كارى هاوبەشى نێوان زانكۆى كۆيە و ڕێكخراوێكى كۆرياى باشور دەربارەى ئاشتى

News #07, Issue 37, Jan 2018| Núcey #07, Jhimarey 37, Mangí 1 Sallí 2018 | نوچەی 7،ژمارەى 37 مانگی 1 ساڵی 2018

زانكۆى كۆيە و ڕێكخراوى كلتورى ئاسمانى لە پێناو گەراندنەوەى روناكى و ئاشتى جيهانى / كۆرياى باشور بە ناونيشانى (جاڕنامەى ڕاگرتنى شەڕ و سەپاندنى ئاشتى جيهانى) وۆركشۆپێكيان ئەنجامدا.

وۆركشۆپەكە لە ڕۆژانى ٢٠١٧/١٢/١٩ و ١٠- ٢٠١٨/١/١١ لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە بەڕێوەچوو.

لە سەرەتاى ڕۆژى يەكەمى وۆركشۆپەكەدا بۆ شەھیدانی ڕێگەی ئاشتی و پێکەوە ژیان و بەدەست ھێنانی مافەکان ،ھەمووان خولەکێک بۆ گیانی ئەوان وەستان .

لە دەستپێکردنی وۆركشۆپەكەدا بەڕێز پ.ى.د.حەیدەر لەشکری ( یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا ) لێدوانێکی پێشکەش کرد دەربارەی ئاشتی و ڕێکخراوی (HWPL ) ڕێکخراوی کەلتوری ئاسمان بۆ گێرانەوی رووناکی و ئاشتی و ئاشتی جیھانی .

لە وتەکانیدا باسی لە وە کرد کە ئاشتی چەن گرنگە بۆ ھەموو دەوڵەتێک و جیھان ، ھەڵگیرساندنی جەنگ ئاسنترە لە جێبەجێ کردنی ئاشتی لە ھەموو شوێنێکدا " لە کۆمەڵگای کوردیدا رۆژبە ڕۆژ گرنگی بابەتی ئاشتی و جێبەجێ کردنی زیاتر ئەبێت بە ھۆی ئەو بارودۆخەی ئێستا پێی تێپەر ئەبێت، وە کارکردن لەسەر ئاشتی کاری گەنجەکانە نەک پیرەکان ، کە شەڕ و ناخۆشیەکان تێکەڵ بە بیرکردنەوەکانیان بوە ھەروەھا کارکردن لەسەر ئاشتی زیاتر ئەو کەسانە ئەگرێتەوە کە کا یاسا کاردەکەن، لە وڵاتێک کە پێویستی بە یاسایە یاسایەک کە کەرامەتی مرۆڤە لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتیەکان"

لەگەڵ ئەمەش ئاماژەی بە وە کرد دوای ئەوەی قوتابیەژان دابەش کرانە سەر چەن گروپێک کە لەلایەن ماموستایانی بەشی قانون سەرپەرشتی ئەکرێن و ھەروەھا گشت چاڵاکیەکان لە لەلایەن قوتابیەکان دەکرێت بە دەر لەوەی کە ئاستی خوێندکارەکە چۆنە و چۆن نیە . خوێندکاران خۆێان لەم پرۆژە بەشدار دەبن کە تێیدا پێویستە ھەمووان بیرورای تێیدا بگۆرینەوە لەسەر ئاستی جیھانیدا کە لەم پرۆژە لە کۆریای باشور دروستکراوە ، و بگوازرێتەوە بۆ ئاستی ھەرێمی کوردستان .

دواتر بەڕێز پ.ی.د. وەلی محمود سەرۆکی زانکۆى كۆيە لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر ئامانجی ۆرکشۆپەکە و گرنگیەکەی " رێکخراوی ( HWPL ) رێکخراوی کەلتوری ئاسمان بو گێرانەوی رووناکی و ئاشتی جیھانی ، لە کۆریای باشور دامەزراوە بە لە ئەنجامی شەڕ لە نێوان ھەمان میللەت کە یەک وڵات بووینە و ئێستا بووینە دوو بەش ، وە خۆشکردن شەر لە لایەن کۆریای باکور وای کردووە ھەموو دنیا مەترسی شەڕی ھەبێت . ھەروەھا باسی لەوە کرد کە سروشتی مرۆڤەکان زۆر نزیکە لە شەڕ کردن و لەناوبردن لە سەر ( خۆراک ، مەزھەب ، رەنگ ، خاک ، ئاین ، جنس ....ھتد) . و ئامانجی ئەم رێکخراوە ئەوەیە کە چەترێک ھەبێت یاسایەک ھەبێت کە میلەتەکان بە یەک دانەدات و شەڕ دروست نەبێت و خوێن نەڕژێت . ئەم رێکخراوە زیاتر گرنگی بە گەنجان و ژنان ئەدات بەھۆی ئەوەی گەنج گەنج بناغەی کۆمەڵگایە وە ژنانیش بە ھۆی ئەو کەیسە توندوتیژیانەی بەرامبەریان کراوە لە گشت وڵاتانی دونیا "

ھەروەھا بەڕێز د.وەلى ئەوەشی گوت کە سەرۆکی ڕێکخراوی (HWPL ) پیاوە و جێگرەکەی ئافرەتە ، ئێستا لە ١٣٠ وڵاتانی دنیا کاردەکەن کە ھەموو ئەندامانی ئەم رێکخراوە بە خۆبەخش کاردەکەن لە ئاینە جیاوازەکان و پلە جیاوازەکانەوە بە یەکەوە داوای ئاشتی جیھانی دەکەن لە ژێر دروشمی وەستاندنی جەنگ و بەر قەرار بونی ئاشتی . د.وەلی لە کۆتایی وتارەکەیدا گوتی کە " ھیوادارین ئاشتی لە وڵاتەکەماندا بەرقەرا بێت و یەکتری قبوڵ بکەین ، ئەوەی بە دەستن ھێناوە لە ناوی نەبەین بەلکو بەرەو پێشی ببەین . ھەروەھا لە ھەڵسوکەوتی ڕۆژانەماندا نەرم بین یەکتری بریندار نەکەین ، ڕێز کە بیرورای یەکتری بگرین وە بە ھەموو جیاوازیەکانەوە یەکتر قبوڵ بکەین ".

دواتر د. سەربەست نەبی : ( DPC ) شرۆڤەکرد

Deflation of peace and cessation of war

ڕاگەیاندنی ڕاگرتنی جەنگ و سەپاندنی ئاشتی جیھانی .

د.سەربەست باسی لەوە کرد کە ئەم رێکخراوەئامانجی سەرەکی بريتيە لە:١.بزوتنەوەی نیوەڵەتی بۆ ئاشتی .

٢.بەیانەمەی ئاشتی راگەیاندنی جەنگ و سەپاندنی ئاشتی جیھانی .

دەڵێن ئەگەر ئاشتی بە ھێزی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی نەھاتە پاراستن ئەوا ھەر لە ژێر ھێرشکردن دەمێنێتەوە و ئاشتی جێبەجێ ناکرێت . مەبەستی ئەم دەزگایە لادانی فکری توندورەو و وەستانی شەڕ.

ھەروەھا ئەندامانی ئەم دەزگایە پێکھاتوون لە ( پارێزەر ، بەرپرسی سیاسی ، ئەندامانی کۆمەڵگای مەدەنی ، ئەندام پەرلەمان و نوسەر ) ، وە لە دوو گروپ پێکدێت ( گەنجان و ژن ) .

رێکخراوای HWPL گرینگی ئەدات بە ئاشتی ئاشتی جیھانی و ھەڵوێستێکی ھاوبەش لە نێوان گەلەکان دابمەزرێنن بە پێی declaration of peace . یاساکانی لە ١٠ برگە و ٣٨ بەند پیکھاتوە . وە ٢١٨ ئۆفیسان ھەیە لە ١٢٦وڵاتدا .

یەکێکی تریش لە مەبەستەکان ئەوەیە کە پێناساندنی ئاین چۆن ئاین بەکاربھێنرێت بۆ جێبەجێ کردنی ئاشتی ، کە ئاین کاریگەری سەرەکی گەیە لەسەر ئاشتی .

ژمارەی ئەو کەسانەی کە لەم رێکخراوە کار دەکەن لە ئێستادا ٣٠ ملیۆن کەسە . ئەم دەزگایە دامەزراوە بۆ ئەوەی ئاشتی نەکرێتە بڕیارێکی سیاسی بەلکو بکرێتە بڕیارێکی مرۆڤایەتی .

ھەروەھا پێشکەوتنی تەکنەلۆجیای شەڕ ھۆکاریکی سەرەکیە بۆ ھەڕەشە کردن بۆ سەرمرۆڤایەتی ، دەلێن پێویستە بەرگریەکی توند بە رای گشتی و بزوتنەوەی مرۆڤایەتی دابمەزرێنرێت بۆ رووبەوبەرو بونەوەی بەکارھێنانی چەک و بازرگانی پێوەکردنی لە بازاری رەش . لە کۆتایی وتەکانیدا وتی کە پێویستە لە بیرکردنەوەی مرۆڤەکاندا ئاشتی دابمەزرێنرێت و ئاشتی بکرێتە کلتوری جیھانی .

کەنار دلێر ئیسماعیل کە خوێندکاری بەشی یاسایە لە قۆناغی دوو ی ئێواران ، ئەم ۆرکشۆپە بە شتێکی باش دەزانێت بەتایبەت لەم بارودۆخەی کوردستان پێی تێدا تێپەر ئەبێت کە پڕە لە ناخۆشی و جەنگ ، ھەروەھا ئەم کۆنفرانسە گرینگی زۆری ھەیە بەتایبەت بۆ قوتابیانی یاسا وەک پارێزەر .

لە كۆتايى وۆركشۆپەكەدا و پێشكەشكردنى ڕاپۆرتەكانيان، لە لايەن ليژنەى داوەرەوە باشترين ڕاپۆرت هەڵبێژردرا و بڕوانامە بە خوێندكارانى بەشداربوو درا كە واژۆكرابوو لە لايەن زانكۆى كۆيە و ڕێكخراوى كلتورى ئاسمانى لە پێناوى گەرانەوەى ئاشتى جيهانى.

ئامادەكردنى : بنار ڕەشيد

وێنەكان : سۆران عومەر