Issue 65 (4) سێیەمین کۆڕبەندى زانستى (سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژینەوە لە زانکۆى کۆیە) بە شێوازى ئۆنلاین بەڕێوەچوو

بەڕێز م.محمد سەید گوڵ سەرۆکى لیژنەى دڵنیایی جۆرى و بەڕێوەبەرى کۆڕبەندەکە، لە ڕاپۆرتێکدا بۆ (نووچەوانە) لەبارەى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى سێیەمین کۆڕبەندى زانستى سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ توێژینەوە گوتى:

رێككەوتى ١٠/٥/٢٠٢٠ كاتژمێر ٩ى ئێوارى سێيەمين كۆڕبەندى ڕۆشنبيرى سەنتەرى مەلاى گەورە بۆ تۆژينەوە بە هاوكارى هەريەك لە:

- سەنتەرى توێژينەوەى پەرلەمانى كوردستان، هەولێر

- دەزگاى بيت الحكمة، بغداد

- سەنتەرى سەڵاحەددينى ئەيوبى بۆ لێكۆڵينەوەى مێژوويى و شارستانى، زانكۆى تكريت

- سەنتەرى بشکچی بۆ لێکۆڵینەوە مرۆڤایەتییەکان، زانکۆی دهۆک

- سەنتەرى نێودەوڵەتى بۆ ئاشتى

بە شێوازى ئۆنلاين كە لە رێگەى (Google Meet) وە بەڕێوەچوو.

بەشداربووان بریتى بوون لە هەریەکە لە:

2. رێكارەكانى ئامادەكردن:

- كردنەوەى فۆرمى ناوتۆماركردنى ئەلكترۆنى بۆ سەرجەم زانكۆكانى عێراق كە ئەنجامەكەى بەم شێوەيە بوو:

a. زانكۆى كۆيە (١٩٤) مامۆستا

b. زانكۆكانى ديكەى كوردستان و عێراق (٣٦٢) مامۆستا.

- دانانى رێككەوتێك بۆ كۆڕبەندەكە و تۆماركردنى لە كالەندەرى زانكۆ و داوەتكردنى تۆماركراوان.

- دانانى لينكى (Watch Live Stream) واتا پەخشى ڕاستەخۆى كۆڕبەندەكە بۆ ئەوانەى كە ناتوانن ئامادەى كۆڕبەندەكەن.

3. بەڕێوەچوونى كۆڕبەندەكە:

لە كاتژمێر ٩ى ئێورەى رۆژى ١٠/٥/٢٠٢٠ لە كاتى دياريكراودا كۆڕبەند دەستى پێكرد و بە ئامادەبوونى تۆژەران و ميوانان لە سەرجەم زانكۆكانى عێراق كە يەم شێوەيە بوو:

- بەبەردەوامى ٢٢٢ بۆ ٢٢٥ بەشداربوو ئامادەى كۆڕبەندەكەبوون، كە هاتنەژوورە و دەردەچوون و بەشداربووى نوێ دەهاتن. بەشدابووان لەم زانكۆيانەوە هاتبوون:

1. زانكۆكانى كوردستان: كۆيە، سەڵاحەددين، سلێمانى، گەرميان، دهۆك، زاخۆ، جيهان، زانكۆى ئەمريكى سلێمانى، ڕاپەڕين، نەورۆز و زانكۆى سۆران

2. زانكۆكانى عێراق: بەغدا، تكريت، بابل، موستەنسرييە، نەهرێن، ديالا، العراقيە، كوفە، ميسان، سامەڕا، ذي قار، تكريت، قادسيە، ئەنبار، بەسڕە، زانكۆى تەكنەلۆجى-بەغدا، واست، المنصور.

3. بەشداربووان لە پەخشى راستەوخۆ: بەهۆى ئەوەى ناتوانرێت ژمارەكە بەڕوونى بزانرێت بەڵام، ئمە لينكى پەخشى راستەوخۆمان بۆ ١٠٠ مامۆستاى زانكۆى كۆيە نارد و بە گوێرەى فيدباگەكان زۆربەيان لەوێوە بەشداربوون.

هاوپێچ:

- ئامارى بەشداربووان

- چەند وێنەيەكى كۆڕبەندەكە