مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە توێژينەوەيەك لە گۆڤارێكى ئەمريكى بڵاو دەكاتەوە

News #14, Issue 16, April 2016 | Núcey #14, Jhimarey 16, Mangí 4 Sallí 2016 | نوچەی 14، ژمارەى 16 مانگی 4 ساڵی 2016

مامۆستا زانا فەتاح عەلى لە بەشى جوگرافياى فەكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان توێژينەوەيەكى لەبارەى بەکارهێنانی سیستەمی زانیاری جوگرافی لە دیاریکردنی ئەو شوێنانەی کە زۆرترین ڕێژەی تاوانیان تیادا ئەنجام دەدرێ لە شاری شیفیڵد لە وڵاتی بەریتانیا، لە گۆڤارێكى ئەمريكيدا بڵاوكردەوە.

بابەتێكى گرنگە

مامۆستا زانا لەبارەى توێژينەوەكەيەوە دەڵێت " لە بەرئەوەی جوگرافیای تاوان یەکێکە لە لقە نوێکانی جوگرافیا بۆیە بایەخدان بەم زانستە کارێکی گرنگە، هەروەها لەبەر ئەوەی لەم سەردەمەدا رێژەی ئەنجامدانی تاوان زیادی کردوە بە هۆی زیادبونی ژمارەی دانیشتوان و زۆری رێژەی بێکاری لە وڵاتی بەریتانیا، هەروەها بەکارهێنانی سیستەمی زانیاری جوگرافی (GIS) وەک پرۆگرامەکی پێشکەوتوو لە دیاریکردنی ئەو شوێنانەی کە رێژەی تاوانی زۆریان تیا ئەنجام دەدرێت، بۆيە ئەوە بووە بابەتێكى سەرنج ڕاكێش كە توێژينەوەى لەبارەوە بكەم لە ڕوانگەيەكى زانستى جوگرافياوە"

لەبارەى ئامانجەكانى توێژينەوەكەيەوە، م.زانا دەڵێت " ئامانجی سەرەکی لەم توێژینەوەیە، بەکارهێنانی پرۆگرامی (GIS)ە بۆ دیاریکردن و دابەشبوونی رێژەی سەدی تاوانی دزی بۆ سەر ماڵانە لە شاری شەفیڵد هەڵام لە ولاتی بەریتانیا، هەروەها پیشاندانی ئەو هۆکارانەی کاریگەریان هەیە لەسەر ئەنجامدانی ئەم تاوانە " هەروەها توێژەر دەيەوێت پەرە بە توێژينەوەكەى بدات " بەڵێ بيرۆكەم هەيە كە پەرە بە توێژينەوەكەم بدەم لە داهاتودا گەر دەرفەتم بۆ برەخسێ"

پوختەى توێژينەوە

مامۆستا زانا سيستمى سەرچاوەگيرى هارڤاردى لە توێژينەوەكەيدا بەكارهێناوە ئەمەش ئەو سيستەمەيە كە زانكۆى كۆيە سەپۆرتى دەكات. وە لەبارەى سوودمەندانى توێژينەوەكەيەوە وتى " هەموو ئەو کەسە ئەکادیمیانەی کە لە بواری جوگرافیا و ئەوانەی لە بواری دۆزینەوەی تاوان دا ئیش دەکەن دەتوانن سوود لە توێژينەوەكە وەربگرن"

پوختەى توێژينەوەكە " پوختەی ئەو توێژینەوەیە بريتیيە لە بەکارهێنانی سیستەمی زانیاری جوگرافیا لە دیاریکردنی ئەو شوێنانەی کە زۆرترین ڕێژەی تاوانیان ئەنجامدراوە لە شاری شیفیڵد لە وڵاتی بەریتانیا، هەروەها پیشاندانی ئەو هۆکارانەی کە کاریگەریان هەیە لەسەر ئەمجامدانی زۆرترین ڕێژەی تاوان لەم شارەدا، وەک زۆری ڕێژەی خوێندکار، بێکاری، ڕیژەی تەمەنی گەنجان، هەروەها ئەو کەسانەی کە ئاستی شارەزایان کەمە، هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی کە لەو خانوانە دا دەژین کە بەیەکەوەن (Sharing House)."

گۆڤارى زانستە مرۆڤايەتى و كۆمەڵايەتييەكان، گۆڤارێكى زانستى تايبەتە بە توێژينەوە كۆمەڵايەتييەكان و مرۆڤايەتييەكان و لە ئەمريكا دەردەچێت، بۆ زانيارى زياتر لێرە كليك بكە.

بۆ خوێندنەوەى ئەم توێژينەوەيە، لێرە كليك بكە.

زانا فەتاح عەلى

نازناوى زانستى: مامۆستای یاریدەدەر

پسپۆڕى ورد: جوگرافیای شار

ژمارەى توێژينەوە بڵاوكراوەكان: یەک

ساڵێكە مامۆستاى زانكۆيە

بۆ زانيارى زياتر، لێرە كليك بكە.

ئامادەكردنى: ژوورى هەواڵ