ISSUE -58 (2019)

مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە پلەى داهێنان (براءە الاختراع) وەردەگرێت

http://www.freepatentsonline.com/y2019/0250160.html

مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە خەڵاتى داهێنان (برائة الاختراع ) وەردەگرێت

پ.ی.د.سلام غفور تاهير مامۆستا لە زانکۆی کۆیە – فاکەڵتى زانست و تەندروستى – بەشی کیمیا داهێنانێکی بڵاوکردۆتەوە لە پێگەی Justia patents لە وڵاتی ئەمریکا (United states patent ) لە ساڵى 2019. وە هەروەها ئەم داهێنانەى وەکو داهێنانى بەریتانی (G.B patent ) ناسێنرا لە ساڵى ( 2017) .

ناوبراو لە زانکۆی بانگۆر لە هەرێمی ویلزی بەریتانیا لە نێوان ساڵانى 2011 – 2014 خوێندکاری دکتۆرا بوو لە چوارچێوەى بەرنامەى تواناسازی . کە تاکو ئێستاس ناوبراو بەردەوامە لە توێژینەوە لە هەمان بواردا.

داهێنانەکە بریتیيە لە دروستکردنى تاقیگەى چەند ئاوێتەیەکى نۆڤڵ بە ڕێگاى (multi step synthesis ) کە ناسراون بە مایکۆلیک ئەسید ئەستەر کە بە شێوەیەکى سروشتى لە پێکهاتەى دیواری بەکتریاى مایکۆبەکتریەم ئەڤیەم (M. avium) داهەیە ، کە ئەمجۆرە بەکتریایە سەر بە جۆرەکانى بەکتریای سیلە M.tuberculosis ( سیلی سیەکان ) .

ئەو ئاوێتە ئەندامیانەى داهێنەر ئامادەی کردووە دەکرێت وەکو ئەنتیجین antigen بەکاربهێنرێت بۆ لکاندنى بە ئەنتی بۆدی antibody کەسی توشبوو بە بەکتریاکە وە دەتوانرێ بەکاربهێنرێ بۆ دەستنیشانکردنى بوون یان نەبوونى binding Biomarker لەگەڵ ئەنتیجین ( مایکۆلیک ئەسید ئەستەر ) . ئەمەش وادەکات کە ئەو ئاوێتانە وەکو دەستنیشانکەری تووش بوونى کەسێک بە بەکتریاکە تەنانەت ئەگەر لە سەرەتاى تووش بوون بێت و هیچ نیشانەیەکى نەخۆشی نەبێت، ئەمەش دۆزینەوەیەکى نایابە چونکە گرفتى سەرەکى نەخۆشیەکە دەستنیشان نەکردنیەتى لە قۆناغەکانى سەرەتا .

چەندین جۆری بەکتریای سیل هاوشێوە هەیە وەکو

(M.tuber culosis ، M . avium ، m.bovis ، paraTB ( John disease )

کە چارەسەری هەریەکێکیان جیاوازە ، بەڵام ئاسان نييە دەستنیشانى جۆری بەکتریاکە بکرێت بەوردی .

ئەم ئاوێتانە داهێنەر ئامادەی کردوون دەکرێت بۆ دەستنیشانکردنى جۆری توشبوون بە بەکتریاکە دیاری بکرێت بۆ نموونە جیاکردنەوەى کەسی توشبوو بە بەکتریاى M.avium یان M.tuberculosis .

داهێنەر بە سەرسوڕمانەوە بۆی دەرکەوتووە کە ئەم ئاوێتانەى مایکولیک ئەسید ئەستەر دەکرێت وەکو antigen بەکاربهێنرێ بۆ دەستنیشانکردنى John disease لە ڕەشەوڵاغ زۆر بە وردی ، کە پێش ئەم توێژینەوەیە ئەستەم بوو .

کلیلی چارەسەری تووشبوون بەم جۆرە بەکتریایانە زوو دەستنیشان کردنیەتى ، بەڵام ئەمە ئاسان نیيە ، ئەم داهێنانە ڕێگاى دەستنیشانکردنى سەرەتایی ئاسان دەکات و جۆری بەکتریاى تووش بوونەکەش دیاری دەکات ، کە لە ڕێگا کۆنەکان ئەمە ئەستەمە .

جێگای ئاماژەیە کە تووش بوون بە بەکتریای سیل و جۆرەکانى تر ڕووی لە زیادبوون کردووە لە هەموو جیهان لە ماوەى چەند ساڵى ڕابردوو وە دەرمانە دۆزراوەکانیش وەکو پێویست کارناکەن بۆ چارەسەرکردنى وە لە کوردستانیش ئەم حاڵەتە بەديکراوە . وە ئەمە وای کردووە لە ساڵى 2015 نزیکەى دوو ملیۆن کەس بە هۆی تووش بوون بەم جۆرە بەکتریایە مردوون ، بۆیە ئەم داهێنانە هەوڵى کەم کردنەوەى ئەم ژمارەیە دەدات بە زوو دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکەو چارەسەرکردنى کە گەورەترین گرفتی نەخۆشیەکەیە.

بۆ توێژینەوەکانى داهاتوو داهێنەران گەشبینین بە بەکارهێنانى ئەم ئاوێتانە بۆ چارەسەر و دەستنیشانکردنى نەخۆشیەکانى پەیوەست بە سیستەمى بەرگری I mmune system وەکو asthma و eczema و ......... وە باوەڕی داهێنەران وایە لە پێکهاتەى لقاح ( ڤاکسین ) دەکرێت بەکاربێت چونکە ئەم ئاوێتانە سیفاتى adjuvant activity هەیە .

ناونيشاني patent : Composition and methods

United states patent

August 2019

شايانى باسە مامۆستاى ناوبراو ئێستا مامۆستايە لەبەشى كيميا لە فاكەڵتى زانست و تەندروستى.

ژمارەى توێژينەوەكانى بريتييە لە 8 توێژينەوە + 1 داهێنان

ماوەى مامۆستايەتى بريتييە لە 15 ساڵ.

بۆ زانيارى زياتر سەبارەت بەم داھێنانەی مامۆستای ناوبراوو پڕۆفایلی خۆی بەشەكەى گرتە لەسەر ئەم پێگەيەى خوارەوە بكە:

http://www.freepatentsonline.com/y2019/0250160.html

ئيمێڵ : salam.taher@koyauniversity.org

ژمارە مۆبايل : 07508238537