پرۆفيسۆردكتۆر كرماج گوندى سيمينارێكى لەزانكۆى كۆيە پێشكەش كرد
News #10, Issue 48, Dec 2018 | Núcey #10, Jhimarey 48, Mangí 12 Sallí 2018 | نوچەی 10، ژمارەى 48 مانگی 12 ساڵی 2018
ئەدای ئەخلاقی لە بواری کارکردندا ، ناونيشانى ئەو سيمينارەبوو كە ڕۆژى٢٠/ ١٢/ ٢٠١٨ لەلايەن بەرێز پرۆفیسۆر دكتۆر کرمانج گوندی ، مامۆستای زانکۆی تێنسی لە ئەمریکا لەرێگاى بەشي مێژووى فاكەلتى پەروەردەو بەهاوکاری و هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکایەتی زانکۆ پێشكەش كرا .
لە سمينارەكەدا كە بەڕێزان سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرەكانى و مامۆستايان و خوێندكارانى زانكۆمان ئامادەى بوون. سەرەتاى سيمينارەكە كورتەيەك لە ژياننامەو كارو چالاكى و بەرهەمەكانى پرۆفيسۆر دكتۆر كرمانج گوندى لەلايەن دكتۆر هۆشمەند على خوێندرايەوە ، دواتر بەرێز پرۆفيسۆر دكتۆر وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە لەمبارەيەوە وتەيەكى پێشكەش كرد .
پاشان بەرێز پرۆفيسۆركرماج گوندى ، بۆ ماوەى كاتژمێرێك سيمينارەكەى پێشكەش كرد.
دواتر لەلايەن ئامادەبوانەوە كۆمەڵێك پرسيارو سەرنج و تێبينى خرانەروو كە بابەتەكەى زياتر دەوڵەمەند كرد و لە لايەن دكتۆر كرمانجەوە وەلاميان درايەوە. دواى تەواو بوونى سيمينارەكەش لەلايەن سەرۆكى زانكۆى كۆيەوە ديارى زانكۆ پێشكەش بەبەرێز دكتۆر كرمانج كرا .
ئامادەکردنی . محمد مغدید
وێنەكان دڵشاد كاكەرەش