زانکۆی کۆیە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە ژێر ناونیشانی ( كۆنفرانسى نێودەوڵەتى زانستە پەتى و كرداريەكان ) ئەنجامدا

News #03 Issue 40, Apr 2018| Núcey #03, Jhimarey 40, Mangí 4 Sallí 2018 | نوچەی 03، ژمارەى 40 مانگی 4 ساڵی 2018

بڕۆژانى ٢٣- ٢٤ / ٤ / ٢٠١٨ فاكەلتى زانست وتەندروستى لەسەرۆكايەتى زانكۆى كۆيە ، بەئامادەبوونى چەندين زانكۆى هەرێمى كوردستان و عيراق و ولاتانى دەرەوە ، لە هۆڵى ( ١، ٢ ) ى سەرۆكايەتى زانكۆ ، كۆنفرانسێكى نێودەوڵەتى ، کە لە پێنج پانێل و ٤٣ توێژینەوە پێکھاتبوو پێشكەش كرد .

پ.ی.د.تەھا جەلال عومەر ، راگرى فاكەڵتى زانست و تەندروستى و سەرۆکی لیژنەی باڵاى كۆنفرانس بۆ ڕاگەياندنى زانكۆ وتی :

ئەم کۆنفرانسە یەکەم کۆنفرانسە ، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆلیژەکەماندا یان فاکەڵتیەکەماندا ئەنجام بدرێت ، بە ئاستێکی زانستی زۆر بەرز ، كە چەندين توێژينەوەى ئاست بەرز لە پسپۆريە جياوازەكان وەكو

(باییۆلۆجی ، کیمیا ، ماتماتیک ، میدیکاڵ مایکرۆ باییۆلۆجی ) کە ئەم توێژینەوانە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە ٥ پانێڵدا پێشکەش کران بە سەرکەوتویی . ئامانجی سەرەکی لە کۆنفرانسی ( international conference pure and applied science ) دوو خاڵ پێکھاتبو : یەکەم ـ ئاشنابوونی زانکۆی کۆیە بە زانکۆکانی تر ، بەتایبەتی کەسێتی خۆمان بناسێنین وەک توێژەر بە وڵاتانی تر و دەرەوە و گۆرینەوەی بیرۆکەکانمان لە نێوان یەکتری .

دووەم ـ بەستنەوەی ئەم توێژینەوانە بە کەرتی تایبەت ، وە ھەندێک ئەو کێشە و گیرو گرفتانەی کە حکومەت ھەیبیت بە پسپۆری چارەسەر دەبێت .

د.تەھا لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کۆنفرانسەکە لە چوار قسەکەری سەرەکی پێکھاتبو

١- وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا .

٢- بەریتانیا

٣- وەزارەتی خوێندنی باڵا

٤- وەزارەتی پیشەسازی وزە و نەوت .

سەبارەت بە شێوازى بەڕێوەچوونى كۆنفرانسەكە ، ڕاگرى فاكەلتى زانست و تەندروستى وتى "

کۆنفرانسەکە سیستەمێکی ئیتەرنێتی ھەبوو لە وێوە یوێژینەوەکان پێشکەش ئەکران دواتر بەدواداچوون ئەکرا بۆ پسپۆری توێژینەوەکان کە ئایا لە بابەتەکە نزیکن یا خود نا ، دواتر لە لایەن ھەڵسەنگێنەرەکانی کۆنفرانسەکە تێبیبی خۆیان لەسەر توێژینەوەکان پێشکەش ئەکرد و ئینجا قبوڵ ئەکرا "

لەبارەى ژمارەى توێژينەوەكان و ، ژمارەى ئەو توێژينەوانەى هەڵبژێردراون بۆ كۆنفرانسەكەو جۆرى بابەتەكان ، ئامانجى كۆنفراسەكە ، دكتۆر تارا فوئاد وەکو ئەندام لە رێکخستنی کۆنفرانسەکە وتى " لەم کۆنفرانسەدا سەرەتا ١.٧سەدو حەوت توێژینەوە پێشکەش کراوە و چلوسێ توێژينەوە٤٣ قبوڵ کرا ، لە بابەتەکانی زانستە سروشتیەکان -کیمیا -ماتماتیک - بایۆلۆجی و مایکرۆ باییۆلۆجی " ھەروەھا بەھۆی ئەوەی ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتی بوو١٨ زانکۆ لە زانکۆکانی دەرەوەی ھەرێم لە عیراق بەژداریان کردوە ، بەڵام بە داخەوە بە ھۆی کێشەی فرۆکەوانیەوە نەیانتوانی بەژداری لە کۆنفرانسەکە بکەن .

وە ئاماژەشی بەوە کرد کە کە ئامانجی سەرەکی لەم کۆنفرانسەدا ئەوە بوو کە بیرۆکەی پرە پێدان و پەرەسەندی زانستە سروشتیەکان بخەینە ئەنجام لە بەرئەوەی ئەکرێ لەڕێگەى گرینگی پێدان بە زانستە سروشتیەکان ، وڵات پێشبخرێت و ئابوری وڵات راستەوخۆ یان نا راستەوخۆ بەرز بێتەوە .

يەكێك لە بەشداربوانى كۆنفرانسەكە ( سارا جەمال محمد ) مامۆستا لە بەشى زمانى ئينگليزى لە فاكەڵتى پەروەردە . وتی کە ئەم کۆنفرانسە یەکێکە لە کۆنفرانسە بە سودەکان ، بۆ ھەموو لایەنێک گرنگی خۆی ھەیە لە ناو زانکۆکاندا . وە گوتیشی کە ئامانجی بەژداربوونی ماموستا سارا ئەوە بوو کە ئاشنا بێت بە ھەندێ توێژینەوە کە لە وڵاتانی تر کراوە ئەمەش گرنگی و تایبەتی خۆی ھەیە ، وە ئەم چالاکیانە بەرز دەنرخێنیت و پێى وايە كە ئەم كارە ئەكاديميانەن واى كردووە ، كە زانکۆی کۆیە پێشەنگ بێت لە چاو زانکۆکانی تر .

ئامادەكردنى : بنار رەشيد

وينەكان : كۆسار