زانكۆى كۆيە و زانكۆى نێودەوڵەتى تيشك ياداشتى لێكگەيشتنيان واژۆكرد
News #05, Issue 50 , Jan 2019 | Núcey #05, Jhimarey 50, Mangí 01 Sallí 2019 | نوچەی 05، ژمارەى 50 - مانگی 02 ساڵی 2019
ڕۆژى سێ شەممە ٢٠١٩/٢/٥ وەفدێکی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتبون لە بەڕێزان پ.د. ولی محمود حمد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ى.د. محمد حسیب ڕاگری فاکەڵتی ئەندازیاری، د. طە جەلال عمر ڕاگری فاکەڵتی زانست و تەندروستی و د. شوان عمر ڕاگری فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان و د. هاوکار باپیر بەکر بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆ و د. لوقمان وسو ئەمینداری ئەنجومەنی زانکۆو م. هێمن کەیفی بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی زانکۆ سەردانی زانکۆی تیشک (ئیشکی پێشوو) یان کرد بە مەبەستی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ پەیوەندی ئەکادیمی و کردنەوەی خوێندنی باڵا (ماستەر) بە هاوبەش .
هەر یەک لە بەڕێزان د. ادریس هادی سەرۆکی زانکۆ و جێگرو ڕاگرانی زانکۆ پێشوازیەکی گەرمیان لە وەفدی زانکۆمان کرد ، وەفدەکە زۆرێک لە بەشەکان و تاقیگەکانی فاکەلتیەکانی ناو زانکۆیان بەسەر کردەوە.