زانكۆى كۆيە كۆنفرانسێكى نێوده‌وڵه‌تى لە بارەى كاریگه‌ریه ژینگه‌ییه‌كانى پیشه‌سازى نه‌وت و گاز ئەنجام دەدات
News #7, Issue 28, Apr 2017 | Núcey #7, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی 7، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017
زانكۆى كۆيە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى ئەنجام دەدات بە ناونيشانى كاريگەريە ژينگەييەكانى پيشەسازى نەوت و گاز : هەرێمى كوردستان وەك نموونە
ڕۆژانى ١٧ – ١٩ى نيسانى ٢٠١٧ بە بەشدارى توێژەرانى ١٧ وڵاتى جيهان و بە خستنە ڕووى ٤٤ توێژينەوەى زانستى، زانكۆى كۆيە شەن و كەوى كاريگەريەكانى پيشەسازى نەوت و گاز دەكات لە سەر ژينگە و ژينگەى هەرێمى كوردستان.
دووەمين كۆنفرانسى نەوت و گازە!
ئەمە دووەمين كۆنفرانسى نەوت و گازە لە زانكۆى كۆيە، دواى ئەوەى ساڵى ٢٠١٢ يەكەمين كۆنفرانسى نێودەوڵەتى نەوت بەڕێوەچوو. ئەم كۆنفرانسەيان به پاڵپشتى زانستى ده‌زگاى IEEE ى نێوده‌وڵه‌تى و پاڵپشتى فه‌رمى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى كوردستان بەڕێوە دەچێت. وە بەهاوبەشى لەگەڵ زانكۆى ميزۆرى بۆ زانست و تەكنۆلۆجيا لە وڵاتى ئەمريكا، وێڕاى پاڵپشتى ڕێكخراوى ئايرێكس و بەشداريى كۆمپانياكانى نەوت لە كوردستان.
لە سايتى فەرمى كۆنفرانسەكەدا هاتووە " به‌هه‌بوونى زیاتر له 45 ملیار به‌رمیل نه‌وتى یه‌ده‌گ و 200 تریلیۆن پێى سێجاى گازى سروشتى, هه‌رێمى كوردستانى عێراق به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت و گاز داده‌نرێت له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
دیاره چالاكییه‌كانى پێشخستنى كه‌رتى پیشه‌سازى نه‌وت و گاز له ده ساڵى ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له هه‌رێمى كوردستان گه‌شه‌ى به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و ڕووى له زیادبوون كردووه, هه‌ربۆیه پاراستنى ژینگه‌ى كوردستان له كاریگه‌ریه‌كانى ئه‌م كه‌رته تا دێت زیاتر پێویستر ده‌بێت.
چالاكيەكى گرنگى ئەكاديميە!
بۆیه كۆنفرانسى نێوده‌وڵه‌تى كاریگه‌ریه ژینگه‌ییه‌كانى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان كه له شارى كۆیه سازده‌كرێت، یه‌كێك له شاره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى هه‌رێمى كوردستانه به نه‌وت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سه‌رنجى به‌شێكى زۆرى كۆمپانیاكانى بوارى نه‌وت و گازى نێوده‌وڵه‌تى و ناوخۆى بۆ خۆى ڕابكێشێت، هه‌روه‌ها خه‌ڵكانى شاره‌زاو زانایان و ئه‌ندازیاران و خه‌ڵكانى ئه‌كادیمى و توێژه‌ران و ڕێكخراوه ناحكومییه‌كانى ئه‌م بواره له سه‌رجه‌م وڵاتانى دونیا.
ئه‌م كۆنفرانسه به یه‌كێك له چالاكیه هه‌ره گرنگه‌كان داده‌نرێت له كوردستان كه تیایدا به توێژینه‌وه‌ى ڕه‌سه‌ن كاریگه‌ریه‌كانى كه‌رتى پیشه‌سازى نه‌وت و گاز له‌سه‌ر ژینگه ده‌خاته به‌رباس و تاووتوێكردن و ده‌كرێت ببێته پلاتفۆڕمێكى زۆر گرنگ بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى له‌و بواره. "
ئامادەكاريەكان
لە ئێستادا ئامادەكاريەكان بۆ كۆنفراسەكە لە كۆتاييدايە، رۆژى دووشەممە ١٧ى نيسان كاتژمێر ١٠ى بەيانى كۆنفرانسەكە دەست بەكارەكانى دەكات لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە و لەماوەى سێ ڕۆژدا ٤٤ توێژينەوە لە لايەن توێژەرانى ناوخۆيى و بيانى دەخرێتە ڕوو و گفتوگۆى لەبارەوە دەكرێت.
تەوەرەكانى كۆنفرانسەكە پێكهاتووە لە :
كاريگەريە مرۆيى و كلتوريەكان، كاريگەريە كۆمەڵايەتى و ئابوريەكان، چالاكيەكانى گەران و دۆزينەوە، چالاكى هەڵكۆڵين، چالاكيەكانى بەرهەمهێنانى نەوت و گاز، چالاكيەكانى پاڵاوتنى پەترۆڵ، پيشەسازيە پەترۆكيمياويەكان، دەرپەڕينى گازەكان بۆ نێوبەرگە هەوا، ڕژانى پاشماوە شلەكان بۆ نێو ئاو، پاشماوە ڕەقەكانى دەچنە نێو خاكەوە، گواستنەوەى نەوت و گاز، پاشەكەوتى نەوت و گاز، دزەكردن و دڵۆپاندن، گۆڕانكاريە ئاووهەواييەكان، بەڕێوەبردنى ژينگە، سەلامەتى ژينگەيى.
بۆ زانيارى زياتر سەردانى سايتى كۆنفرانس بكە، كليك لێرە بكە.