كتێبى مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە لەلايەن گۆڤارى سكۆلەر پرێسى ئەڵمانى بڵاودەكرێتەوە
News #10, Issue 11, 2015 | Núcey #10, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ١٠، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015
German Scholar Press Journal publishes Koya University Instructor's Book
Due to the importance of the researches done by Mr. Karzan Abdul-Kareem, a Koya University instructor at the Department of Chemistry /Faculty of Science and Health of Koya University, four of his researches will be printed and published in the form of a book by the German Scholar Press Journal in the name of Koya University. The staff of the Journal themselves had contacted the researcher for this purpose. The book is now available online. Instructors and students can buy it at a low price. Being published by one of the world scientific and academic journals, the book can be used as a scientific source.
The story of printing the book
The book is entitled (Metal-Oxide Nanoparticles). About printing it, Mr. Karzan Abdul-Kareem says, '' Mr. Stefano Rossi, one of the editors of the Scholar Press Journal had read my researches, and he informed me that the Scholar Press Journal considered such researches very important and suggested that I collect some of my researches in the form of a book and they offered to publish it in their Journal.''
Mr. Karzan's book has been published in the name of Koya Univeristy. It consists of four researches. One of the researches has been conducted jointly with two Assistant Professors of the Chemistry Department namely, (Bashdar Ismaeel Mina and Nsar Sherko Omer) . Another of his researches has been conducted with (Ms. Sirwa Ali Muhammad) in the Medical Microbiology Department.
Concerning the chosen topics included in the book, Mr. Karzan says, '' The topic chosen for research is "Meta Oxide Nanoparticles" which is considered very important in today's scientific world because of its characteristics such as its small size and its large surface area which gives the Nano material a great deal of activity. Because of all these characteristics, it is used in the fields of industry, medicine, treatment of lethal diseases, and in environment protection. In view of all these, I have dedicated my research to this topic.''
Summary of the researches
Summary of the researches is the preparation of Oxide Nanoparticle in different ways and different sizes studying their use in different fields as catalysts for speeding the chemical processes and for absorbing the Heavy Metals in the agricultural lands of the Kurdistan Region and also using them as antibacterials or antifungals.
The First Research
Preparing different sizes of Tin Oxide Nanoparticle by Electrochemical Reduction Method under the effect of different dense electric currents.
Second Reasearch
Preparation of Manganese Dioxide Nanoparticles by the Chemical Co-precipitation Method and using it as a Catalyst.
Third Research
Preparation of Ferrum Oxide Nanoparticle by the Chemical Co-precipitation Method and using it as an adsorbent for cleaning the agricultural lands of Kurdistan from the Lead metal which poses great risk to human health.
Fourth research
Preparation of Tin Oxide Nano capacity and Zinc together by the So-Gel Method and using it against some types of bacteria and fungi.
The Book is Available Online
The researcher of Koya University wants the other researchers of the University and the students, especially the students of Chemistry Department to buy the book online at a lower price as an offer until the book will be available in hard copy in the libraries. If you wish to have a copy of the book please visit the website of the journal. Click here.
The value of the research
Considering the value and benefit of the published researches, Mr. Karzan says, '' The result of the researches reveals that Oxide Nanoparticles of the metals can be of benefit. A small amount of the Nano metal can be used for accelerating the chemical processes and it is also effective in cleaning the agricultural lands of Kurdistan Region from the Heavy Materials especially Lead which is one of the most dangerous metal, as a high proportion of this material in the agricultural lands poses great risk to the health of the citizens of Kurdistan. Also this Nano material can be used for destroying some kinds of bacteria and fungi that cause harm to human health." " In the future I will talk about the Nano materials that are used as catalysts and as environment cleansers," he further said.
Personal Information
Karzan Abdul-Kareem
Age: 29
Academic Title: Assistant professor
Specialization: Physical Chemistry
Number of researches: six researches
Obtained Bachelor degree from Salahadeen Univeristy ,and Matser degree in Babasaheb Ambedkar Marathwada university in India.
Click here for Mr. Karzan's website.
About the Faculty of Science and Health
The Faculty of Science and Health is one of the main faculties of Koya University. It was established in 2010 and consists of the merged colleges of Science and Agriculture. It includes seven important departments; Biology, Chemistry, Mathematics, Physics, Clinical Psychology, and Medical Micro Biology. Each of these departments has their own formal website so that students can always be in contact with the head of the department and their instructors. There are 700 students and 78 academic staff in the faculty.
For more information visit the website of the Faculty, click here.
بەهۆى گرنگى توێژينەوەكانى مامۆستا كارزان عەبدولكەريم مامۆستاى بەشى كيميا لە فاكەڵتى زانست و تەندروستى زانكۆى كۆيە، لە لايەن گۆڤارى سكۆلەر پرێسى ئەڵمانيەوە چوار توێژينەوەى لە شێوەى پەرتوكێكدا چاپ و بڵاودەكرێتەوە بە ناوى زانكۆى كۆيەوە، هەر خۆشيان پەيوەندييان بە توێژەرەكەى زانكۆى كۆيەوە كردبوو بۆ هەمان مەبەست، ئێستا كتێبەكە بە سەرهێڵ (ئۆنلاين) هەيە و مامۆستايان و فێرخوازان دەتوانن بە نرخێكى هەرزان بيكڕن. چونكە كتێبەكە لەلایەن یەكێك لە گۆڤارە زانستی و ئەكادیمیەكانی جیهان بلاوكراوەتەوە دەتوانرێت وەكو سەرچاوەیەكی زانستی بەكاربهێنرێت .
چيرۆكى چاپ كردنى ئەم كتێبە
كتێبەكە بە ناوى (Metal-oxide Nanoparticles)ه ، مامۆستا كارزان لەبارەى چۆنيەتى چاپكردنيەوە دەلێت " ( بەڕێز "ستیفانۆ ڕۆسی ) كە یەكێكە ئدیتەرەكانی گۆڤاری (سكۆلەر پرێس) توێژينەوەكانمى بينيبوو و خوێندبوونيەوە ، پێى ڕاگەياندم كە وەك گۆڤارى (سكۆلەر پرێس) بە گرنگييەوە دەڕواننە ئەو توێژينەوانە, بۆيە پێشنیازی كرد كە چەند توێژینەوەیەك لە توێژینەوەكانم لەشێوەی پەرتووكێك دا كۆبكەمەوە و ئەوان ئامادەن بڵاوی بكەنەوە لە گۆڤارەكەياندا."
كتێبەكەى مامۆستا كارزان بەناوی زانكۆی كۆیەوە بڵاوكراوەتەوە و لە چوار تۆژینەوە پێك هاتووە. توێژینەوەيەكيان بە بەشداری مامۆستايانى یاریدەدەر لە بەشی كیمیا (بەشدار اسماعیل مینە و نسار شێركۆ عمر) ئەنجام دراوە، توێژينەوەكەى تريشيان بە بەشدارى مامۆستاى ياريدەدەر (سروە عەلی محمد) لە بەشی میدكاڵ مایكرۆبایۆلۆجی ئەنجامدراوە.
لە بارەى بابەتە هەڵبژێردراوەكانى كتێبەكەوە مامۆستا كارزان دەلێت" ئەو بابەتانەی كە هەڵبژێردراون بۆ توێژینەوە بریتین لە نانۆ پارتیكڵی ئۆكسیدی كانزاكان "Metal Oxide Nanoparticles" كە لە جیهانی ئەمڕۆی زانستدا بە گرنگیەكی زۆرەوە لێی دەڕوانرێت بەهۆی ئەو سیفەتانەی هەیەتی وەك قەبارە بچووكیەكەی و زۆری ڕووبەری ڕووەكەی كە چالاكیەكی زۆربە ماددە نانۆیەكە دەبەخشێت. لەبەر ئەم سیفەتانەش لە ئێستادا بە بایەخەوە لە بوارەكانی پیشەسازی و دەرمان و چارەسەری نەخۆشیە كوشندەكان و پاراستنی پاك و خاوێنی ژینگەیی بەكار دەهێنرێت، لەم سۆنگەيەوە توێژينەوەكانم تايبەت كرد بەم بابەتانە "
پوختەى توێژينەوەكان
پوختەی توێژینەوەكان بریتیە لە ئامادەكردنی نانۆ پارتیكڵی ئۆكسیدی كانزاكان بە ڕێگەی جیاواز و قەبارەی جیاواز وە لێكۆڵینەوە لە بەكارهێنانیان لە بواری جیاوازی وەك كارای یاریدەدەر بۆ خێرا كردنی كارلێكی كیمیایی و ڕوومژینی كانزا گرانەكان "Heavy Metal" لە زەویە كشتوكاڵیەكانی هەرێمی كوردستان, وە هەروەها بەكارهێنانیان وەك دژە بەكتریا و كەڕوو .
توێژینەوەی یەكەم:
ئامادەكرنی قەبارەی جیاوازی نانۆپارتیكڵی ئۆكسیدی تەنەكەیە (Tin Oxide Nanoparticles) بە ڕێگای (Electrochemical Reduction Method) لە ژێركارێگەری چڕی تەزووی كارەبایی جیاوازدا.
توێژینەوەی دووەم:
ئامادەكردنی نانۆپارتیكڵی ئوكسیدە مەنگەنیزە (Manganese Dioxide Nanoparticles) بەڕێگای (Chemical Co-precipitation Method) وە بەكارهێنانی (Catalyst)وەك كارایی یاریدەدەر.
توێژینەوەی سێیەم:
ئامادەكردنی نانۆپارتیكڵی ئۆكسیدی ئاسنە بەڕێگای (Chemical Co-precipitation Method) وە بەكارهێنانی وەك adsorbent بۆ پاك كردنەوەی زەویە كوشتوكاڵیەكانی هەرێمی كوردستان لە كانزای قورقۆشم, كە مەترسی گەورەیی لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە.
توێژینەوەی چوارەم:
ئامادەكردنی نانۆكەبەزیتی ئۆكسیدی تەنەكە و زینكە بەیەكەوە بە رێگای (sol-Gel Method)) وە بەكارهێنانی دژی چەند جۆرێكی بەكتریا و كەڕوو.
كتێبەكە بە شێوەى سەرهێڵ ئامادەيە
توێژەرەكەى زانكۆى كۆيە دەيەوێت توێژەرانى زانكۆ و فێرخوازان بە تايبەت بەشى كيميا بەشێوەى سەرهێڵ (ئۆن لاين) كتێبەكە بە نرخێكى كەمتر بكڕن وەك ئۆفەرێكى تايبەت تاوەكو كتێبەكە بەشێوەى چاپ دێتە كتێبخانەكانەوە، بۆ ئەم مەبەستە ئەوانەى خوازيارن بە دەست كەوتنى كتێبەكە سەردانى پێگەى سەرەكى گۆڤارەكە بكەن، كليك لێرە بكە.
سوودى توێژينەوەكان
لە بارەی بایەخ و سوودی توێژینەوە بڵاوكراوەكان، مامۆستا كارزان دەڵێت" لە ئەنجامی توێژینەوەكاندا دەردەكەویت كە دەتوانرێت نانۆ پارتیكڵی ئۆكسیدی كانزكان سوودی لێ وەربگیرێت بە بەكارهێنانی بڕێكی زۆر كەم لە ماددە نانۆیەكە بۆ مەبەستی خێرا كردنی كارلێكی كیمیایی و پاك كردنەوەی ئەو زەویە كشتوكاڵیانەی هەرێمی كوردستان لە كانزا گرانەكان "Heavy Metal" وە بە تایبەتی كانزایی قورقۆشم كە یەكێكە لە هەرە ترسناكترین كانزا وە بوونی بە ڕێژەیەكی بەرز لە زەویە كشتوكاڵیەكان مەترسی دروست دەكات لەسەر تەندروستی هاوڵاتیانی كوردستان, وە هەروەها دەتوانرێت بەڕێژەیەكی پێوست ئەو ماددە نانۆییانە بەكاربهێنرێت بۆ لەناو بردنی چەند جۆرێكی بەكتریا و كەڕوو كە ئەمانەش مەترسیان لەسەر تەندروستی مرۆڤ هەیە. هەر پەيوەند بەم باسە لە داهاتوودا زیاتر جەخت لەسەر ئەو ماددە نانۆییانە دەكەمەوە كە بەكاردەهێنرێت وەك كارایی یاریدەدەر و پاك كەرەوەی ژینگە ."
زانيارى تايبەت:
· كارزان عەبدولكەريم
· تەمەن: ٢٩ ساڵ
· نازناوى زانستى : مامۆستاى ياريدەدەر
· پسپۆرى : كيميا
· ژمارەى توێژينەوەكان: ٦ توێژينەوە
· بەكالۆريۆسى لە زانكۆى سەڵاحەدين و ماستەريشى لە زانكۆى د.باباصاحب ئەمبدكار مارسەوادا لە هندستان بەدەست هێناوە.
· دەتوانن لێرە سەردانى سايتى مامۆستا كارزان بكەن
دەربارەى فاكەڵتى زانست و تەندروستى:
فاكەڵتى زانست و تەندروستى يەكێكە لە فاكەڵتييە سەرەكيەكانى زانكۆى كۆيە لە ساڵى ٢٠١٠ لە ئاوێتەكردنى كۆلێژەكانى زانست و كشتوكاڵ پێكهاتووە و حەوت بەشى گرنگى لەخۆگرتووە، بەشەكانى : بايۆلۆجى، كيميا، ماتماتيك، فيزيا، كلينيكەڵ سايكۆلۆجى، مێديكەڵ مايكرۆبايۆلۆجى.هەريەك لەم بەشانە خاوەنى سايت و پێگەى فەرمين و خوێندكاران دەتوانن بەشێوەيەكى بەردەوام لە گەڵ سەرۆكايەتى بەش و مامۆستاكانياندابن.
ژمارەى خوێندكارانى ئەم فاكەڵتييە ٧٠٠ خوێندكار ە و ژمارەى ستافى ئەكاديمى ٧٨ مامۆستايە، زانيارى زياتر لە سايتى سەرەكى فاكەڵتى بخوێننەوە. كليك لێرە بكە.
بۆ خوێندنەوەى بابەتى زياتر كليك لێرە بكە.