سەعيد ساڵح جێگرى سەرۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى كارگێڕى و دارايى پێشوازيان كرد لە وەفدەكە بە سەرۆكايەتى پرۆفيسۆر دكتۆر عزەدين تەيب ئادەم ڕاگرى فەكەڵتى ياسا.
پرۆفيسۆر عيزەدين خۆشحاڵى خۆيان پێشاندا بە سەردانيان بۆ زانكۆى كۆيە و هيوايان خواست بتوانن پەيوەنديەكانيان گەشەپێبدەن لەگەڵ زانكۆى كۆيە .
هەروەها بەڕێز سەرۆكى زانكۆ بەناوى زانكۆى كۆيەوە بەخێرهاتنى ئەندامانى وەفدەكەى كرد و لە دۆخى زانكۆى نيلين و وڵاتى سودانى پرسى و هيواى خواست لە دۆخێكى زۆر باشدابن.
لە ديدارەكەدا گفتوگۆكرا دەربارەى توانستە ئەكاديمى و زانستيەكانى نێوان هەردوو زانكۆ .
لە كۆتايى ديدارەكەدا وەفدەكە بە فەرمى بانگهێشتى زانكۆى كۆيەيان كرد بۆ وڵاتى سودان و زانكۆى نيلين بە مەبەستى بەرەوپێش بردنى پەيوەنديەكانيان و ئاكامى زانستى پەيوەنديەكان.
وێنەكان : محەمەد مەغديد