ڕاگەیاندنى پۆستى ڕاگرى فاکەڵتى پەروەردە لە زانکۆى کۆیە

News #05, Issue 13, Jan 2016 | Núcey #05, Jhimarey 13, Mangí 1 Sallí 2016 | نوچەی ٥، ژمارەى ١٣ مانگی 1 ساڵی 2016

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى ڕاگرى فاکەلتى پەروەردە لە زانکۆى کۆیە بۆ جارى یەکەم بەپێ ى ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ و، وەک نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکات بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.

مەرجەکان

1. بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

4. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دید و بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

5. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت .

تێبینى:

1.دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى (19/1/2016) رۆژى سێ شەممە دەبێت.

2. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.

3. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).

بۆ خوێندنەوەى ئەم نووچەيە لە پێگەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى لێرە كليك بكە.

پوختەى ڕاژە