كۆبوونەوەيەك لە بارەى دۆخى زانكۆوە بەڕێوچوو

News #03, Issue 18, June 2016 | Núcey #03, Jhimarey 18, Mangí 6 Sallí 2016 | نوچەی 3، ژمارەى 18 مانگی 6 ساڵی 2016

رۆژى شەممە ٢٠١٦/٦/١١ كاتژمێر ١٠ى بەيانى لە هۆڵى سەرۆكايەتى زانكۆ بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى دۆخى زانكۆ، ليژنەى ئەمنى زانكۆى كۆيە كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكە دا ڕەوشى زانكۆى كۆيە هەڵسەنگێنرا لەوانە ئاگركەوتنەوەكانى كەمپى زانكۆ و هەڵوێستى خوێندكاران لە بارەيەوە، وێڕاى جەختكردنەوە لەسەر چارەسەركردنى گرفتەكان و بەكارهێنانى هەموو تواناكان بۆ ڕەخساندنى دۆخێكى گونجاو بۆ خوێندكاران.

لەگەڵ ئەوەى تواناكانى زانكۆى كۆيە سنووردارە (بە هۆى قەيرانى دارايى)، بەڵام سەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە هەموو هەوڵەكان دەخاتە گەڕ تاوەكو هەموو پێداويستيەكان دابين بكات و بۆ ئەم مەبەستەش پێويستە خوێندكاران هاوكارى و يارمەتيدەرى سەرۆكايەتى زانكۆ بن تاوەكوو بتوانين باشترين خزمەتگوزارى پێشكەش بكەين.

لە كۆبوونەوەكەدا سوپاسى ئەو خوێندكارانە كراوە كە شەوى پێنج شەممە هاوكارى تيمەكانى ئاگر كوژێنەوەيان كردووە لە كوژاندنەوەى ئاگردا، وێڕاى ئەوەى جەختكرايەوە بە مەبەستى دووبارە نەبوونەوەى ڕووداوى ئاگركەوتنەوە و بەرگرتن لە هەر ڕووداوێكى نەخوازراو، ڕێوشوێنى پێويست دەگيرێتە بەر بە تايبەت لە شەواندا.