Issue 73 (1) مەڕاسیمى بڵاوکردنەوەى 8 کتێب An Event Held to Celebrate the Launch of 8 Volumes of Tahir Ahmed Hawezy”
وای ئەوەی لەلایەن لیژنەی باڵای ئامادەکردنی (ئینسایکلۆبیدیای کۆیە) بڕیاردرا سەرجەم ئەو کتێب وسەرچاوانەی لەسەر شاری کۆیەو دەوروبەری نووسراون کۆبکرێنەوە بەمەبەستی سوود لێ وەرگرتنیان لە پڕۆژەی ئێنسایکلۆبیدیاکە.
لەو چوارچێوەیەدا بڕیاردرا سەرجەم ئەو دەستنوسانەی مامۆستای مێژنووس (تاهیر ئەحمەد حەوێزی) کە بریتین لە کۆکردنەوەی بەسەرهات و فۆلکلۆری ناوچەکەو وەک دەستنووس لای بنەماڵەکەی ماوەتەوە، وەک پاشکۆی ئینسایکلۆبیدیای کۆیە لەسەر ئەرکی زانکۆ چاپ و بڵاوبکرێتەوە.
سەرۆکایەتیی زانکۆو لیژنەی ئینسایکلۆبیدیای کۆیە بەڕێز (پ.ی.د. دەریا جەمال حەوێزی) ئەندامی لیژنەی ئینسایکلۆبیدیای ڕاسپارد بۆ وەرگرتنی دەستنووسەکان و دوای ئەوەی بنەماڵەکەی بەخۆشحاڵییەوە سەرجەم دەستنووسەکانیان خستە بەردەست لیژنەکە.
دوای زیاتر لەساڵێک پێداچوونەوەو ڕێکخستن لەلایەن د.دەریا حەوێزی، ئەمڕۆ ٧/١/٢٠٢١ لە 8 بەرگ کتێبدا لەهۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆ بە نووسەرو ڕوناکبیران و ئەکادیمییاندا دابەشکرا.
After Higher Committee of Koya Encyclopedia decided to compile all the works written about Koya City and its surrounding areas so that they can be used as references in the encyclopedia project.
The committee decided to collect all manuscripts of the deceased author Tahir Ahmed Hawzey hat included folktales of Koya and its neighboring that were kept by his family. Koya University published manuscripts as the epilogue of the Encyclopedia.
Koya University and Higher Committee of Koya Encyclopedia assigned the member of the committee Assist. Prof. Dr. Darya Jamal Hawezy to receive Tahir Jamal Hawezy’s manuscript from his family and his family wholeheartedly provided the manuscripts to the committee.
After more than a year of revision and editing of the manuscripts by Assist. Prof. Dr. Darya Hawezy, today January 7, 2021, 8 volumes of the book were given out to writers, academics and intellectuals.