مامۆستايانى زانكۆى كۆيە دەتوانن توێژينەوەكانيان لە گۆڤارێكى نێودەوڵەتى بە زمانى كوردى بڵاوبكەنەوە

News #18, Issue 11, 2016 | Núcey #18, Jhimarey 11, Mangí 11 Sallí 2015 | نوچەی ١٨، ژمارەى ١١ مانگی ١١ ساڵی 2015

گۆڤارى ديراساتى كورديى گۆڤارێكى نێودەوڵەتيى زانكۆى ديجلەيە لە كوردستانى باكور، ئەم گۆڤارە پێداگرى لە سەر توێژينەوەى كوردى دەكات بە زمانى ئينگليزى، لە ڕوانگەى گەشەپێدانى توێژينەوەى كوردى، زانكۆى ديجلە داواى لە توێژەرانى كوردى زانكۆكانى هەرێمى كوردستان (لە ناويشيدا زانكۆى كۆيە)كردووە كە توێژينەوەكانيان لە گۆڤارەكەى ئەواندا بڵاو بكەنەوە، وێراى ئەوەى دەتوانن ببنە هەڵسەنگێنەرى توێژينەوەكان.

لەم بارەيەوە م.ى.هيوا سەلام مامۆستا لە بەشى كوردى فاكەڵتى پەروەردەى زانكۆمان كە هاوكات خوێندكارى دكتۆرايە لە زانكۆى ناوبراو و لە هەوڵدايە بۆئەوەى پەيوەندى نێوان زانكۆى كۆيە و زانكۆى ديجلە سەرپێ بخات، دەڵێت " لە دەستپێشخەرییەکدا زانکۆی دیجلە لە ڕێگەى گۆڤاری (International Journal for Kurdish Studies) پێشوازی لە لێکۆڵینەوەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات لە بواری کوردۆلۆژیدا بە زمانی کوردی – زاری کرمانجی ناوەڕاست لەپاڵ زاری کرمانجیدا. لەگەڵ ئەوەشدا داوا لە مامۆستایانی ئەوبوارە لە زانکۆی کۆیە و زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکات کە فۆرمی گۆڤارەکە پڕ بکەنەوە بۆ ئەوەی وەک هەڵسەنگێنەر یارمەتی گۆڤارەکە بدەن و پەیوەندییەکی بەهێز دروست ببێت لە نێوان بەشی کوردی لەم دوو بەشەی کوردستاندا. هەروەها لە ماوەیەکی نزیکدا زانکۆی دیجلە کۆنفرانسێک بۆ زمانی کوردی سازدەکات و مامۆستایانی ئەو بوارە بانگێشت دەکات، ئەمەش وادەکات هەماهەنگی زیاتر لە نێوان هەردوو زانکۆ دروست ببێت"

هيوا سەلام، مامۆستاى ياريدەدەرە لە بەشى كوردى فاكەڵتى پەروەردە، بڕوانامەى ماستەرى بەدەست هێناوە لە زانكۆى ئێكسيتەر لە بەريتانيا، تەمەنى ٢٧ ساڵە، خاوەنى چوار توێژينەوە و پەرتوكێكى چاپ كراوە، بەشدارى كردووە لە پرۆژەيەكى دەزگاى ئەكادمى small mediaى بەڕيتانى، بۆ زانيارى زياتر كليك لەم لينكە بكە.

مامۆستايانى زانكۆى كۆيە بۆ دەستكەوتنى زانيارى زياتر دەتوانن سەردانى پێگەى سەرەكى گۆڤارەكە بكەن، لێرە كليك بكە.

ئامادەكردنى: ژوورى هەواڵ