ISSUE 91 (2022)

نووچەنامەى ژماره‌ 91، مانگى 7 ى 2022


چالاککردنى پۆرتاڵى خزمەت لە زانكۆى كۆيە

هەنگاو و رێکارەکانى چالاک کردنى پۆرتاڵى خزمەت لە زانكۆى كۆيە تاوتوێ کران

یەکشەممە ٣ى تەمووز ٢٠٢٢

یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى بەڕێز پ.ى.د. رۆستەم سەلام عەزیز بە مەبەستى تاوتوێکردنى هەنگاوەکانى چالاک کردنى پۆرتاڵى خزمەت لەگەڵ بەڕێوەبەرانى زانکۆ کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە گرنگیى پۆرتاڵى خزمەت وەکو یەکێک لە هەنگاوەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنى کردنى دامەزراوەکانى حکوومەت بۆ ئاسانکردنى کاروبارى هاووڵاتیان لە رێگەى پێشکەش کردنى زانیارى پێویست بۆ رایەڵ کردنى مامەڵەکان كرا.

هاوکات بەڕێوەبەرەکان را و سەرنج و تێبینییەکانى خۆیان لەسەر پۆرتاڵەکە و شێوازى کارکردنیان خستەروو و سەرجەم پێشنیارەکان گەڵاڵە کران

لیژنەیەکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە

حکوومەتی فیدڕاڵی سەردانی زانکۆی کۆیە-یان کرد

On Monday, July 4, 2022, a high-level five-member delegation from the Ministry of Higher Education and Scientific Research of the Federal Government led by Dr. Haider Hassan Mashali, Director of Department of Education and Planning, visited Koya University. After welcoming the guest delegation by the President Koya University, Dr. Mohammed Hasib, the deldation held a meeting with the University Council. At the beginning,Dr. Mohammad Haseeb welcomed the guests and gave a speech on the history, structure, position and importance of Koya University.

Then, Dr. Haidar Lashkry, the Vice Presidents for Scientific Affairs of Koya University, presented a summary about the Fculties, Departments, Research Centers, Infrastructure, Academic Staff and Students in Koya University. In response, the head of the Ministry Delegation, Dr. Haider Hassan Mashali, thanked them for the hospitality and warm welcome and explained the purpose of their visit to Koya University and the needs they want. After the meeting, the delegation made their first visit to the Faculty of Education where they visited all departments and classrooms and in the following days they visited other Faculties, Departments, General Registry and University Centers.

هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە فاکەڵتیی پزیشکی بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتی ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی بەرێز د. دەوەن جەمال حەویزی و هاوکاری بنەماڵەی کۆچکردوو مامۆستا واحد قهار حەوێزی و بە ئامادەبوونی مامۆستا و فەرمانبەرانی فاکەڵتییەکە، بەیانی ئەمڕۆ هەڵمەتێکی نەمام چاندن لە باخجەی فاکەڵتیی پزیشکی بەڕێوەجوو.

د. دەوەن حەویزی، سەبارەت بەو چالاکییە دەستخۆشی لە بنەماڵەی مامۆستا واحد کرد کە ئەمساڵ فاکەڵتیی پزیشکییان بۆ چاندنی نەمام هەڵبژاردووە و گوتی: "هەڵوێستیان بەرز دەنرخێنم کە نەمام چاندنیان کردووەتە نەریتییەکی ساڵانە لە ساڵیادی کۆچکردنی خوالێخۆشبوو. ئێمەش لەبەر گرنگی بوونی ژینگەی تەندروست بڕیارمان داوە کە هەر دەرچوویەکی فاکەڵتیەکەمان بەر لە پێدانی بڕوانامەی دەرچوون دەبێت نەمامێک بچێنێ".

میوانانی سەرۆکی زانکۆ

لێپرسراوی کۆمیتەی ١ی رێکخستنی کۆیە و ئەندامانی کۆمیتەکە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆیەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

ەتۆ حەسەن بەرپرسی ناوچەی پارتی لە کۆیە، شۆرش حەمە مستەفا ئەندامی لقی ٢٤ی سەفین و کادیر و ئەندامانی ناوچەکە

بەڕێز عەقیدی مافپەروەر کاروان مەجید میرخان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە

موقەدەم کامەران عەزیز ئەحمەد بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی زانکۆ

بەڕێز پەرلەمانتار شەمۆل ئاشتی سابیر میرە، ئەندامی لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان

مامۆستایانی بەشی ئەندازیاری نەوت

بەڕێز کاک جەوهەر بەرپرسی سەندیکای تەکنیککارانی کۆیە

بەڕێز کاک نەبەز بەڕێوەبەری بانکی زانکو و ستافی بانکەکە

بەڕێز عەمید یەدوڵڵا و شاندێکی سکرتارییەت

بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی یاسایی زانکۆمان

خاوەن ئیمتییازی ڕۆژنامەی ڕێوار مامۆستا کاوە تەیب و سەرنووسەری رۆژنامەکە کاک ئاری سابیر و ئەندامانی دەستەی نووسەرانی ڕێوار

ئەنجوومەنی فاکەڵتیی وەرزش

بەڕێزان بەڕیوەبەر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی ئای تی، بەڕێوەبەڕی کارگێڕی، بەڕێوەبەری میلاکات، بەڕێوەبەری خۆیەتی، بەڕێوەبەری چاککردنەوە

بەڕێزان صالح خــضر، لێپرسراوی کۆمیتەی پێنجی ڕێکخستنی ئاشتی، مقدم اکرم لێپرسراوی بنکەی ئاسایشی ئاشتی و نەقیب بەندی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی ئاشتی و بەشێک لە ئەندامانی کۆمیتەی ئاشتی

ڕاگری پەیمانگای تەکنیکى هەیبەت سوڵتانی بەڕێز م. هێمن قاسم بایز و ستافی مامۆستایانی پەیمانگاکە

لێپرسراوى كۆميتەى زانكۆ و پەيمانگاكانى كۆيە بەڕێز پ.ى.د. ئەژين طاهر صابر و ئەندامانى كۆميتەكە

بەڕێز عەميد عەلى عەبدوڵڵا بەڕێوەبەرى بەشى پۆليسى كۆيە و ئەفسەرانى بەڕێوەبەرايەتيەكە

بەڕێز عەباس فەتاح ئەندامى پەرلەمانى كوردستان

بەرپەرسی لقی کۆیەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی کۆیە، د. کامەران عەباس شێخانی بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە و بەڕێوەبەری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی زانکۆ

شاندێکی مەڵبەندی چواردەی کۆیەی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ئەبو زێد ساڵح لێپرسراوی مەڵبەند

ئەنجوومەنی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان

ئەنجوومەنی فاکەڵتیی ئەندازیاری و ئەنجوومەنی فاکەڵتیی زانست

لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا

دووشەممە ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٢

لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق دووەم کۆبوونەوەی خۆی بۆ ماوەی سێ کاتژمیر و نیو لە هۆڵی ئەنجوومەنی زانکۆ ئەنجامدا.

لە دەستپیکی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسی لە گرنگی و ئامانجەکانی پلانی ستراتیژی بۆ زانکۆی کۆیە و هەبوونی دیدگا (Vision) و پەیام (Mision) و دواتر دیاریکردنی کۆڵەگە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژی کە بەشێوەیەک ئامانجی زانکۆ لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا بخاتەڕوو کردوە.

دواتر، بەڕێز پ.ی.د. رۆستەم سەلام عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی نمایشێکی لەسەر خاڵە بەهێز و لاوازەکانی زانکۆی کۆیە لە ڕووی کارگێری، دارایی، سەرچاوەی مرۆیی، داهات و خەرجی و چەند بابەتێکی دیکە و رێکارەکانی چارەسەرکردنیان و جێگیرکردنی ئەو بابەتانە لە پلانی ستراتیژیدا کرد.

نمایشی دووەم لەلایەن بەڕیز د. راستی دڵشاد علي بەڕێوەبەری بەکارخستنەوە پێشکەش کرا کە بابەتی رەشنووسێکی کاتیی بۆ پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیەی ئامادەکردبوو و لە میانی پێشکەش کردنەکەیدا باسی لە شیوازی پلانی ستراتیژیی گونجاو بۆ زانکۆی کۆیە کرد و هەنگاوەکانی نووسینەوەی پلانی ستراتیژی و جێبەجێکردنی خستەڕوو.

مامۆستا هانا محمد سمایل سەرۆکی بەشی ئینگلیزی، نمایشیکی لەسەر پلانێکی ستراتیژیی چوار ساڵەی بۆ زانکۆی کۆیە کرد و جەختی لەسەر گرنگیی جێگیرکردنی کۆڵەگە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژی بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگە وزانکۆ کردەوە.

دوای نمایشەکان دەرگای گفتوگۆ و گەنگەشەی بیرۆکەکان بۆ ئەندامانی لیژنەکە کرایەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لەو سێ بەرێزە بۆ پێشکەش کردنی نمایشەکانیان کرد و ئەوەی خستەڕوو کە بیرۆکە و فەزایەکی نوێی بیرکردنەوەی سەبارەت بە پلانی ستراتیژیان بۆ لیژنەکە کردووەتەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لیژنەکە بڕیاریان لەسەر ئەوەدا کە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ بێت و کۆڵەگە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:

1 - سەرکەوتنی خوێندکار و توانای دامەزراندن (Student Success and Employability)

2- توێژینەوە و داهێنان (Research and Innovation)

3- بەردەوامیبوون لەگەڵ کۆمەڵگە (Community Outreach)

4- دەرکەوتنی جیهانی و نێودەوڵەتیبوون (Global Visibility and Internationalization)

5- پەرەپێدانی سەرچاوەکان (Resources Development)

6- زانکۆی سەوز (Green University)

7- دیجیتاڵکردن (Digitization)

هاوکات بڕیار لەسەر ئەوە درا کە ئەندامان کار لەسەر لقە لاوەکییەکانی هەریەک لەو کۆڵەگانە بکەن و لە کۆبوونەوەی داهاتوودا بیخەنەڕوو.

جێگەی باسە لیژنەی باڵای ئامادەکردنی ڕەشنووسی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە ٧/٢/٣٣٠٦ لە ٥/٧/٢٠٢٢ بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامێتی بەڕێزان؛ پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. حەیدەر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خویندنی باڵا، پ.ی.د. قارەمان نادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران، پ.ی.د. یادگار کەمال احمد، پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، پ.ی.د. عبد الباسط کامل فائق، د. احمد عبد العزیز، د. دەوەن جەمال حەوێزی ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی، د. بنار جەودەت بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی، د. ڕاستی دڵشاد بەڕێوەبەری بەکارخستن، م.ی. هانا محمد سمایل سەرۆکی بەشی ئینگلیزی و م.ی. محمد کریم سەیدگوڵ بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن پێکهێنراوە.

کۆبوونەوەی تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣

دووشەممە ٢٤ی تەمووز ٢٠٢٢

بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، کۆبوونەوەی تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ لە هۆڵی ئەنجوومەنی زانکۆ بەڕێوەچوو.

لە میانی کۆبوونەوەکە کە بە ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ، ڕاگرەکان و بەڕێوەبەرانی؛ بەشە ناوخۆییەکان، تۆماری گشتی، تەندروستی و سەلامەتی، ئەندازە و پڕۆژەکان، چاککردنەوە، باخچەکان و ڕاگەیاندن بەرێوەچوو، چەندین پرسی گرنگ دەربارەی ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو گەنگەشە کرا.

ڕۆژەڤی کۆبوونەوەکە بریتی بوو لە: نۆژەنکردنەوەی فاکەڵتییەکان، فاکەڵتیی پزیشکی (دروستکردنی هۆڵ +تەواو کردنی کافتریا)، بەشە ناوخۆییەکان (دەستنیشان کردنی کەموکورییەکان و چارەسەرکردنی)، مەلەوانگەی زانکۆ، گواستنەوەی بیناکانی (تۆمارگا، سەنتەری بەهار، پەروەردە و دەروونزانی+خویندنی ئایینی)، باخچەکان، پاک و خاوێنی نێو کەمپەسی زانکۆ، ئامادەکردنی کالەندەری زانکۆ بۆ ساڵی خویندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)، دابەشکردنی بابەت و مامۆستاکان، پێواژووی بۆڵۆنا و یەکخستنی تابلۆکانی ناو زانکۆ، هەر یەک لە ئامادەبووان بە پێی پەیوەندیدارێتی و بەرپرسیارێتی خۆیان بیروبۆچوون و چارەسەری پێویستیان خستەڕوو.

لە تەوەری نۆژەنکردنەوەی فاکەڵتییەکان، بەڕیز سەرۆکی زانکۆ داوای لە بەڕێز ڕاگرەکان کرد کە هەر کەسە و لەلای خۆیەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکان بە زووترین کات لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دەستنیشانکردن پێداویستی و کەموکوڕییەکان و ئەو شوینانەی کە پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیە پێکبهێنن.

پێداویستییەکانی فاکەڵتیی پزیشکی کە خۆی لە درووستکردنی هۆڵی خویندن و تەواوکردنی باڵەخانەی کافتریای فاکەڵتییەکە دەبینی تەوەرێکی تایبەتی کۆبوونەوەکە بوو کە بەڕیزان سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەرەکانی و راگری فاکەڵتییەکە جەختیان لەسەر گرنگی دەکردەوە و هەربۆیە بەریز سەرۆکی زانکۆ رەزامەندی دا لەسەر خەرج کردنی بڕی (٩١ ملیۆن دینار) بۆ دروستکردنی هۆڵی خوێندن و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پرۆژەکانی راسپارد کە ریکاری پێویست بۆ زوو جێبەجێ کردنی پرۆژەکە بگرنەبەر و هەروەها داوای لێکردن کە دەستوبردی بکەن لە هێنانی ئەو بڕە پارەیەی کە ماوە بۆ تەواوکردنی باڵەخانەی کافتریای فاکەڵتییەکە.

سەبارەت بە بەشە ناوخۆییەکان، بە وردی باس لەسەر دۆخی بەشەناوخۆییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ پیشوازی کردن لە خوێندکاران بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان لە ئاو، سووتەمەنی، سەوزایی و ژینگەی نێو بەشەناوخۆییەکان، چاککردنەوەی یاریگای خوێندکاران، تەواو کردنی پیداویستییەکان و دابین کردنی ئینتەرنێت کرا.

چاککردنەوە و خستنەوەکاری مەلەوانگەی داخراوی زانکۆ بابەتێکی گرنگی دیکە بوو کە بەڕیز سەرۆکی زانکۆ بۆ خزمەتی زانکۆ و شاری کۆیە جەختی لەسەر دەکردەوە و بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی لە بەڕیزان ڕاگری فاکەڵتیی وەرزش، بەڕێوەبەری چاککردنەوە و بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی راسپارد کە راپۆرتێک لەسەر دەستنیشانکردنی کەموکوڕییەکان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی لە نزیکترین دەرفەتدا مەلەوانگەکە بخرێتەوە کار.

رۆژەڤی کۆبوونەوەکە بابەتگەلێکی دیکەی لە خۆگرت و لیژنەی تایبەت بۆ بەجێگەیاندنی راسپێردرا.

ڕاوێژکاری کاروباری کلتووری و هونەری بەڕێز جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم سەردانی زانکۆی کۆیەی کرد

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. محمد حسیب صدیق پیشوازی لە بەڕێز نەجات عەبدوڵڵا ڕاوێژکاری بەڕێز جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری کلتووری و هونەری کرد.

بەڕێز نەجات عەبدوڵڵا، کە بە مەبەستی پێشکەش کردنی پیرۆزبایی و تاوتوێ کردنی چەند بابەتێکی هونەری سەردانی زانکۆی کرد جەختی لەسەر گرنگیی پێگەی زانکۆ لە پاڵپشتیی بوارە کلتووری و هونەرییەکان کردەوە.

لای خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی لە بەرامبەر سەردانەک دەربڕی و ئامادەیی زانکۆی بۆ پاڵپشتی کردنی کار و چالاکییە هونەرییەکان دووپات کردەوە.

هەروەها لە میانی سەردانەکە کە هەریەک لە پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و مامۆستا ئومێد ڕەزا ئامادەی بوون باس لە هەنگاوەکانی پەرەدان بە چالاکیی هونەری و هاوکاری نێوان زانکۆ و دامەزراوە کلتووری و هونەرییەکانی کۆیە کرا.