(7) چالاکی هاوبەشی نێوان زانکۆی کۆیە و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆیەی ناحکومی
Joint activity between the directorate of our university's Press
and the non-governmental Koya educational community
On 21/12/2021 a joint activity was held between the directorate of our university's Press and the non-governmental Koya educational community under the title "Education Enthusiasm and Learning", the aim of this activity was to create a sense of loss, love, respect, and care, not after the loss of our loved ones, to give them feelings that are of no use and cannot be heard or reacted to, meaning that we should not kill the living and worship the dead , In the context of the activity, the president Prof.Dr. Wali Mahmood Hamad gave a speech to the audience, highlighting the importance of knowing the importance of our candidacy and the strategy of our efforts to talk to the audience. He also highlighted the importance of the role of the teachers who brought up our future children to know the respect and importance of those who live and love among them. It is worth mentioning that He highlighted the role of teachers in educating students and our future role so that they can always think about the future and live today, not just think about the past and live in the past.
ئەمڕۆ ٢١/١٢/٢٠٢١ چالاکیەکی هاوبەش لەنێوان به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی زانکۆمان و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆیەی ناحکومی بەڕێوەچوو لەژێر ناونیشانی (پەرۆشی پەروەردە و فێرکردن)، ئامانج لەم چالاکیە دروستکردنی هەستی لەدەستدان و خۆشەویستی و ڕێزگرتن و گرینگی‌پێدان بوو نەوەک دوای لەدەستدانی ئازیزەکانمان ئەو هەستانەیان پێ ببەخشین کە هیچ سوودی نیەو ناتوانێت بیبیستێ و کاردانەوەی هەبێت، واته نابێت زیندو کوژی مردوو پەرست بین، هه‌ر لە ده‌ستپێك و چوارچێوەی چالاکیەکەش دا بەڕێز سه‌رۆكی زانكۆمان (پ.د. وه‌لی مه‌حمود حه‌مه‌د) وتەیەکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و تیایدا تیشكی خسته سه‌ر به گرنگ زانینی به‌رامبه‌ره‌كانمان و ستراتیژییه‌تی هه‌لسوكه‌وت كردنمان له‌گه‌ل به‌رامبه‌ره‌كانمان. هەروەها تیشکی خستە سەر گرنگی مامۆستایان کە ڕۆڵەکانی داهاتومان پێدەگەیەنن تاکو ڕێز و گرنگی ئەو کەسانە بزانن تاکو لەژیاندان و خۆشەویستی بچێنن لەنێوانیان دا، شایانی باسە د. وەی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی مامۆستایان لە پەروەردەکردنی خوێندکاران و ڕۆڵەکی داهاتومان تاکو هەمیشە بیر لەداهاتو بکەنەوە و لەمڕۆدا بژین، نەک تەنها بیر لەڕابردوو بکەنەوە و لە ڕابردوودا بژین.