بەرنامەى كۆنفرانسى نێودەوڵەتى كارگێڕى لە عێراق
News #12, Issue 28, Apr 2017 | Núcey #12, Jhimarey 28, Mangí 4 Sallí 2017 | نوچەی12، ژمارەى 28 مانگی 4 ساڵی 2017
لە ژێر چاودێری و به هاوبەشى زانکۆی کۆیە، کۆمەڵەی کارگێڕی کاریی زانستیی عێراقی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە زانکۆی کۆیە ئەنجام دەدات، بە ناونیشانی کارگێڕیی لەعێراق لە نێوان واقیع و ئاییندەدا.
كؤنفرانسەكەى كۆمەڵەى كارى زانستيى عێراقى رۆژانى ٢-٤ ئايارى ٢٠١٧ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بەڕێوەدەچێت، كاتژمێر ١٠ى بەيانى رۆژى سێ شەممە ٢٠١٧/٥/٢ كۆنفرانس دەست پێدەكات.
كۆمەڵەى كارى زانستيى عێراقى كۆمەڵەيەكى ئەكاديمى تۆماركراوە لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينەوەى زانستى حكومەتى عێراقى . بۆ زانيارى زياتر كليك لێرە بكە.
لە خوارەوە دەتوانن بەرنامەى ڕۆژانى كۆنفرانس بخوێننەوە.