بيناى نوێى سكوڵى پزيشكى ببينە

News #05, Issue 08, April 2015 | Núcey #05, Jhimarey 08, Mangí 8 Sallí 2015 | نوچەی 5، ژمارەى ٨ مانگی 8 ساڵی 2015

سكوڵى پزيشكى زانكۆمان ساڵى خوێندنى ٢٠١٤-٢٠١٥ يەكەم وەجبەى خوێندكارانى بۆ خوێندن وەرگرت كە ژمارەيان ٣٥ خوێندكاربوو ، خوێندنيان لە بينايەى نەخۆشخانەى فێركارى شەهيد د.خاليد بوو، ئەمساڵيش ئامادەيى بۆ وەرگرتنى ژمارەيەكى زۆرى خوێندكار كردووە بە گوێرەى ئەو ئامادەكاريانەى كە سكوڵەكە بۆ ساڵى نوێى خوێندنى ٢٠١٥- ٢٠١٦ كردوويەتى لەوانەش كردنەوەى بينايەى نوێى سكوڵى پزيشكى لە نزيك پزيشكى دادوەرى كۆيە بە هەوڵ و كۆششى بەردەوامى بەڕێز سەرۆكى زانكۆ.

بەڕێز د.ئاراس شێخانى مامۆستاى سكوڵى پزيشكى پێى ڕاگەياندين ئامادەكارى تەواومان كردووە بۆ وەرگرتنى خوێندكاران و پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ لە بيناى سكوڵى پزيشكى لە ناو نەخۆشخانەى فێركارى شەهيد د.خاليد و ئەم بينا نوێ يە بەردەوام دەبێت. بفەرموون بيناكە و تاقيگەكانى ببينن.