چالاكى ئەدەبى
News #22, Issue 04, April 2015 | نوچەی 22، ژمارەی 4، مانگی 4 ساڵی 2015 | Núcey #22, Jhimarey 04, Mangí 4 Sallí 2015
چالاكيەكى ئەدەبى لە بەشى زمانى كوردى بەرێوەچوو
لە چوارچێوەى چالاكييەكانى هەفتەى روناكبيرى فاكەڵتى پەروەردە, ليژنەى رۆشنبيرى بەشى كوردى, رۆژى دووشەممە ٢٧/ ٤ كاژێر ١٠:٣٠ خولەكى پێش نيوەرۆ لە هۆڵى مامۆستا تاهير بەكر لە فاكەڵتى ناوبراو , چالاكييەكى ئەدەبيى رێكخست.
بە ئامادەبوونى بەرێز د.وەلى مەحمود سەرۆكى زانكۆ و سەرۆكى بەشى كوردى و مامۆستايان و خوێندكاران چالاكييەكە بە سمينارێكى بەرێز كاكەمەم بۆتانى نوسەر و چيرۆكنوس دەستى پێكرد و لە ناوەرۆكدا تيشكى خستە سەر بەياننامەى روانگە و كاريگەريەكانى و ڕۆڵى لە ئەدەبى كورديدا.
پاشان هەشت خوێندكارى شاعير ئەزمونى شعرى خۆيان بۆ ئامادەبووان خوێندەوە.
هەريەك لە خوێندكاران (هاوژين كەريم، درەخشان ئەحمەد، مەبەست كۆيى، بلال يوسف، ژوان بێستون، محەمەد سيرينى، شەماڵ ئەحمەد، عەبدوڵڵا نزايى) لە ڕوانگە و ئەزموونى تايبەتى خۆيانەوە دوو هۆنراوەى خۆيان بۆ ئامادەبووانى چالاكييەكە خوێندەوە و پاشان بە سمينارێكى بەرێز د.مهاباد ئازاد چالاكييەكە كۆتايى هات
(گەڕانەوە بۆ لاپەڕەى سەرەكى Press Room و زانينى هەواڵى زياترى زانكۆى كۆيە)