issue 64 (6) دوو مامۆستاى سکولى پەروەردەى وەرزشی توێژینەوەیەک بڵاودەکەنەوە
ڕۆژانی 21-22ی نیسان /2020 هەردوو مامۆستای سکوڵی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. رزگار مجید و پ.ی.د. عماد سەدرەددین بەتوێژینەوەیەک بە زمانى عەرەبى بەناونیشانى (دراسة تقييمية لتعاطي المنشطات وفق استمارة التحري لدى لاعبي بعض الألعاب الفردية في إقليم كوردستان/ العراق)، بەشداربوون لەکۆنفڕاسی زانستی نێودەوڵەتی لە زانکۆی دهۆک بەهاوکاری سەنتەری نون بۆ لێکۆڵینەوەی زانستی بەبەشداریکردنی 12 وڵات و زیاتر لە 178 توێژینەوە کەبەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفڕاس پێشکەشکرا.
توێژینەوەى ئەم دوو مامۆستایەى زانکۆمان پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا لەنێوان گشت توێژینەوەکانی تەوەری (ڕاهێنان و فەسلەجەی وەرزشى) لە کۆنفڕاسەکەدا.