(2) مامۆستایەکی فاکەڵتی ئەندازیاریی زانکۆمان تێزی دکتۆراکەی لە زانکۆی (Lulea university of Technology) بڵاوکردەوە

دکتۆر عەلی کەمال دەروێش مامۆستا لە فاکەڵتی ئەندازیاریی بەشی ئەندازیاریی نەوت تێزی دکتۆراکەی بەناونیشانی (Parameter Optimization in Oil Well Drilling Operation) لە زانکۆی (Lulea university of Technology) لە وڵاتی (سوید) بڵاوکردەوە.

بڵاوکراوەکە پێکهاتووە لە ٨ بەش و 148 لاپەرە. باسدەکات لە پەرەپێدان وباشترکردنی کارەکانی هەڵکاندنی بیرەنەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان.