وۆركشۆپێى كاريگەريەكانى ماددە هۆشبەرەكان ، نێرگەلەو ئالودەبوونى گەنجان بەرێوەچوو
News #11, Issue 52 , Apr 2019 | Núcey #11, Jhimarey 52, Mangí 04 Sallí 2019 | نوچەی 11، ژمارەى 52 - مانگی 04 ساڵی 2019
ڕۆژى ٢٠١٩/٤/٢٤ كاتژمێر (١٠:٠٠)ى بەيانى ، بەڕێوەبەرايەتى تەندروستى و سەلامەتى زانكۆى كۆيەوۆركشۆپێكى ئەنجامدا لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بەناونيشانى (كاريگەريەكانى ماددە هۆشبەرەكان ،نێرگەلەو ئالودەبوونى گەنجان).
وۆرك شۆپەكە بە ئامادەبوونى پ.د. وەلى محمود حمد سەرۆكى زانكۆ و ياريدەدەرانى سەرۆكى زانكۆ وژمارەيەك لە مامۆستايان و خوێندكارانى زانكۆ و لايەنە پەيوەنديدارەكانى وەك: هۆبەى لەناوبردنى ماددەهۆشبەرەكان لە ئاسايشى كۆيە و پۆليسى كۆيە و بەڕێوەبەرايەتى گشتى تەندروستى كۆيە و چاودێرىكۆمەڵايەتى و چەندين لايەن و كەسايەتى و ژمارەيەك لە دانيشتوانى كۆيە و ناوچەكە بەڕێوەچوو.
سەرەتا سەرۆكى زانكۆى كۆيە وتەيەكى پێشكەشكرد و تێيدا باسى لە ماددەى هۆشبەر و نێرگەلە و ئالودە بوونىگەنجان و مەترسيەكانى كرد بۆ سەر گەنجان و كۆمەڵگاكەمان و هانى لايەنە پەيوەنديدارەكانى دا بۆبەگژداچوونەوەى و بنبڕكردنى لەپێناو پاراستنى كۆمەڵگا و شار و وڵاتەكەمان لەم مەترسييە.
ئەمە وتارەكەى بەڕێز سەرۆكى زانكۆيە:
بەناوى پەروەردگار
ئامادەبوانى خۆشەويست
ميوانانى زانكۆى كۆيە
بەيانيتان باش
ئەو بابەتەى ئەمرۆ هەموومانى لێرە كۆكردۆتەوە كە بابەتى (ماددەى هۆشبەرو كاريگەريەكانيەتى) ، بە بۆچوونى من يەكێكە لە بابەتە هەرە هەستيارەكانى ئەمرۆى ژيانى خەڵكى كوردستان بە گشتى و كۆيە بە تايبەتى . ماددەى هۆشبەر كە مامۆستايان و خەڵكى پسپۆرو توێژەرى بوارەكە بە ووردبوونەوەو لێكۆڵينەوەى زياتر لەسەرى بۆيان دەركەوتوە كە زۆر جۆرى هەيە ، وە مامەڵكردن لەگەڵ هەموويان وەك يەك نيەو بگرە شێوازى كاريگەريان و چارەسەريشيان كت و مت وەك يەك نين . ئەگەر پێشگيرى لێ نەكرێ لە كوردستانێكى پاكەوە خەريكە دەبێتە كوردستانێكى ئاڵودە . بە بۆچون و لێكدانەوەى من ناردنى ماددەى هۆشبەر لە لايەن دراوسێ و دەوروبەرەوە بۆ ناو هەرێم لە دروست كردنى شەڕو ناردنى بۆمب و تيرۆريستان ئەگەر خراپتر نەبێ هيچ كەمتر نيە .
بەڕێزان :-
لەوانەيە هەندێك كەس لايان وابێ ئەم بابەتە هەر تەنها ئاڵودەبونى چەند گەنج و هەرزەكارێكەو هەر ئەوان زەرەر مەند دەبن و بەس . بەڵام لە ڕاستيدا بابەتەكە لەوە قوڵترو كارەسات هێنترە چونكە ئەو كەسانە زەرەر مەنديەكەيان هەر ئەوەندە نيە زيانى ماددى دەكەن و لە كارو چالاكى دەكەون بەڵكو لە كۆمەڵگا دادەبڕێن و هێنانەوەيان بۆ ڕەوتى ئاسايى ژيان خەرجييەكى زۆر دەخاتە سەر داهاتى گشتى و نەخۆشخانەكان و ئەوە جگە لە هيلاكى تەواوى كەس و كارو خێزانەكانيان بگرە زۆر كێشەو گرفتى كۆمەڵايەتيشى لێ دەكەوێتەوە .
بەداخەوەم كە جگە لەوەى لەوانەيە بە بەرنامە هەوڵ بدرێت كە ئەم بابەتە لە دەرەوەى هەرێمەوە بۆمان بنێردرێت ، بەڵام گەندەڵى و سەروەرنەبوونى ياساو هەندێك بازرگانى چاو چنۆك تاوانبارن لەتەشە نەكردنى ئەم بابەتە .
ماوەيەك لەمەو بەر هەموومان گوێ بيست بووين لە كەناڵەكانى ڕاگەياندنەوە كەوا لە سنورى قەزاى كۆيە نزيك بە (٧٠) كەس بە تۆمەتى تێوەگڵان لە بابەتى ماددەى هۆشبەر گيراون . هەرچەندە دواى بەدواداچونمان بۆمان دەركەوت خۆ ئەمانە هەموويان دانيشتووى ناو شارى كۆيە نين بەڵكو دەوروبەرى و شارەكانى تريشى تيادابووە . بەڵام لە كۆتاييدا نزيك بە (٢٠) كەس تاوانەكەيان بەسەردا ساغ بۆتەوە ، هەرچەندە دەزگاكانى ئاسايش دەبێ دەست خۆشيان لێبكرێت لەم هەڵمەتە بەڵام بۆ قەزايەكى بچووكى (١٢٠٠٠٠) سەدو بيست هەزار كەسى وەك كۆيە لەم ماوە كەمەدا ئەم ژمارەيە لە كڕيارو فرۆشيار و بەكارهێنەر جێگاى داخەو سەرسورهێنەرە . بۆيە دەبێ حكومەت و تەواوى دەزگاكانى تر بە توندى بەرەو ڕووى ئەو كەيسە ببنەوە . واتە گرێ ى دەست نەخينە دەمەوە ، چونكە ئەگەر ئەم بابەتە پێشى پێ نەگيرێ وەك ئاگرو پووش تەشەنە دەكات وە دواتر زەرەرو زيانەكانى گەورەتر دەبن كۆمەڵگا بە تەواوى نەخۆش دەكەوێت . من نامەوێ زياتر لەسەر ئەم بابەتە قسە بكەم با موحازيرەكان و توێژەرەكان وورتر باسەكانيان پێشكەش بكەن دووبارە بەخێربێن و دەست خۆشى بۆ هەموو ئەوانەى بە سازدانى ۆورك شۆپەكەوە ماندوو بون .
ئيتر سوپاس و رێزم لەگەڵ هيواى سەركەوتن
پاشان پانێلەكانى وۆركشۆپەكە دەستى پێكرد و سەرەتاش كورتە فيلمێك نمايش كرا دەربارەى بەكارهێنانىماددەى هۆشبەر و نێرگەلە كێشان كە لەلايەن م. ڕێبوار ئامادە كرابوو و لە لێدوانێكيدا پێى ڕاگەياندين: بيرۆكەى ئەنجامدانى ئەم وۆرك شۆپە لە بڵاو بوونەوەى سەرچاوەى گرتووە بە جۆرێك كە لە هەندێك لەكافترياكان لە ڕێگاى نێرگەلەوە دەفرۆشرێت و ڕۆژانەش خەڵك لەسەر ئەم بابەتە دەستگير دەكرێن كەئەمەشنيشانەى بەدواداچوون و كاركردنە لەسەر بنبڕكردنى.
لە پانێلى دووەمدا (٥) پسپۆڕ لە بوارى زانستى هەمەجۆر ئامادەبوون و گفتوگۆيەكى زانستييان ئەنجامدادەربارەى ماددەى هۆشبەر، هەريەكێكيان لە ڕوانگەى پسپۆڕتايبەتى خۆى كە بريتى بوون لەمانە:
د. سەنگەر محمد احمد پسپۆڕى تەندروستى گشتى – زانكۆى هەولێرى پزيشكى (زيانەكانى ماددە هۆشبەرەكان وكێشانى نێرگەلە لەسەر تەندروستى مرۆڤ).
د. ئازاد عەلى ئيسماعيل- پسپۆڕ لە بوارى دەروون زانى و تەندروستى دەروونى و د. ڤيدا نامدارى – زانكۆىكۆيە ( دياردەى ئالودەبوون بە ماددەى هۆشبەر لەڕوانگەى دەروون ناسى).
د. بنار جودت احمد پسپۆڕ لەبوارى كيميا- زانكۆى كۆيە (جۆرەكانە ماددەى هۆشبەرەكان و پێكهاتەى كيميايىهەر جۆرێك و سەرچاوەكانيان).
م. توانا جمال عبدالواحد و هێژا هيوا تاهير – فاكەڵتى زانستە مرۆڤايەتييەكان و كۆمەڵايەتييەكان لە زانكۆىكۆيە (ياسا نێودەوڵەتييەكان و ياساكانى عيراق كە پەيوەستە بە بازرگانى كردن يان بەكار هێنانى ماددەىهۆشبەر).
لە كۆتاييدا (١) كاتژمێر تەرخان كرا بۆ گفتو گۆو وەڵامدانەوەى پرسيارى ئامادەبووان.
ئا: سامان نەسرەدين