زانكۆى كۆيە خولى فێربوونى زمانى ئينگليزى دەكاتەوە

News #14, Issue 15, March 2016 | Núcey #14, Jhimarey 15, Mangí 3 Sallí 2016 | نوچەی 14، ژمارەى 15 مانگی 3 ساڵی 2016

دواى ئەوەى بەشى زمانى ئينگليزى فەكەڵتى پەروەردە خولێكى فێربوونى زمانى ئينگليزى كردەوە (بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە) زانكۆى كۆيە لە ڕێگەى هەمان بەشەوە خولى ژمارە (١١) بۆ ئارەزوومەندانى زمانى ئينگليزى دەكاتەوە.

بەڕێز دكتۆر ئەحمەد سەرۆكى بەشى زمانى ئينگليزى لە فەكەڵتى پەروەردە دەڵێت " خولەكە بە گوێرەى ڕێنماييەكانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى دەبێت و ماوەكەى ١٦٠ كاتژمێر دەخايەنێت" لەبارەى ناو تۆماركردن بۆ خولەكە بەڕێز سەرۆكى بەشى زمانى ئينگليزى دەڵێت "لە هەفتەى يەكەمى دواى پشووى نەورۆز ڕۆژى ٢٧ / ٣ / ٢٠١٦ ناو تۆماركردن بۆ خولەكە دەست پێدەكات"

هەروەها بەڕێز سەرۆكى بەشى زمانى ئينگليزى ئاماژەى بەوەدا لە كۆتايدا بڕوانامە دەبەخشرێت بە سەركەوتووان.

بۆ زانيارى زياتر و ناو تۆماركردن پەيوەندى بكەن بە بەشى ئينگليزى لە فەكەڵتى پەروەردە.

زمانى ئينگليزى!

زمانى ئينگليزى بەهۆى بە نێونەتەوەيى بوونيەوە، داخوازيەكى جيهانى لەسەرە و هەر تاكێك لە هەر شوێنێكى زەوى بێت هەوڵ دەدات فێرى ببێت و كات و تێچوون و وزەى بۆ تەرخان دەكات، نزيكەى دوو سەدەيەزمانى ئينگليزى زمانى ژمارە يەكە بۆ زانست و توێژينەوە و لەو چوارچێوەيەدا پێشكەوتنى گەورەى بەخۆيەوە بينيوە.

زمانی ئینگلیزی، سەر بە خێزانی زمانەکانی ھیندۆ - ئەورووپاییە، بەشێکە لە خیزانی زمانە جێرمەنییەکان، کە بۆ یەکەم جار لە وڵاتی ئینگەلتەرا سەری ھەڵداوە. لە ھەرە زمانە دەوڵەمەندەکانی دنیایە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی جیھان ئەم زمانە دەزانن، کە ھەژماردەکرێن بە نزیکەی ٥٠٠ ملێۆن ئاخێوەر و زمانی فەرمی زۆر لە وڵاتانی دونیایە. زمانی ئینگلیزی لە زۆربەی وڵاتاندا دەخوێندرێت و زمانی یەکەمی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا و ناتۆیە.

زمانی ئینگلیزی ھەر لە سەرەتای سەدەی ھەژدەھەمەوە پێشکەوتنێکی یەکجار گەورەی بەخۆوە بینی لە ئەنجامی ئەو پێشکەوتنە ڕامیاری، سەربازی، زانستی، رۆشەنبیری و داگیرکەرانەی بريتانيا و بریتانیای مەزن، دوایش لە ناوەراستی سەدەی بیستەم لە پاش پێشکەوتنەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. بۆ زانيارى زياتر دەربارەى زمانى ئينگليزى كليك لێرە بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ