سوپاسى خوێندكارەكانى دەكات

News #13, Issue 04, April 2015 | نوچەی ١٣، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #13, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015

مامۆستايەكى زانكۆى كۆيە سوپاسى خوێندكارەكانى دەكات

دواى ئەوەى رۆژى يەكشەممە ١٢/٤/٢٠١٥ كاژێر ١٠ى بەيانى بەشى ماتماتيكى فاكەڵتى زانست و تەندروستيى زانكۆى كۆيە بە مەبەستى كۆكردنەوەى داهات بۆ خێزانى پێشمەرگە, چالاكيەكى بەناونيشانى ( هەموومان قەرزارى پێشمەرگەين)ى بەرێوەبرد.

دوابەدواى ئەنجامدانى چالاكييەكە مامۆستا (ئاراس تۆفيق ئەسعەد) سەرۆكى بەشى ماتماتيك لە پەيجى تايبەتى خۆيدا سوپاس و پێزانينى خۆى ئاراستەى سەرجەم خوێندكاران و مامۆستايان دەكات.

دەقى سوپاس و پێزانينەكە

زۆر زۆر سوپاسی یەکە بەیەکەی خوێندکارانی بەشی ماتماتیک و مامۆستایان دەکەم و دەستی ماندونەبونتان نەیەشێت و هەر سەربەرز بن. ڤیستیڤالی " هەمومان قەرزاری پێشمەرگەین" بە سەرکەوتووی بەرێوە چوو. و دەستخۆشی زۆرمان بۆ هات و ئەمەش شانازییە بۆ ‌هەمومان لە بەشی ماتماتیک. بەهیوای ئەوەی ئەم ڤیستیڤاڵە ببیتە دەستپێک بۆ ئەوەی ببێتە نەریتێکی ساڵانە و داهاتەکەشی هەرساڵەو بۆ توێژێکی دییاریکراو بێت.

ئاراس تۆفیق اسعد

(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)