خوێندكارێكى زانكۆى كۆيە پرۆژەى تايەى زيرەك ئەنجام دەدات

News #10, Issue 18, June 2016 | Núcey #10, Jhimarey 18, Mangí 6 Sallí 2016 | نوچەی 10، ژمارەى 18 مانگی 6 ساڵی 2016

شڤان حەكيم ڕەزا خوێندكارى قۆناغى سێيەمى بەشى ئەندازيارى دروستكردن لە زانكۆمان ، بە هاوكارى مامۆستاكەى، پرۆژەى (گۆڕانكاريكردن لە پێكهاتەى تايە بۆ شێوەى زيرەك)ى ئەنجام داوە، پرۆژەكە بريتيە لە گۆڕانكاريكردن لە تايەدا، واتە ئەو چينانەى كە تايەى لاستيكى ئۆتۆمبێلى لێ پێكهێنراوە گۆڕانكارى تێدا بكرێـت بۆ شێوەى زيرەك، بە شێوەيەك بتوانێت دۆخى تايەى ئۆتۆمبيلەكە بە شۆفێرەكە بڵێت، لە هەر كێشەيەك كە لە تايەكەدا بێت.

بيرۆكەى ئەم پرۆژەيە؟

شڤان سەبارەت بە پرۆژەكەى دەڵێت " سەرەڕاى پێشكەوتنەكانى پيشەسازى ئۆتۆمبێل، بەڵام تايەكانى ئۆتۆمبيل وەك پێويست نيە، بۆيە هەستمان كرد كە پێويستە داهێنانێكى نوێ زياد بكەين ئەويش بە گۆرينى تايەى ئاسايى بۆ تايەى زيرەك، وەك ئاگادارن تواوى پێشكەوتنەكان بەرەو زيرەك بوون دەڕۆن."

لە بارەى بيرۆكەى پرۆژەكەوە شڤان دەڵێت " لە ڕاستيدا لە وانەى (وۆرك شۆپ) ى ئۆتۆمبێل لە كاتى كاركردن بيرۆكەى ئەم داهێنانە لە ئەنجامى گفتوگۆى من و مامۆستاكەم (ئاكۆ كاكەڕەش عمر) دروست بوو، بۆ بەجێگەياندنى ئەم پڕۆژەيە سەردانى ناوچەى پێشەسازى و ئينتەرنێتمان كرد و بۆ ماوەى مانگێك لێكۆڵينەوە و چەند گۆڕانكارييەك لە بيرۆكەكەمان، گەيشتينە ئەو بڕوايەى كە پێويست و گونجاوە بۆ سەردەمى ئێستا."

ناوەڕۆكى پرۆژەكە

" لەم توێژينەوەيەدا هەڵساين بە دروستكردنى دوو چينى گەيەنەرى شێوە تۆڕ بە دانانى چينێكى پۆليمەرى لە نێوانيادا، ئەم پڕۆژەيە لە تواناى دايە داتاى تەواو لە تايەكانى ئۆتۆمبێلەوە بنێرێت بۆ داشبۆردى ئۆتۆمبێل و ئاگادارمان بكاتەوە لە هەر تەنێك، كە لە تواناى دابێت تايەكە كوون بكات وەك بسمار، برغو، ماددە پۆليمەر و شوشەييەكان لە ئاستێكى ئەندازيارى پێويستڤ، بەڵام بە ڕێژەى جياواز، بۆيە لە توێژينەوەكەدا دەركەوت ماددە گەيەنەرەكان كە تايەى ئۆتۆمبێلەكان كوون دەكەن تواناى هەيە بە ڕێژەى (٩٩%) پيشانى بدات كە تايەكە كوون كراوە، بەڵام بە مەرجێك ئەو چينەى بڕببێك كە لە ناو تايەكە دامان ناوە، بۆ شوشە و پۆليمەر ڕێژەكەى لە (١٠%) كەمترە.

هەروەها لە نوێترين داهێنانى تايەى سەيارەدا لە ئێستادا ئاگادارمان دەكاتەوە كە ڕێژەى هەوا لە تايەكاندا چەندە، كەمى كردووە ياخوود زياد، بەڵام هۆكارى پشت ئەو كێشەيەمان پێ ناڵێت كە لە وانەيە لە ئەنجامى ڕۆچونى ياخود كون كردنى چينەكانى تايەكە لە لايەن برغوێك يان بسمارێكەوە بێت.

بە پێى توێژينەوە جيهانييەكان (٢٥ـــ٣٠%) وەرگەڕانى ئۆتۆمبێلەكان لە ئەنجامى بوونى كێشەى كەم هەواييە ياخود تەقين يان دڕانى تايەكان لە ئەنجامى ئەو ماددەيە كە تێدا ڕۆچووە، بەتايبەتى لە وەرزى گەرما و خێرا ڕۆيشتن يان كاتێك پێويست بكا كە خێراييەكەى كەم بكەيتەوە."

ئەم پرۆژەيە لە كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتيدا پێشكەشكراوە

پرۆژەكەى شڤان لە كۆنفڕانسى نێودەوڵەتى ئەندازيارى و نوێگەرى لە زانكۆى صلاح الدين (١٢-١٤ نيسانى ٢٠١٦) پەسەند كراو پێشكەشكرا لەلايەن (م.ى. ئاكۆ كاكە ڕەش عمر) " هۆكارى ئامادەنەبونى من ئەوە بوو كە من ئێستا خوێندكارى قۆناغى سێيەمى ئەندازياريم لە زانكۆى (Minho)م لە ووڵاتى Portugal لەسەر بەرنامەى Erasmus، كە لە دواين هەواڵيشدا ئەم توێژينەوەيە لە گۆڤارى زانستى زانكۆى صلاح الدين بڵاودەكرێتەوە، دوو جاريش ئيمەيڵى فەرمى لە دەزگاى لامپاردى ئەڵمانييەوە بەدەستمان گەيشتووە كە داوا دەكەن پوختەى توێژينەوەكەمان بڵاوبكەنەوە."

هەموو ئەوكەسانەى كە ئۆتۆمبێل بەكاردەهێنن، بە تايبەتيش داهێنەرانى بوارى پيشەسازى پۆليمەرى زيرەك جا چ بۆ تايە بێت ياخود بۆ داپۆشەرە لاستيكيەكان. بازنەى خوێنەران و پێكهێنەرانى ئەم توێژينەوە پێك دەهێنن.

فەكەڵتى ئەندازيارى

فه‌که‌ڵتی ئه‌ندازیاری له‌زانکۆی کۆیەدا‌ شوینێکی نمونه‌ییه‌ بۆ ده‌ستخستنی زانست و زانیاری. فه‌که‌ڵتی ئه‌ندازیاری سه‌نته‌رێکی نمونه‌یی دابینکردنی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی پێشکه‌وتووه‌ له‌بواره‌ جیاوازه‌کانی ئه‌ندازیاریدا. ئه‌م فه‌که‌ڵتیه له‌ حه‌وت به‌ش پێكهاتووه‌ كه‌ ئەو‌انیش بریتین له‌: به‌شی ئه‌ندازیاری شارستانی، به‌شی ئه‌ندازیاری جیۆته‌كنیكی، به‌شی ئه‌ندازیاری ته‌لارسازی، به‌شی ئه‌ندازیاری نه‌وت، به‌شی ئه‌ندازیاری كیمیایی، به‌شی ئه‌ندازیاری دروستكردن و به‌شی ئه‌ندازیاری سۆفت وێر. جگه‌ له‌مانه‌ش، فەكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه ‌و نووسینگه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌ندازیاری و یه‌كه‌ی كاروباری زانیاری و خوێندنی باڵا و یه‌كه‌ی په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و يه‌كه‌ی دڵنیایی جۆری و یه‌كه‌ی تاقیگه‌كان و یه‌كه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری و یه‌كه‌ی ته‌ندروستی وسه‌لامه‌تی و یه‌كه‌ی ژمێریاری و یه‌كه‌ی وۆركشۆپیش له‌ خۆده‌گرێت. بۆ زانيارى زياتر، لێرە كليك بكە.

ئەندازيارى دروستكردن

به‌شی ئه‌ندازیاری دروستكردن یه‌كێكه‌ له‌ حه‌وت به‌شه‌كه‌ی فەكه‌ڵتی ئه‌ندازیاری كه‌ له‌ ساڵی 2013 دا كرايەوە به‌پێی تازه‌ترین پێوه‌ر له‌ ڕووی بنیات نانی پێكهاته‌ی پڕۆگرامی خوێندن و ژماره‌ی كاتژمێر و یه‌كه‌كان. ده‌توانین به‌شانازییه‌وه‌ بڵێین كه‌ ئه‌م به‌شه‌ یه‌كێكه‌ له‌و به‌شانه‌ی كه‌ ستراتیژی تێڕوانین و پلانه‌ ورد داڕێژراوه‌كه‌ی زۆربه‌ وردی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام دراوه‌ به‌سوود وه‌رگرتنی ته‌واو له‌ ئه‌زموونی به‌شه‌كانی تری هاوشێوه‌ی له‌ زانكۆكانی تردا، بەشى ئەندازيارى دروستكردن تاكەبەشە لەهەموو كوردستان كە بتوانێت لەسەر ئەم زانستە كادر بەرهەم بهێنێت. بۆ زانيارى زياتر، لێرە كليك بكە.

ئامادەكردنى : ژوورى هەواڵ

دەتوانيت ئەم بابەتە بە PDF بخوێنيتەوە.

شڤان پرۆژەكەى بۆ خوێندكاران باس دەكات!