فەكەڵتى ئەندازيارى زانكۆى كۆيە خاوەنى ٣٤ تاقيگەيە
News #26, Issue 12, Dec 2015 | Núcey #26, Jhimarey 12, Mangí 12 Sallí 2015 | نوچەی ٢٦، ژمارەى 12 مانگی 12 ساڵی 2015
فەكەڵتى ئەندازيارى لە باڵەخانەيەكى چوار نهۆمى يە لە دامێنى چياى هەيبەت سوڵتان، كە وەك باڵەخانەيەكى ناوازە لە زانكۆى كۆيە خۆى پێشان دەدات، لەسەرەتاكانى دروستكردنى زانكۆى كۆيەوە هەبووە و يەكێك بووە لە كۆلێژە سەرەكيەكان، ئێستا ئەم فەكەڵتيە حەوت بەشى لەخۆگرتووە و خاوەنى ٣٤ تاقيگەى جۆراوجۆرە كە بەكاردەهێنرێن بۆ توێژينەوەكردن و جێ بە جێ كردنى وانە كرداريەكانى خوێندكاران. هەروەها لە پاڵيشيدا لەگەڵ كەرتى تايبەت و حكومەت لە پەيوەنديدان و تاقيكارى بۆ پرۆژەكانيان ئەنجام دەدەن. لە چوارچێوەى گەشەكردنى بەردەوامى زانكۆى كۆيە، لە ئاييندەيەكى زۆر نزيكدا تاقيگەكانى فەكەڵتى ئەندازيارى دەبێتە خاوەنى باڵەخانەيەكى سێ نهۆمى تايبەت بە خۆى.
بەشە زانستيەكانى فەكەڵتى ئەندازيارى و زانست و تەندروستى، هەروەها سەنتەرى توێژينەوەى جينات خاوەنى تاقيگەى تايبەت و پێشكەوتوون، لەبەر گرنگى ئەم تاقيگانە وەك سەرمايەيەكى زانستى لە زانكۆدا، بە گوێرەى فەرمانێكى زانكۆيى بەڕێوەبەرايەتى تاقيگەكان دروستكرا بۆ مەبەستى گرنگيدانى زياتر و پێك بەستنەوەيان، لەو چوارچێوەيەدا تاقيگەكانى فەكەڵتى ئەندازيارى لە ڕووى كارگێڕيەوە خۆى لە پەيكەرى بەڕێوەبەرايەتى تاقيگەكانى زانكۆى كۆيەدا پێشان دەدات. بەڕێز م.ئەنوەر حازم داود بەڕێوەبەرى تاقيگەكانى زانكۆى كۆيەيە و لەم نووچەيەدا بەتايبەت لە بارەى تاقيگەكانى فەكەڵتى ئەندازيارى دەدوێت.
تاقيگەكان كۆمپيوتەرايزن
م.ئەنوەر لە وەسفى تاقيگەكاندا دەڵێت" تاقیگەكانی فەكەڵتی ئەندازیاری پێك هاتووه له 34 تاقیگه، دابه‌ش ده‌بێ به سه‌ر 7 به‌شی زانستی و سه‌نته‌ری تویژینه‌وه‌ى فەكەڵتى؛
كارى تاقیگەكان بۆ ئه‌نجامدانی وانه‌كانی پراكتیكی يە له به‌شه زانستییه‌كان پاش وه‌رگرتنی وانه‌كانی تیۆری، چونكە هه‌موو وانه‌یه‌كی تیۆری ده‌بێ به شێوه‌یەكی پراكتیكی ئه‌نجام بدرێت و ده‌بێت خوێندكار به‌ده‌ستی خوێی ئه‌نجامی بدات به سه‌په‌رشتیاری مامۆستای بابه‌ت ، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى چه‌ندان توێژينه‌وه‌ى گرنگ له‌م تاقيگانه كاريگه‌رى خۆيان هه‌يه له‌سه‌ر ئاستى پێشكه‌وتنى زانكۆ، وە ئەم تاقيگانە رۆژ له دواى رۆژ پيشكهوتووتر ده‌بن و له داهاتوودا تواناى ئه‌وه‌يان ده‌بێت كه پرۆژه و تويژينه‌وه‌ى زانستيى گرنگ و ناوازەى تيدا ئه‌نجام بدرێت ؛ ئه‌مه‌ش گرنگى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستى فێربوونى خوێندكاران و به‌رز بوونه‌وه‌ى ريزبه‌ندى زانكۆ به هۆى توێژينهوهكانهوه. "
دەربارەى گرنگترین خاڵە بەهێزەكانی تاقيگەكان، م.ئەنوەر دەڵێت "زۆربه‌ی ئامێره‌كانی تاقیگەكانی فەكەڵتی ئەندازیاری كومپیوتهرایزن و وەك جاران نیه ئامێره‌كان مانوه‌ل بن كە ئەمەش بۆ به‌كارهێنان قورس بوو، به‌ڵام ئێستا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌يان به كۆمپيوته‌ر كارده‌كه‌ن بۆيه كاركردن لهسهريان ئاسان بووه." بەڕێز بەڕێوەبەرى تاقيگەكان دەڵێت ئەم تاقيگانە توانايان هەيە كە سەرچاوەى دارايى دابين بكەن بۆ زانكۆ، ئەمەش بەهۆى پێشكەوتووييان و كادرى پسپۆر بۆ كارپێكردنيان.
تاقيگەكان ٦٥٠ ئامێرى توێژينەوەيان تێدايە
دەربارەى ئامێرەكانى تاقيگەكان، م.ئەنوەر دەڵێت" لەم تاقيگانەدا زیاتر له 650 ئامێری جۆراوجۆرمان هه‌یه به پێى به‌شه زانستیه‌كان، كه به‌كار دێن بۆ تێست و شیكاری ئاو و نه‌وتی خام و بەنزین و دیزاینی پاڵاوگەی نه‌وت و قیرتاو و ڕێگاوبان و كۆنكریت و ئاسن و خاك و روێیوی و قیر و وێنه‌ى كۆمپیوتەرى و ديتهيڵى ئه‌ندازه‌يى و دروست كردنی پارچه‌ى زياده‌ى ئۆتۆمبیل و مۆبیلیا و چەندان كارى گرنگى تر."
پێكهاتەى تاقيگەكان و كارەكانيان
هەروەها بەڕێوەبەرى تاقيگەكان ئاماژە بەوە دەدات كە هەر بەشێك خاوەنى تاقيگەى تايبەتى خۆيەتى، بۆ نموونە تاقیگەكانی به‌شه‌كانی شارستانی و جیۆته‌كنیك پێك هاتوه له خاك وجیۆلۆجی و كۆنكریت و رێگاوبان و روپێوی و كاره‌كانی ئاوه‌دان كردنەوە له به‌ردی بناغه‌وە تاكو برگه‌ی كۆتایی پرۆژه توانای تێست كردنی هه‌موو كاره‌كانی هەيە به پێی ستانده‌ردی نێوده‌وڵه‌تی.
هەروەها تاقیگەكانی به‌شه‌كانی كیمیاوی و نه‌وت پێك هاتووه له میكانیكی شله‌كان و وترموداینمیك و ریاكتهر و یونیت اوپهریشن و كۆگاكان و گازوایل پروپهرتیس و كاره‌كانی دیزاینی پاڵاوگه‌ی نه‌وت و لێكوڵینەوهی نه‌وت و تێست كردنی جۆری به‌نزین و گاز.
تاقیگەكانی به‌شی كۆمپیوته‌ر پێك هاتووه له كۆمپیوتەر و كاره‌با و نێتۆرك و پەپوهندی و پرۆسیسه‌ر و سیسكۆ و كارى دیزاین كردنی داتا بەیس و ئينتەرنێت و به‌رنامه‌كانی به‌رێوه‌بردنی داموده‌زگان.
تاقیگەكانی به‌شی دروست كردن پێك هاتووه له مهتیریهل و میتالۆرجی و كاره‌كانی دیزاین كردنی پارچه‌ى زياده‌ى ئۆتۆمبیل و تێستی شیشی بینا دەكات.
تاقیگەكانی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه پێك هاتووه له تاقیگه‌ی ئاو و میكرۆسۆبی ئه‌ليكترۆنى و كاره‌كانی تێستی ئاو له روی ليڵى و مه‌وادی ره‌ق تێياندا دەكات.
تاقیگەكانی يەكەى وۆرك شۆپ پێك هاتووه له كاره‌با و ئۆتۆمبیل ولەحیم ودارتاشى و تورنه و كاره‌كانی راهێنانی خوێندكاری ئه‌ندازیاری له‌سه‌ر ئه‌م كارانه.
هەماهەنگى كەرتى تايبەت و گشتى
كارى توێژينەوە و تاقيگەكان تەنيا بۆ ڕاهێنانى خوێندكاران نين، بەڵكو يارمەتى كەرتى تايبەت و گشتى دەدەن و كێشەكانيان بۆ چارەسەر دەكەن، لەم بابەتە م.ئەنوەر دەڵێت"
فەكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری زۆر پرۆژه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌زگاكانی حكومه‌ت و بە به‌رده‌وامی سیمیناريان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین ، زۆر كێشه‌ی پرۆژه‌كانی حكومه‌ت و پرۆژه‌كانی زانكو كردومانه به پرۆژه‌ى درچوون بۆ خوێندكاران و توانیومانە چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزينه‌وه ، وە بۆ كه‌رتی تایبه‌ت دیزاین و لێكوڵینه‌وه و تێست ئەنجام دەدەين و داهاتی دارایی دابین ده‌كه‌ین بۆ زانكومان."
دەربارەى فەكەڵتى ئەندازيارى:
فەكەڵتى ئەندازيارى يەكێكە لە فاكەڵتيە سەرەكيەكانى زانكۆى كۆيە، پێگەيەكى بەرزى هەيە لە پەيكەرى ئەكاديمى زانكۆدا و خاوەنى بەشى ناوازە و تايبەتمەندە، ئەم فەكەڵتيە حەوت بەشى لە خۆگرتووە: ئەندازيارى تەلارسازى، شارستانى، جيۆتەكنيك، نەوت، كيمياوى، پرۆگرامسازى، دروستكردن. بۆ زانيارى زياتر دەربارەى ئەم فەكەڵتيە كليك لێرە بكە.
زانیاری تایبەت :
ناو: ئەنوەر حازم داود
نازناوی زانستی: مامۆستا
پۆست : بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرايەتى تاقيگەكان
وانە دەڵێتەوە لە بەشەكانى: جيۆتەكنيك، شارستانى، تەلارسازى
ژمارە توێژینەوە بڵاوكراوەكان: ٣
تەمەن: ٣٨ ساڵ
بۆ زانيارى زياتر دەربارەى مامۆستا ئەنوەر كليك لێرە بكە.
وێنەكان : دڵشاد كاكەڕەش
مامۆستا ئەنوەر ڕاهێنان بە خوێندكاران دەكات
يەكێك لە ئامێرەكانى توێژينەوە