ISSUE 23 (2016)
Koya University Newsletter | Núcenamey Zankoy Koye | نووچەنامەی زانکۆی کۆیە
Issue #22, Nov 2016 | Jhimarey 23, Mangí 11, Sallí 2016 | ژمارەى 23، مانگی 11 ساڵی 2016
پرۆفيسۆرێكى زانكۆى ميزورى ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمريکا ژمارەيەك سمينارى لە زانکۆی کۆیە پێشكەش کرد
ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠١٦/١١/٢٠ بەرێز پرۆفيسۆر دكتۆر مثنى الدهان سەرۆكى بەشى ئەندازيارى كيميايى بايۆكيميايى لە زانكۆى ميزورى ئەمريکى بۆ زانست و تەكنۆلۆجيا گەيشتە زانكۆى كۆيە، سەرەتا سەردانى فاكەڵتى ئەندازيارى كرد و لە لايەن بەرێز پ.ى.د.محمد زەنگەنە ڕاگرى فاكەڵتى ئەندازيارى پێشوازى کرا.
بانگەواز لە سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيەوە
دواى ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆكى زانكۆكانى سلێمانى، ڕاپەرڕين، چەرمۆ، هەڵەبجە، گەرميان، پۆليتەكنيكى سلێمانى لەبارەى دەستپێكردنەوەى دەوام و گەڕانەوەى خوێندكاران بۆ هۆلەكانى خوێندن، دواى گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرايەتى مامۆستايانى زانكۆمان و ئەنجوومەنى زانكۆ و سەرۆكى گشت بەشەكانى زانكۆمان، گەيشتينە ئەم ڕا كۆدەنگە.
زۆرينەى توێژينەوەكانى گۆڤارێكى نێودەوڵەتى، هى توێژەرانى زانكۆى كۆيەيە
گۆڤارى IJOKS كه كورتكراوهى ( گۆڤارى نێودهوڵهتى خوێندنى كوردی) یه، گۆڤارى ئهلیكترۆنی خاوهن ژمارهى جیهانییه، له لایهن بهشى كوردۆلۆجى زانكۆى دیجله له شارى (ئامهد) ى وڵاتى توركیا بهشێوهى وهرزى و له ساڵێكدا دوو ژمارهی له مانگهكانى (1) و (8) دا بڵاودهبێتهوه. له دوا ژمارهى گۆڤارێكى نێودهوڵهتیدا، كۆى توێژینهوه بڵاوكراوهكان، لهلایهن مامۆستایانى زانكۆى كۆیهوه پێشكهشكراون