كچان و كوڕانى زانكۆى كۆيە و سلێمانى ياريەكى دۆستانەيان ئەنجامدا
News #2, Issue 26, Feb 2017 | Núcey #2, Jhimarey 26, Mangí 2 Sallí 2017 | نوچەی 2، ژمارەى 26 مانگی 2 ساڵی 2017
لە هۆڵى چالاكيە وەرزشيەكانى زانكۆى سلێمانى، رۆژى پێنج شەممە ٢٠١٧/٢/٩ كچان و كوڕانى هەردوو زانكۆ لە يارى بالە بە يەك گەيشتن.
لە ياريەكى ئاست بەرزى دۆستانەدا كوڕانى زانكۆى كۆيە بە سێ گێم بەرامبەر يەك گێم براوەبوون و كچانى زانكۆى سلێمانيش بە دوو گێم بەرامبەر يەك گێم براوەبوون.
بەڕێوەبەرايەتى وەرزشى زانكۆى كۆيە، سەرپەرشتى ئەم ياريە دۆستانەى كرد.
ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ