سەرۆكى زانكۆى كۆيە لەگەڵ سەرۆكايەتى زانكۆى ڤيلينوس كۆبۆوە
News #03, Issue 38, Feb 2018| Núcey #03, Jhimarey 38, Mangí 2 Sallí 2018 | نوچەی 3، ژمارەى 38 مانگی 2 ساڵی 2018
لە ميانەى سەردانەكەيدا بۆ زانكۆى ڤيلينوس، سەرۆكى زانكۆى كۆيە لەگەڵ سەرۆكايەتى زانكۆى ناوبراو كۆبۆوە.
ڕۆژى ٢٠١٨/٢/١٤ كاتژمێر ٢ى پاش نيوەرۆ بەڕێز پ.ى.د.وەلى مەحمود حەمەد سەرۆكى زانكۆى كۆيە و شاندى عێراقى لەگەڵ سەرۆكايەتى زانكۆى ڤيلينوس كۆبونەوە.
لە لايەن سەرۆكايەتى زانكۆى ڤيلينوسەوە هەريەك لە بەڕێزان پ.ى.د.ڤاڵداس، د.ئەوسرا بەرپرسى كاروبارى زانستيى نێودەوڵەتى، هەروەها خاتوو ئيفلى ڕێكخەرى كاروبارى بازرگانى ئامادەى دانيشتنەكە بوون.
بەرێز سەرۆكى زانكۆى كۆيە دەلێت " دواى ئەوەى كورتەيەكيان لەبارەى زانكۆكەيانەوە بۆ باس كردين، منيش كورتەيەكم لەبارەى زانكۆى كۆيەوە باس كرد، پاشان لۆگۆى زانكۆى كۆيەم پێدان و ئەوانيش سيمبولى خۆيان وەك ديارى پێشكەش كردين"
هەروەها دەلێت " بڕيارە پەرە بەم پەيوەنديە بدرێت، بەڵام لەبەر ئەوەى تاوەكو ئێستا ياداشتنامەيان لەگەل هيچ زانكۆيەكى عێراقى واژۆنەكردووە، بۆيە پێويستيان بە كاتى زياترە تاوەكو بزانن لە چ بوارێك دەتوانين بە هاوبەشى كاربكەين"
دواى كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكايەتى زانكۆ، شاندەكە چەندين شوێن و باڵەخانە و فەكەڵتى و پەرتوكخانەى ناوەندى زانكۆى بەسەركردەوە.