ISSUE 93 (2022)

نووچەنامەى ژماره‌ 93، مانگى 9 ى 2022


توێژەرێکی زانکۆی کۆیە دوو وتاری زانستی لەو دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە

توێژەرێکی زانکۆی کۆیە دوو وتاری زانستی سەبارەت بە دۆزینەوەیێکی نوێ ناسراو بە " ISIS Syndrome" لە دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە.

دەریا ڕۆستەم ئەحمەد، کە دەرچووی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی، فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیەیە و لە ئێستادا وەکو ی.توێژەر (معید) لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە سەرۆکایەتی زانکۆ کار دەکات دوو وتاری زانستی خۆی دەربارەی " ISIS syndrome" لە دوو گۆڤاری نێودەوڵەتییدا بڵاوکردەوە.

یەکەم وتاری زانستی ئەم توێژەرەی زانکۆی کۆیە بە ناونیشانی:

"Observation of Rare Psychosocial and Mental Health Symptoms in ISIS Psychiatric Patients: A Pilot Study Among ISIS affiliates" کە لە گۆڤاری "Global Psychiatry Archives"ی نێودەوڵەتییدا بڵاوکراوەتەوە و وتاری دووەمی بە ناونیشانی: "A letter to the editor on the ISIS syndrome" لە گۆڤاری "Middle East Current Psychiatry" کە لەلایەن " Springer Nature" ئییندێکس کراوە بڵاوکردووەتەوە.

دەریا، سەبارەت بە توێژینەوەکەی دەڵێ: "من ئێستا سەرقاڵی توێژینەوەیەکم سەبارەت بە تووشبونێکی دەروونی لەناو ئەندامانی پێشتری داعش و هەر لەو بوارەشدا دوو وتاری زانستیم بڵاوکردۆتەوە، من دیاردەیێکی نائاسایی دەروونیم دۆزیوەتەوە کە بە " ISIS syndrome" ناسراوە و ئامانجی ئێمە توێژینەوەی زیاتر و هاوکات پۆلێنکردنی ئەم دۆزینەوە نوێیانەیە وەک تیۆرییەکی نوێی سایکۆلۆژی باو لەناو ئەندامانی داعش و ڕێکخراوە توندئاژۆکانی تر بەتایبەت چەکدارانی داعش."

" ISIS syndrome": بارودۆخێکی دەروونیە کە دەبێتە هۆی ژمارەیەک نیشانەی نائاسایی دەروونی و سایکۆلۆجی لە تووشبوودا کە ١٦ نیشانە دەگرێتەخۆی کە جیاوازن لە نیشانە باوەکانی کێشە دەروونییەکانی تری وەک Major Depressive Disorder (MDD) and Post Traumatic Stress Disorder (PTSD).

https://globalpsychiatry.co.uk/article_18080.html

https://mecp.springeropen.com/articles/10.1186/s43045-022-00232-x

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

یەکشەممە ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردە و دەرونزانی (شەهێن رووف عولا) بە ناونیشانی: " خودکارایی ئەکادیمی لای خوێندکاران و پەیوەندی بە ئاراستەیان بۆ پسپۆڕی خوێندنیان لە زانکۆی کۆیە" لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.د. عمر ابراهیم عزیز - زانکۆی صلاح الدین- سەرۆکی لیژنە، پ.د. صابر بکر مصطفى- زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د. خالید اسماعیل مصطفى-زانکۆی کۆیە- ئەندام، پ.د. کاوە علی محمد -زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار.

گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار شەهێن رووف عوڵا وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.

بەشی پەروەردە و دەرونزانی لە فاکەڵتیی پەروەردە لە ئێستادا (10) خوێندکاری ماستەر و (5) خوێندکاری دکتۆرای هەیە کە سەرجەمیان لە قۆناغی نووسینەوەی توێژینەوەکانیانن.

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە یەکەم کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێی خوێندن ئەنجامدا

یەکشەممە ٤ی ئەیلوول ٢٠٢٢

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەڕێزان؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جەلال ،ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر ، ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. شوان عومەر خضر ، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش پ.ی.د. نەبەز عەبدوڵڵا، راگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. تەها جەلال، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەویزی و ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ پ.ی.د. لقمان وسو، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ ئەنجامدا.

پلانی خوێندنی باڵا، ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، پێداویستییەکانی فاکەڵتییەکان و جەندین بابەتی دیکە لە نێو رۆژەڤی کۆبوونەوەکەدابوون.

کۆبوونەوەکە تاکو کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ بەردەوامبوو.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە



A Suicide Prevention Workshop will be Held at Koya University



In collaboration with International Organization for Migration (IOM), Koya University will hold a workshop entitled “Suicide Prevention” on World Suicide Prevention Day, Sunday, September 11, 2022, in the Presidency Conference Hall.

#زانکۆی_کۆیە #koyauniversity #KoyaUniversity

#ڕۆژی_جیهانی_پێشگیریکردن_لە_خۆکوژی

#اليوم_العالمي_لمنع_الانتحار

#WorldSuicidePreventionDay


وۆرکشۆپی پێشگیریکردن لە خۆکوژی لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت

زانکۆی کۆیە بە هاوکاری رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە ڕۆژی جیهانیی پێشگیریکردن لە خۆکوژی وۆرکشۆپێک بەناونیشان “پێشگیریکردن لە خۆکوژی “ئەنجامدەدات.

وۆرکشۆپەکە ڕۆژی یەکشەممە رێککەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێوەدەچێت.

………….

تُعقد في جامعة كويه ورشة عمل حول منع الانتحار

تنظم جامعة كويه و بالتعاون مع المنظمة الدولية للهجرة (IOM) في اليوم العالمي لمنع الانتحار ورشة عمل بعنوان "منع الانتحار"

و ذلك في يوم الأحد 11 أیلول 2022 في قاعة رئاسة الجامعة.

خوێندکارانمان ئاگادار دەکەینەوە کە ئێستا سستەمی ژوور گرتن لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە چـالاکە و دەتوانن لە شوێنی خۆیانەوە ئەو ژوورەی دەیانەوێت بیگرن


بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بەشە ناوخۆییەکانی بەسەرکردەوە

سێشەممە ٦ی ئەیلوول ٢٠٢٢

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لەگەڵ بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان شێخ بزێنی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکانی کرد و لە نزیکەوە بەدواداچوونی بۆ کارەکانی نۆژەنکردنەوە، سستەمی وەرگرتنی خوێندکاران و ئامادەکارییەکان بۆ پیشوازی خوێندکاران کرد.

سەرەتا بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەڕێز ڕاوێژ عەبدولمەجید حەویزی بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆییەکان بە جیا پوختەیەکی تەواویان لەسەر سستەمی ژوور گرتن، کارەکانی نۆژەنکردنەوە، پێداویستییەکان، دابینکردنی کەموکوڕییەکان و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکاران پیشکەش کرد.

لەلای خۆیەوە بەرێز سەرۆکی زانکۆ جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت دەستوبردی لە ئەنجامدانی کارەکان وتەواو کردنی ئامادەکارییەکان بە شێوەیەکی پوختە و لە کاتی خۆی بۆ پێشوازی کردن لە خوێندکار بکرێت.

دواتر، بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سەردانی چەند بلۆکێکی کرد و لەوێ لەگەڵ سەرپەرشتیار و کارمەندانی باسیان لە شێوازی بەڕێوەچوونی کارەکانیان و ئاستەنگ و گیروگرفتەکانیان کرا.

زانکۆی کۆیە، پێنج باڵەخانەی بەشە ناوخۆیی بۆ حەوانەوەی خوێندکارانی هەیە کە سی باڵەخانەیان بۆ مانەوەی خوێندکارانی کوڕە و دووەکەی دیکەش بۆ کچانە. کۆی گشتی دوو هەزار و ٣٠٠ خوێندکار لە بەشە ناوخۆییەکاندا دەمێننەوە کە پیکهاتوون لە هەزار و ٢٠٠ خوێندکاری کوڕ و هەزار و ١٠٠ خویندکاری کچ. هاوکات بەشە ناوخۆییەکان لەلایەن ٤٦ کارمەندی زانکۆ کە پێکهاتوون لە کارمەندی ئیداری، سەرپەرشتیار، چاودێر و شارەزای چاککردنەوەوە بەرێوەدەبردرێت و بە درێژایی ٢٤ کاتژمێر خزمەت پیشکەشی خوێندکاران دەکرێت.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە #گەڕانەوە_بۆ_زانکۆ

مەلەوانگەی داخراوی زانکۆی کۆیە کرایەوە

سێشەممە ٦ی ئەیلوول ٢٠٢٢

بە سەرپەرشتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدرانی سەرۆکی زانکۆ، ڕاگرانی فاکەڵتییەکان و بەڕێوبەرە پەیوەندیدارکان مەلەوانگەی داخراوی زانکۆی کۆیە کرایەوە.

مەلەوانگەکە کە بۆ ماوەی سێ ساڵ داخرابوو، ئێستا بە سەرپەرشتی ستافێکی بە ئەزموون و لێهاتوو و لەژێڕ چاودێری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی زانکۆمان بۆ خزمەت کردنی زانکۆ و شاری کۆیە کراوەیە.

بەرێز پ.ی.د. نەبەز عبد الله ڕاگری فاکەڵتیی وەرزش و سەرپەرشتیاری مەلەوانگەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لەم رۆوە دەرگای مەلەوانگەکە کراوەیە و خشتەی کات و بەڕێوەچوونی چالاکییەکانی وەکۆ خولی فێربوون، ڕاهێنان، ڕاهێنەر و ڕزگارکەر لە ئایندەیەکی نزیکدا رێکدەخەن و راشیگەیاند کە هەر لەگەڵ تەواوبوونی ستافی تایبەت بە خانمان ئەو بەشەی مەلەوانگەکەش دەکەنەوەو خشتەی بۆ دیاری دەکەن.

باڵەخانەی فاکەڵتیی وەرزش و مەلەوانگەی داخراوی زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن کۆمپانیای تەکیماشی تورکییەوە بە سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتی ئەندازە و پڕۆژەکانی زانکۆی کۆیە بە گوژمەی نزیکەی ١٠ ملیۆن دۆلار درووستکراو و یەکێک بوو لە باشترین پڕۆژەکانی ئەو کاتە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

#زانکۆی_کۆیە #koyauniversity #KoyaUniversity


عُقدت ورشة تدريبية في جامعة كوية حول منع الانتحار


الأحد 11 ايلول 2022

أجرت جامعة كوية مع منظمة الهجرة الدولية ومنظمة ئةزي ورشة تدريبية حول منع الانتحار وذلك في اليوم العالمي لمنع الانتحار (10 ايلول)

في بداية الورشة أدلت السيدة يوكو فووجيمارا رئيسة منظمة الهجرة الدولية بخطابها وأشارت إلى أهمية إجراء هذه الورشة لنشر الوعي حول الانتحار وشكرت جامعة كوية لترحيبها واجرائها لهذه الورشة.

ثم قام السيد أ.م.د. حيدر لشكري (مساعد رئيس الجامعة للشؤون العلمية والتعليم العالي) بإلقاء خطاب الجامعة وذكر فيها أهمية ودور الجامعة في الحلول دون حدوث مشاكل المجتمع والتي منها هذه الظاهرة وأشار إلى أنه يمكن أن تكون للجامعة دوراً مهماً في إيجاد سبل العلاج لمثل هذه المشاكل وبهذه تكون الجامعة متكاملة مع المجتمع.

بعد ذلك تم تقديم كلمة حول أعمال ونشاطات منظمة الهجرة الدولية في العراق عموما لمنع الانتحار من قبل السيد قانع خضر وأشار إلى خطة الدولة العراقية الفدرالية لمنع الانتحار.

تم إلقاء الكلمة الترحيبية من قبل د. هاوكار بابير (مدير الاعلام) والسيدة جوليا ميةر.

بعد إلقاء الكلمات تم البدء بالجلسة الأولى للورشة حيث أدارها د. ياسين دومان، فيها تلكم (أ.م.د. خالد اسماعيل مصطفى) عن دور الدين في منع الانتحار ألقى الضوء على القواعد الايمانية المانعة للانتحار والأسباب التي تؤدى إلى ابتعاد الفرد المؤمن عن الانتحار.

وفيها، أشارت (أ. باخان بختيار) إلى كيفية مشاركة الجميع لمنع الانتحار وكيف يمكن للفرد المخلص أن يكون له دور فعال في منع الانتحار.

كان من الفقرات المهمة تنفيذ خمس جلسات متوازية بالشكل التالي:

المجموعة الأولى: د. ياسين دومان و أ. هازة طه

التربية والبحث: مشاركة الأكادميين في منع الانتحار واحتمالية اجراء مشروع علمي عن منع الانتحار

المجموعة الثانية: د. سارة ويلسن و د. كوفند نجم الدين

الصحة: عرض الدعم النفسي المجتمعي في المواقع الطبية لمنع الانتحار.

المجموعة الثالثة: أ. صباح عبدالرحمن، وم. محمد سيد كول

الاعلام: التغطية الاعلامية المسؤولة عن الانتحار مع احتمالية حملة اعلامية في وسائل التواصل الاجتماعي لمنع الانتحار.

المجموعة لرابعة: د. هاوكار بابير، وعمر العاني

صياغة السياسة: انشاء استراتيجية متعددة الأبعاد لمنع الانتحار بالنظر إلى الواقع الدولي والداخلي.

المجموعة الخامسة: راز بكر، ودابان قاسم

المجتمع المدني والجنس: مخاطر الانتحار المتعلقة بالجنس وتنظيم الخطوات لمنع الانتحار مع الاعتبار باختلاف كلا الجنسين.

في هامش الورشة تم افتتاح معرض للسيدة ناز علي عولا عرضت فيها عددا من اللوحات الفنية، وأشارت إلى أن الفن يستطيع أن يكون له دور جيد ومؤثر لمنع الانتحار لأن الفن مصدر لطمأنين الروح للفرد.

تم عرض فلم قصير

بعد ذلك تم عرض فلم قصير بعنوان (أمل أو عمل) والتي تم اخراجه من قبل: قانع خضر، كوفان عبدالله، اميرة مراد.

ثم تم توزيع المشاركين إلى خمسة مجموعات للمناقشة حول منع الانتحار في ضوء (الدراسة، الاعلام، صياغة سياسية استراتجية، الجنس والمجتمع المدني والصحة)،

ثم في فقرة أخرى تم جمع حاصل المجموعات وعرضها للجميع وأثرت الجلسة بالتساؤلات والتداخلات من قبل المشاركين، وفي الفقرة الأخيرة تم توزيع الشكر والتقدير من قبل جامعة كوية ومنظمة الهجرة الدولية على المشاركين واللجان المنظمة للورشة.

لە زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێک دەربارەی پێشگیریکردن لە خۆکوژی بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ڕێککەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە زانکۆی کۆیە بە ھاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی ئەژی وۆڕکشۆپێک دەربارەی پێشگیریکردن لە خۆکوژی لە ڕۆژی جیهانیی پێشگیری لە خۆکوژی (١٠ی ئەیلوول) ئەنجامدا.

لە دەستپێکی وۆرکشۆپەکەدا بەڕێز سەرۆکی نووسینگەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی، خاتوو یۆکۆ فووجیمارا گوتارێکی پێشکەش کرد و باسی لە گرنگیی بەڕێوەچوونی ئەم وۆرکشۆپە لەسەر بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە خۆکوژی کرد و بۆ میوانداریکردنی ئەم چالاکییە سوپاسی زانکۆی کۆیە.

دواتر گوتاری زانکۆی کۆیە لە لایەن بەڕێز د.حەیدەر لەشکری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پێشکەشکرا. د. حەیدەر لە گوتارەکەیدا باسی لە ڕۆڵ و کاریگەری زانکۆ کرد لە پێشگیریکردن لە گرفتەکانی کۆمەڵگە کە خۆکوژی یەکێکە لەو دیاردانە و جەختی لەوە کردەوە کە زانکۆ دەتوانێت چارەسەری گونجاو لەو بوارانەدا پێشکەش بکات و زیاتر بچێتە ناو کۆمەڵگەوە و بەم جۆرە زانکۆ و کۆمەڵگە تەواوکەری یەکتری بن.

دواتر بەڕێز قانع خضر، چەند وتەیێکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە عێراق بۆ پێشگیریکردن لە خۆکوژی پێشکەش کرد و لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەی بە پلانی ستراتیژی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ پێشگرتن لە خۆکوژی کرد.

گوتاری بەخێرهاتنی میوانەکان لەلایەن بەڕێز د. هاوکار باپیر بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی کۆیە و خاتوو جولیا میەر پێشکەش کرا.

دوای گوتارەکان، پانێلی یەکەمی وۆرکشۆپەکە دەستی پێکرد کە لەلایەن د. یاسین دوومان-ەوە بەڕێوەبرا و تێیدا لە پ. د. خالید اسماعیل مستەفا باسێکی سەبارەت بە ڕۆڵی ئایین لە پێشگیرکردن لە خۆکوژی پێشکەش کرد کە تیشک خستە سەر بنەما ئایینی و باوەڕییەکان و ئەو ھۆکار و بنەماییانەی کە دەتوانن تاکی باوەڕمەند لە خۆکوژی دووربخاتەوە.

م. باخان بەختیار، پانێلیستی دووەم بوو و باسێکی سەبارەت بەوەی چۆن ھەمووان دەتوانن پێشگیری لە خۆکوژی بکەن پێشکەش کرد، ناوبراو تیشکی خستە سەر توانایی تاکی گوێگر و ھاوسۆز بۆ ڕۆڵگێڕان لە چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە بەجۆرێک تاک دەتوانێ بە ئەداکردنی مۆڕاڵ و ئەخلاقیاتی تایبەتی وەک گوێگرتن و ھاوسۆز بوون بۆ دەوروبەر ڕۆڵی بنەڕەتی لە چارەسەری کێشە و گرفتەکانی تاکەکانی دیکەدا ھەبێ و بەمجۆرە پێشگیری بکات لە دیاردەیێکی وەک خۆکوژی.

بەشێکی گرنگی ۆورکشۆپەکە بریتی بوو لە بەڕێوەچوونی پێنج پانێلی هاوتەریپ کە پێشکەشکار و ناونیشانەکانی بەم شێوەیەبوون:

گرووپی یەکەم: د. یاسین دومان & م. هاژە تەها

پەروەردە و توێژینەوە: بەشداری ئەکادیمیەکان لە پێشگیریگرتن لە خۆکوژی و ئەگەری پڕۆژەیەکی توێژینەوەی هاوبەش لەسەر پێشگیریگرتن لە خۆکوژی

گرووپی دووەم: د. سارە ویڵسن & د. گۆڤەند نەجمەددین

تەندروستی : خستنەڕووی پشتگیری دەروونی کۆمەڵایەتی لەشوێنە پزیشکییەکان بۆ پێشگیریگرتن لە خۆکوژی

گرووپی سێیەم: م. صباح عبدالرحمن & م. محمد سیدگوڵ

مێدیا: ڕوماڵی بەرپرسیارانەی مێدیایی لە خۆکوژی و ئەگەری هەڵمەتێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ پێشگیریگرتن لە خۆکوژی

گرووپی چوارەم: د. هاوکار باپیر & عمر العانی

داڕشتنی سیاسەت: دروستکردنی ستراتیژییەکی فرەڕەهەند بۆ پێشگیریگرتن لە خۆکوژی بە لەبەرچاوگرتنی زەمینەی نیشتمانی و ناوخۆیی

گرووپی پێنجەم: ڕاز بەکر & دابان قاسم

کۆمەڵگەی مەدەنی و جێندەر: مەترسییەکانی خۆکوژیی پەیوەست بە جێندەر و رێکخستنی رێکارەکانی پێشگیریگرتن لە خۆکوژی بە لە بەرچاوگرتنی جیاوازیەکانی نێوان هەردوو ڕەگەز

هەر لە پەراوێزی وۆرکشۆپەکەدا، پێشانگایەکی نیگارکێشی بوو بۆ خاتوو ناز عەلی عەوڵا، کرایەوە کە کۆمەڵێک تابلۆی جۆراوجۆری لە خۆگرتبوو.

خاتوو، ناز سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان خۆکوژی و هونەر و کاریەهەریی هونەر و بە تایبەتی نیگارکێشی لەسەر پێشگیریگرتن لە خۆکوژی گوتی:

"بە بۆچوونی من ھونەر دەتوانێ ڕۆڵێکی باش و کاریگەر بگێڕێ لە پێشگیریکردن لە خۆکوژی چونکە ھونەر سەرچاوەی ئارامی ڕۆحە بۆ تاک."

کورتە فلیمێک پیشکەش کرا

پاشان کورتە فلیمی " ھیوا یان کردار" کە لەلایەن قانع خضر، کۆڤان عبد الله و ئەمیرە موراد دەرهێنانی بۆ کرابوو نمایش کرا.

وۆڕکشۆپە ھاوتەریبەکان بەشێکی تری بەرنامەکانی پێک دەھێنا کە تێیدا بەشداربوون بەسەر پێنج گرووپی جیاواز دابەشکران تاکوو پێکەوە لە چوارچێوەی گرووپی ھاوبەشدا لە ڕوانگەی "توێژینەوە، میدیا، داڕشتنی سیاسەتی ستراتیژی، جێندەر و کۆمەڵگەی مەدەنی و تەندروستی" گەنگەشەی دیاردەی خۆکوژی بکەن.

دواتر و لە بڕگەیێکی تردا کۆبەندی باسەکانی ناو پێنج گرووپەکە لە پانێڵێکی ھاوبەشدا پێشکەش بە بەشداران کرا و بەشدارن تێیدا بە پرسیار و تێبینی و پێشنیارەکانیان باسەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.

بڕگەی کۆتایی وۆڕکشۆپەکە تایبەت بوو بەخشینی بڕوانامەی بەشداریکردن بە لێژنەی ئامادەکاری وۆڕکشۆپەکە لەلایەن زانکۆی کۆیە و ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی.

پڕۆژەی دەرچوونی دوو خوێندکاری زانکۆی کۆیە لە پیشبرکێیەکی نێودەوڵەتی بەشداری پێکرا

کۆدۆ یوسف و سەرمەد ئەحمەد، کە دوو خوێندکاری دەرچووی بەشی ئەندازیاری پڕۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆمانن، بە سەرپەرشتی د. ئاکار هاوڕێ طاهر پرۆژەی دەرچوونیان لە پیشبرکێیەکی نێودەوڵەتی بەشداری پێدەکەن.

پرۆژەکە بە ناونیشانی " Hyperspectral Image Content Classification" و بۆ یەکەم جار لە لەسەر ئاساتی زانکۆکانی کوردستان بەشداری لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی (AUESRC5)ی زانکۆی ئەمریکی لە ئیماڕات (AUE) دەکەن.

پرۆژەی دەرچوونی ئەم دوو خوێندکارەی زانکۆی کۆیە، لە دوای پاڵاوتنی زیاتر لە هەزار پڕۆژەی پێشکەشکراو توانی بچیتە نێو کۆتا ٥٠ پڕۆژە هەڵبژێردراو.

لە قۆناغی دواتردا پڕۆژەکە خرایە بەردەم لیژنەی هەڵسەنگێنەران و بە ئاستی بەرز پۆلێن کرا و سوپاس و پێزانین ئاراستەی هەردوو خوێندکار کرا.

https://aue.ae/5th-aue-student-research-competition/

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

لە ١ی ئابەوە خوێندکارانی فاکەڵتیی پزیشکی دەستیان بە دەوام کردووەتەوە

خوێندکارانی قۆناغی شەشەمی فاکەڵتی پزیشکی کە ئەمساڵ ژمارەیان ٢٨ خوێندکارە لە ١ی ئابەوە دەستیان بە دەوامی ئاسایی کردووە و تاکو ٢٩ی ئەو مانگە کۆرسێکی پراکتیکی فریاکەوتنیان وەرگرتوو

مامۆستایانی فاکەڵتییەکە سەرەڕای پشووی هاوینە رۆژانە وانە کلینیەکانی تایبەت بە فریاکەوتن بە خوێندکار دەگوتەوە و رۆژانە ئێشکگری فریاکەوتنیان بۆ بینینی حاڵەتە پزیشکیەکان هەبووە

ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی بە وەکالەت، دکتۆر دەوەن جمال حەوێزی هەڵسەنگاندنی بۆ بەشداربووانی ئەو کۆرسە دەوامەکانیان لە نەخۆشخانە ئەنجامدا

د. دەوەن، ئاماژەی بە پاڵپشتی و هاوکاری بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بۆ کردنەوەی بەشە ناوخۆییەکان و رێکخستنی رێکارەکان کرد و سوپاسی هەوڵەکانی بۆ سەرخستنی کۆرسەکە کرد

ڕگری فاکەڵتیی پزیشکی، جگە لەوە سوپاسی هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەشە ناوخۆییەکان و مامۆستایانی فاکەڵتییەکەی کرد

د. دەوەن حەوێزی، باسی لەوەش کرد کە خوێندکارانیان لە ٣٠ی مانگی رابردووەوە دەستییان بە وەرگرتنی کۆرسی هەناوی و نەشتەرگەری کردووە

فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠١٣ بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، ستافی ئەکادیمی فاکەڵتییەکە کە پێکهاتووە لە پزیشکانی زانکۆی کۆیە لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕ لە خزمەتگوزارییە تەندروستییە ئاڵۆزەکانی شاری کۆیە (نەخۆشخانەی شەهید د. خالید، سەنتەری تیشک، سەنتەری ڕۆماتیزم و چاکسازی، سەنتەری پزیشکی دادوەری و بنکە تەندروستییە سەرەتاییەکان).

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی فاکەڵتییەکە بکەن

https://smed.koyauniversity.org/home

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پرۆسەی تاقیکردنەوەی لێهاتوویی جەستەیی فاکەڵتیی وەرزشی بەسەر کردەوە

دووشەممە ١٢ی ئەیلوول ٢٠٢٢

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕێز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر تاقیکردنەوەی لێهاتوویی جەستەیی بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ پێشکەشی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشیان کردووە، بەسەر کردەوە.

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، لە نزیکەوە چاودێری ئالییەتی بەریوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کرد و لەگەڵ مامۆستا و خوێندکارەکان قسەی کرد.

لەلای خۆیەوە بەڕێز ڕاگری فاکەڵتیی وەرزش پ.ی.د. نەبەز عەبدوڵڵا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆکی زانکۆ و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران دەربڕی و ستایشی ڕۆلیانی کرد لە سەرخستنی کارەکانی فاکەڵتییەکەیان.

فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش، لە گەڵ دامەزراندنی زانکۆی کۆیە وەکو بەشی پەروەردەی وەرزش سەر بە کۆلێجی پەروەردە کرایەوە، دواتر لە ساڵی ٢٠١٤دا کرا بە سکوڵی پەروەردەی وەرزش و راسەتوخۆ بە سەرۆکایەتی زانکۆ بەسترایەوە. لە ساڵی ٢٠٢٢ دا پێگەی فاکەڵتی پێدرا. فاکەڵتیی پەەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە خاوەنی هۆڵی داخراو، مەلەوانگەی داخراوە و هۆڵی خوێندنی تایبەت بە خۆیەتی کە بە پێی پێوەرە جیهانییەکان درووست کراوە. لە ئێستادا خاوەنی ٣ ٤ ستافی ئەکادیمییە کە لە حەوت پرۆفیسۆر، ١٢ پرۆفیسۆری یاریدەدەر، نۆ مامۆستا و شەش مامۆستای یاریدەدەر پیکدێن. لە ئێستادا ١٦ خوێندکاری ماستەر و ١٥ خوێندکاری دکتۆرا لە فاکەڵتییەکە سەرقاڵی تەواو کردنی خوێندنەکانیانن. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فاکەڵتیی وەرزش بکە:

https://sphe.koyauniversity.org/home

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

مامۆستایەکی بەشی مێژوو کتێبێکی بڵاو کردەوە

پ.ی.د. هیوا حەمید شەریف، مامۆستا لە بەشی مێژوو فاکەڵتیی پەروەردە و پسپۆری مێژووی هاوچەرخ چوارەم کتێبی بە ناونیشان “هەنگاوە هەڵەکان” بڵاو کردەوە.

د. هیوا دەربارەی ئەم کتێبەی دەڵێت:

“گرنگى نوسينەوەى مێژوو لە چۆنيەتى تۆماركردنيەتى نەوەك خستنەڕووى ڕووداوەكان بەبێ هەڵوەستەكردنێكى ورد لە سەر بابەتەكان, بە مانايەكى ديكە پێويستە مێژوو لە دەرەوەى كاريگەرييە نەتەوەيى و ئايينى و ئايدولۆژى بنوسرێتەوە و ڕووداوەكان بە ڕاست و دروستى تۆمار بكرێن, لەبەرئەوەى پڕۆژەى نوسينەوەى مێژوو ئەگەر بە شێوەيەكى تەواو بێلايەنانە مامەڵەى لەگەڵ نەكرێت, ئەوا نە پەندى پەند دەبێت و نە سوديشى بۆ ئايندە دەبێت”.

کتێبەکە لە ١٦٥ لاپەڕە پێکهاتووە و لەلایەن چابخانەی هڤی چاپکراو و ئێستا لەسەرجەم کتێبخانەکانی کوردستان بەردەستە.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

ئەنجامدانی چوارەمین سێمپۆزیۆمی سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە تاوتوێ کرا

شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ئەنجامدانی چوارەمین سێمپۆزیۆمی سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە سەردانی سەنتەری مەلای گەورە لە زانکۆی کۆیەیان کرد.

شاندەکەی میوان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان ئاری رفیق جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی، موقەدەم فەرمان محمد مولود بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە و ڕاهێنان و دیراسات لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و موقەدەم دانا حاجی بەرپرسی نووسینگەی کۆیەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و لەلایەن بەڕێز پ.د. هشیار زەکی حەسەن، سەرۆکی سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە پێشوازییان لێکرا.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەندیدار بە ئەنجامدانی چوارەمین سیمپۆزیۆمی سەنتەری مەلای گەورە بۆ توێژینەوە کرا.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە لە کۆبوونەوەدایە

سێشەممە ١٣ی ئەیلوول ٢٠٢٢

ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئامادەبوونی بەڕێزان؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. رۆستەم سەلام عەزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.ی.د. حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. قارەمان نادر، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جەلال ،ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر ، ڕاگری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان پ.ی.د. شوان عومەر خضر ، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش پ.ی.د. نەبەز عەبدوڵڵا، راگری فاکەڵتیی زانست و تەندروستی پ.ی.د. تەها جەلال، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەویزی و ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ پ.ی.د. لقمان وسو، کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەنجام دەدات.

تاوتوێ کردنی پلانی خوێندنی باڵا، ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن، پێشوازی لە خوێندکاران، پێداویستییەکانی فاکەڵتییەکان و جەندین بابەتی دیکە لە نێو رۆژەڤی کۆبوونەوەکەدان.

کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆوە دەستی پێکردووە و هێشتا بەردەوامە.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

شاندێکی فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆمان لەگەڵ بەڕێز وەزیری تەندروستی کۆبوونەوە

شاندێکی فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆ کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێزان د. دەوەن حوێزی ڕاگری فاکەڵتی بە وەکالەت و د. هۆشمەند جمال هاریکاری ڕاگر و بەشێک لە مامۆستایانی فاکەڵتییەکە رۆژی ٥ی ئەیلوول سەردانی بەڕێز وەزیری تەندروستی حکووموتی هەرێمی کوردستان-یان کرد.

شاندەکەی زانکۆی کۆیە لە دیوانی وەزارەتی تەندروستی لەلایەن بەڕێز وەزیری تەندروستی حکووموتی هەرێمی کوردستان د. سامان بەرزنجی پێشوازییان لێکرا و بە ئامادەبوونی بەڕێزان بریکاری وەزیری تەندروستی، بەڕێوبەری گشتی پلاندانان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری تەندروستی وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی تەندروستی هەولێر کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا بەڕێز د. دەوەن داواکاریەکانی فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە لە زیادکردنی میلاک، دابینکردنی پسپۆری ورد لە بوارە جیاجیاکان و هاوکارییەکانی دەزگا تەندروستییەکانی وەزارەت بۆ فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە خستەڕوو.

لەلای خۆیەوە بەڕێز وەزیری تەندروستی جەختی لە گرنگیی فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە وەکو ناوەندێکی گرنگ بۆ پێگەیاندنی پزیشکان وستافی تەندروستی و بەڵێنیدا کە بەپێی توانا داواکارییەکان جێبەجێ بکات وهەماهەنگی بۆ فاکەڵتییەکە دووپات کردەوە.

فاکەڵتیی پزیشکی زانکۆی کۆیە لە ساڵی ٢٠١٣ بە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراوە، ستافی ئەکادیمی فاکەڵتییەکە کە پێکهاتووە لە پزیشکانی زانکۆی کۆیە لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕ لە خزمەتگوزارییە تەندروستییە ئاڵۆزەکانی شاری کۆیە (نەخۆشخانەی شەهید د. خالید، سەنتەری تیشک، سەنتەری ڕۆماتیزم و چاکسازی، سەنتەری پزیشکی دادوەری و بنکە تەندروستییە سەرەتاییەکان).

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی فاکەڵتییەکە بکەن:

https://smed.koyauniversity.org/home

مامۆستایەکی بەشی زمانی کوردی کتێبێکی بڵاو کردەوە

پ.ی.د. دەریا جەمال حەوێزی، مامۆستا لە بەشی زمانی کوردی فاکەڵتیی پەروەردە و پسپۆری فەلسەفە و ڕەخنەی ئەدەبی، پانزدەمین کتێبی بە ناونیشانی "دەروازەیەک بۆ ئەختەرناسی” بڵاو کردەوە.

د.دەریا حەوێزی لە بارەی ئەو کتێبەوە گوتی:

کتێبەکە بریتییە لە چوار لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لەسەر ئەو شاعیرە گەورەی گەلەکەمان، کە بریتییە لە ئەمین ئاغای حاجی بەکر ئاغای حەوێزی، کە شاعیر و مەقام ناس و ئاوازدانەرێکی ناوداری سەردەمەکەی خۆی بووە و بەداخەوە وەک پێویست ئاوڕی لێ نەدراوەوتەوە".

کتێبەکە لە زیاتر لە ۲٠٠ لاپەڕە پێکهاتووە و لەلایەن سەنتەری پەخش و لێکۆڵینەوەی کۆیە چاپکراوە و ئێستا لە کتێبخانەکان بەردەستە.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

ڕیزبەندی وێبمێتریک

سایتی "ڕیزبەندی وێبمێتریک بۆ زانکۆکانی جیهان" کە تایبەتە بە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان ساڵانە دوو جار ئەنجامی ریزبەندی زانکۆکان لەسەر بنەمای چەند پێوەرێکی وەکو؛ دەرکەوتن (Visibility) یان (Web Contents Impact)، توێژەری خاوەن زۆرترین سایتەیشن (TRANSPARENCY) یان (Top Cited Researchers) و پەیپەری خاوەن زۆرترین سایتەیشن (EXCELLENCE) یان (Top Cited Papers) ڕادەگەیندرێت.

ئەم هەڵسەنگاندنە ماوەی پێنج ساڵ هەژمار دەکات و هەڵسەنگاندنی دووەمی ئەمساڵ کە لە سەرەتای مانگی هەشت ڕاگەیندرا لە ساڵی ٢٠١٧ وە تاکو ساڵی ٢٠٢١ هەژمار کراوە.

بەپێی ئەنجامی دوایی ڕیزبەندی پلەی زانکۆی کۆیە بەم شێوەیە:

- لەسەر ئاستی جیهان: ٥٤٦١

- لەسەر ئاستی عێراق : ٣٥

- لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان: ١٤

- لەسەر ئاستی زانکۆ حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان: ٩

لێرەوە داوا لە کۆمەڵگەی زانکۆمان بە سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران، خویندکاران و گشت دڵسۆزان و خەمخۆرانی زانکۆ دەکەین، هەموومان پێکەوە ئەم ئەنجامەی وێبمێتریک بکەینە خاڵێک بۆ دەرپەڕین بەرەو ئاسۆیەکی بەرزتری شایەن بە زانکۆی کۆیە و هەوڵەکانمان بخەینەگەڕ بۆ ئەوەی پێگە و مەکانەتی زانکۆکەمان لە ڕووی ئەکادیمی و ڕیزبەندییە جیهانییەکانەوە بەرزتربکەین.

ئەوەش دەزانین کە ئەم کارە کات و پشوو درێژی دەوێت بەڵام لە سۆنگەی باوەڕبوونمان بە داهاتووی زانکۆمان پێویستە هەموومان بێ وچان و بە پلان و بەرنامەیەکی زانستییانەی تۆکمە هەوڵبدەین زانکۆمان بەرەو پێشتر ببەین.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر شێوازی هەڵسەنگاندن و ریزبەندی زانکۆکان دەتوانن لە رێگای ئەم بەستەرەوە سەردانی سایتی "ڕیزبەندی وێبمێتریک بۆ زانکۆکانی جیهان" بکەن:

#KoyaUniversity #koyauniversity #Webometrics

دەستاودەستکردن لە چەند پۆستێکی ئیداری و زانستی ئەنجامدرا

چەند بەڕێوەبەر و سەرۆک بەشێکی زانکۆمان، فەرمانی زانکۆیی بۆ دەستاودەستکردنی پۆستەکانیان دەرچوو.

بە پێی دوایین گۆڕانکارییەکان؛ بەڕێز د. ئاکار هاوڕێ طاهر لە جێگەی بەڕێز پ. د.صلاح اسماعیل یحیی وەکو بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و پەیڕەو و پرۆگرام، بەڕێز د. کۆسرەت نەژاد کاکە لە جێگەی بەڕێز د. مەهدی سلیڤانی وەکو بەڕێوەبەری خوێندنی باڵا، بەڕێز د. صافیة صابر أبراهیم لە جێگەی بەڕێز م.ی. بڕیار کەریم ئیسماعیل وەکو بەڕێوەبەری تۆماری گشتی، بەڕێز م.ی. پشتیوان میرە عارف لە جێگەی بەڕیز ئاکۆ رەجەب قادر وەکو بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی زانکۆ، بەڕێز پ.ی.د. هۆشمەند عەلی مەحموود لە جێگەی بەڕێز پ.ی.د. احمد محمدامین قادر، بەڕێز پ.ی.د. ئاشتی سلام صدیق لە جێگەی بەڕیز پ.ی.د. هیوا ئەمین وەکو سەرۆکی بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردە و بەڕێز د. ئازاد عبد الله محمد لە جێگەی د. عبد الجبار احمد وەکو سەرۆکی بەشی زمانی عەرەبی دەستبەکاربوون.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

پێنچ شەممە ١٥ی ئەیلوول ٢٠٢٢

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی جوگرافیا (هاوکار شمس الدین قادر) بە ناونیشانی: " هەڵسەنگاندنی جوگرافی گەشتوگوزار لە قەزای چۆمان و کاریگەری لەسەر کرداری پەرەپێدان" لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.د. سفین جلال فتح الله- سەرۆکی لیژنە، پ.ی.د. ساکار محمد حسن - زانکۆی ڕاپەڕین،ئەندام ، پ.ی.د. بحری سالم فتاح -زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر - ئەندام، پ.ی.د. ڕۆستەم سەلام عەزیز -زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار.

گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار هاوکار شمس الدین قادر وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.

بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردە لە ئێستادا (١٠) خوێندکاری ماستەر هەیە و چوار خوێندکاری تاوتوێی نامەی ماستەریان کردووە و (١٣) خوێندکاری دکتۆرای هەیە کە سەرجەمیان لە قۆناغی نووسینەوەی توێژینەوەکانیانن.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەشی جوگرافیا، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:

https://fedu.koyauniversity.org/departments/dgeo

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە #گەڕانەوە_بۆ_زانکۆ

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خوێندکارانی بەشەناوخۆییەکانی بەسەرکردەوە

هەینی ١٦ی ئەیلوول ٢٠٢٢

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری بەڕیزان پ.ی.د. قارەمان نادر یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و بەڕێز حسین امام حسین جێگری بەڕیوەبەری بەشەناوخۆییەکان و م.ی. محمد سیدگوڵ بەڕیوەبەری ڕاگەیاندن سەردانی بەشەناوخۆییەکانیان کرد و لە نزیکەوە لە دۆخی ئەو خوێندکارانەیان پرسییەوە کە هاتوونەتەوە.

لە میانی سەردەانەکدا بەڕێز د. محمد حسیب لە نزیکەوە دۆخی خوێندکارانی بینی و گوێی لە کێشە و گرفتەکانیان گرت و بڕیاریدا دەستبەجێ چارەسەر بکرێن.

سەرۆکی زانکۆ، جەختی لە گرنگیی دابینکردنی کەشێکی ئارام و تەندروست بۆ خوێندکاران کردەوە و داوای لە بەڕێوەبەر، فەرمانبەر و سەرپەرشتیاری بەشەناوخۆییەکان کرد کە تەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی ئامانجی سەرکیی زانکۆ کە خۆی لە ئاسوودە کردنی خوێندکاران دەبینێتەوە.

زانکۆی کۆیە، پێنج باڵەخانەی بەشە ناوخۆیی بۆ حەوانەوەی خوێندکارانی هەیە کە سی باڵەخانەیان بۆ مانەوەی خوێندکارانی کوڕە و دووەکەی دیکەش بۆ کچانە. کۆی گشتی دوو هەزار و ٣٠٠ خوێندکار لە بەشە ناوخۆییەکاندا دەمێننەوە کە پیکهاتوون لە هەزار و ٢٠٠ خوێندکاری کوڕ و هەزار و ١٠٠ خویندکاری کچ. هاوکات بەشە ناوخۆییەکان لەلایەن ٤٦ کارمەندی زانکۆ کە پێکهاتوون لە کارمەندی ئیداری، سەرپەرشتیار، چاودێر و شارەزای چاککردنەوەوە بەرێوەدەبردرێت و بە درێژایی ٢٤ کاتژمێر خزمەت پیشکەشی خوێندکاران دەکرێت.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە #گەڕانەوە_بۆ_زانکۆ

Reflection of Suicide Prevention Workshops in News Agencies, TV Channels and Websites

انعكاس ورشة عمل منع الانتحار في وكالات الأنباء والقنوات التلفزيونية والمواقع الإلكترونية

ڕەنگدانەوەی وۆرکشۆپی پێشگیریگرتن لە خۆکوژی لە ئاژانسەکانی هەواڵ، کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان و ماڵپەڕەکان

زانکۆی کۆیە کتێبێکی نوێی بۆ بەڕێز پ.د. عوسمان دەشتی بە ناونیشان:

"دیوانی وەفایی، دەستنووسی میرزا عیسای کەورک ١٣٢٢ ک - ١٩٠٤ ز" بە چاپ گەیاند.

د. عوسمان لە بارەی کتێبەکەیەوە دەڵێت:

"دەستخەت و دەستنووسەکان لە هەر بوار و زانست و زانیارییەکدا بن، بە میرات و کەلەپوورێکی مێژوویی و سامانێکی نەتەوەیی دادەنرێن، گەنجینەی بیر و بەرهەمی ڕۆڵەکانێتی لە سەردەمەکانی رابردوودا. بۆیە میللەتان بایەخی زۆری پێدەدەن و نرخ و بەهای تایبەتی بۆ دادەنێن."

د. عوسمان، تاكو ئه‌مرۆ ٢٢ كتێبی له‌ بواره‌كانی شیعر و ئه‌ده‌بیات و لێكۆڵینه‌وه‌ و ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی بڵاو کردووەتەوە کە نۆ کتێبیان زانکۆی کۆیە ئەرکی چاپ و بڵاو کردنەوەی گرتووەتە ئەستۆ و زیاتر لە ٢٣ وتار و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ له‌ گۆڤاره‌ ئه‌كادیمییه‌كانی ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بڵاوكردۆته‌وه‌.

#KoyaUniversity #زانکۆی_کۆیە #koyauniversity

بەڕێز سەرۆکی زانکۆ کاری نۆژەنکردنەوەی چەند هۆڵێکی خوێندنی لە فاکەڵتییەکانی زانست و تەندروستی، زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان و ئەندازیاری بەسەر کردەوە.


مامۆستایەکی زانکۆی کۆیە کتێبێکی نوێی بڵاوکردەوە

پ.ی.د هۆشمەند عەلی سەرۆکی بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردە کتێبێکی نوێی خۆی بە ناوی "ژیان لە نێوان خەون و واقیعدا، بیرەوەرییەکانی عەلی ئیلنجاغی" بڵاوکردەوە، ئەم کتێبە دووهەمین بەرهەمی ئەمساڵی نووسەرە و پێشتر و لە مانگی ٤ی ئەمساڵ کتێبێکی تریان بە ناوی "دیداری قاسملوو لە گێڕانەوەی زارەکیدا" بڵاوکردبووەوە.

بەرهەمی تازەی نووسەر بریتییە لە گێڕانەوەیەکی زارەکی بۆ بیرەوەرییەکانی عەلی ئیلنجاغی، ئەم کتێبە بەشێوەی ڕوومانەمێژوو ڕێکخراوە جێگەی ئاماژەیە ئەمە شەشەمین بەرهەم و کتێبی نووسەرە کە تا ئێستا بە چاپی گەیاندووە.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

مامۆستایەکی بەشی ئەندازیاری پرۆگرامسازی توێژینەوەیەکی لە گۆڤارێکی نێودەوڵەتی ئیندێکسکراو لەلایەن (Web of Science) بڵاو کردەوە

A Professor in the DSWE at KOU Published a Research Article in a WoS-Indexed Journal; Symmetry

https://koyauniversity.org/node/384

#koyauniversity #زانکۆی_کۆیە #KoyaUniversity

لە فاکەڵتیی پەروەردە گفتوگۆی نامەی ماستەر بەڕیوەچوو

پێنچ شەممە ٢٢ی ئەیلوول ٢٠٢٢

گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا لە بەشی پەروەردەی ئایينی (شاناز هەزال رسول) بە ناونیشانی: " الاستقرار النفسي- واثره في بناء الشخصية من منظور مقاصدي- دراسة تحليلية مقارنة" لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان؛ پ.د. مولود حمد نبی- سەرۆکی لیژنە، زانکۆی دهۆک، پ.د. جمال محمد فقی رسول - زانکۆی کۆیە ،ئەندام ، پ.ی.د. ئادەم عبدالجبار عبدالله -زانکۆی صلاح الدین - ئەندام، پ.د. بدرخان مصطفى ابراهیم -زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار، د.عمر حسن سعید- زانکۆی کۆیە - ئەندام و سەرپەرشتیار.

گفتوگۆیەکی چڕیان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

لە بەرامبەردا خوێندکار شاناز هەزال رسول وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

سیمینارێک دەربارەی رێنماییە تەندروستییەکان پێشکەش کرا

بەڕێوەبەری تەندروستی و سەلامەتی زانکۆی کۆیە سێمینارێکی تایبەتی بۆ بەڵێندەرانی کافتریاکانی زانکۆی کۆیە پێشکەش کرد.

بەڕێز د. ڕێبوار طاهر، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی سیمینارێکی بە ناونیشان " ڕێنماییەکانی تەندروستی و سەلامەتی گرێبەستی کافتریاکان" بۆ بەڵێندەرانی کافتریاکانی زانکۆی کۆیە پێشکەش کرد.

لە میانی سیمینارەکەدا د. رێبوار جەختی لە زەروورەتی پابەندوونی بەڵێندەران بە رێنماییە تەندروستییەکان کردەوە و پێشنیاری کردنەوەی کەناڵێکی پەیوەندیی راستەوخۆی لە نێوان کافتریاکان و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی بە مەبەستی بەدوادچوون و چارەسەری خێرای گرفتەکان کرد.

لەلای خۆیانەوە بەڵێندەران خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو جۆرە سیمینارانە دەربڕی و داوایان کرد کە لە داهاتوودا کۆبوونەوە و سیمیناری هۆشیاری کردنەوە بۆ ستافی کافتریاکانیش بکرێتەوە.

هاوکات لە کاتی سیمینارەکەدا پێشنیار و پرسیارەکانی بەشداربووان

تاوتوێ کران وەڵام درانەوە.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

یارییەکی دۆستانەی تۆپی بالە لە هۆڵی داخراوی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە رێککەوتی ٢٤ی ئەیلوول ٢٠٢٢ لە هۆڵی داخراوی فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش بە ئامادەبوونی بەرێز سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، بەڕێز راگری فاکەڵتیی وەرزش پ.ی.د. نەبەز عبد الله و سەرۆکی سەنتەری کۆمەڵایەتیی کۆییانی شاری سلێمانی د. دڵشاد محمد فەقێ جۆڵا و ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر هاندەر و مامۆستای زانکۆی کۆیە یارییەکی دۆستانەی تۆپی بالە لە نێوان تیپی هاوڕێیانی زانکۆی کۆیە و تیپی هاوڕێیانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

یارییە دۆستانەکە لەلایەن سەنتەری کۆمەڵایەتیی کۆییانی شاری سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی ئەنجامدرا.

هەر لە میانی چالاکییەکە بەڕێز د. دڵشاد محمد فەقێ جۆڵا، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەناوی سەنتەری کۆمەڵایەتیی کۆییانی شاری سلێمانی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی بەڕێز د.محمد حسیب کرد.

یارییەکە بە بردنەوەی هاوڕییانی زانکۆی کۆیە بە ئەنجامی ٢-١ کۆتایی هات.

لە کۆتایی یارییەکە خەڵات و مەدالیا بەسەر وەرزشوانان دابەش کرا.

#KoyaUniversity #koyauniversity #زانکۆی_کۆیە

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی کرد

شاندێکی زانکۆی کۆیە بەشداری لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سەروەری یاسا لەناو زانکۆکانی هەرێمی کوردستاندا کرد.

٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ی، شاندێکی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د ڕۆستەم سەلام عەزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و ڕێکان فەرحان صاڵح لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباریی یاسایی زانکۆی کۆیە بەشداریان لە کۆنفڕانسێکی تایبەت بە سەروەری یاسا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد.

کۆنفڕانسەکە لەلایەن ڕێکخراوی چاوی زانکۆ CZO بە پاڵپشتی سندوقی نیشتمانی ئەمریکی بۆ دیموکراسی NED لە ئوتێل دیدەمان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

ئامانج لە کۆنفڕانسەکە بەهێزکردنی سەروەری یاسا لەناو دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستاندا بوو و پانێلێکی تایبەت بە بە ناونیشان :"یاساکانی خوێندنی باڵا لە نێوان جێبەجێکردن و هەوڵی نوێبوونەوەدا" بەڕێوەچوو.

هەر لەمیانەی کۆنفڕانسەکە ڕاپۆرتی تایبەت سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ڕەوشی سەروەری یاسا لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە.

زانکۆی کۆیە رێکەوتنامەی کاری هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی واژۆکرد

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی٢٥ی ئەیلوول ٢٠٢٢ لە رێوڕەسمێکدا لە سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە ڕێکەوتنامەیەکی کاری هاوبەشی لە نیوان زانکۆی کۆیە و رێکخراوی(Pinnacle Teaching Solutions)ی ئەمریکی واژوکرا . هەریەک لە بەڕێز پ.ی.د. محمد حسیب صدیق سەرۆکی زانکۆ کۆیە و بەڕێز تیم تیم نۆسپل بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە عێراق واژۆکریان لەسەر رێکەوتنامەکە کرد.

واژۆکردنی ئەم رێکەوتنامە یە بەشێکە هەوڵەکانی زانکۆی کۆیە و بەڕێز سەرۆکی زانکۆ بۆ بەجیهانیبوون زانکۆ و هێنان و گۆڕینەوەی ئەزموون لەگەڵ زانکۆ و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.

بەپێی ئەم رێکەوتننامەیە، وەک دەسپێکی کاری هاوبەش، رێکخراوی(Pinnacle Teaching Solutions)ی چوار مامۆستای بە رەگەز ئەمریکی و پسپۆری لە وتنەوەی زمانی ئینگلیزی وەکو وانەبێژ بۆ بەشەکانی زمانی ئینگلیزی(بەیانیان و ئێواران) فاکەڵتی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان و فاکەڵتی پەروەردە دابین دەکات.

هاوکات هەریەک لە بەڕێزان د. هاوکار باپیر بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان، د. احمد عبد العزیز سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی فاکەڵتیی پەروەردە، م.ی هانا محمد سمایل سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی- بەیانیان فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان، م. ئارەزوو رەشید عثمان سەرۆکی بەشی زمانی ئینگلیزی- (ئێواران) فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتیەکان، و م.ی. محمد کریم سیدگوڵ بەڕێوەبەری راگەیاندن، و ژماریەک لە ستافی رێکخراوی ناوبراو کە پێک هاتبوون لە د. کریس راتکڵیف، و د. نیکی راتکلیف، وبەرێز کێنتن کریستنگ و خاتوو جێسیکا شایەر وەک ستافی رێکخراوی ناوبراو ئامادەی رێورەسمەکە بوون.

شایەنی باسە رێکخراوی (Pinnacle Teaching Solutions) لە ساڵی ١٩٨١وە لە وڵاتی چین دەستیان بە کارەکانیان کردووە و تاکو ساڵی ١٩٨٥ خۆلی فێربوونی زمانی ئینگلیزییان بۆ زیاتر لە ٧٥ هەزار مامۆستای چینی کردووەوتەوە. دواتر هاوبەشییان لەگەڵ دامەزراوە پەروردەیە نیشتمانی وناوخۆییەکان چەندان وڵاتی ترکردوە بەمەبەستی دابینکردنی مامۆستای زمانی ئینگلیزی و ڕاهێنانی مامۆستایانی ناوەخۆیی.

کەناڵی زانکۆی کۆیە لە ‎تێلێگرام

بە مەبەستی رووماڵکردنی سەرجەم کار و چالاکییەکانی زانکۆ و کردنەوەی کەناڵی پەیوەندیی زیاتر لەگەڵ مامۆستا، خوێندکاران، فەرمانبەران و کۆمەڵگە، زانکۆی کۆیە کەناڵی فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلێگرام کردەوە.

بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کار و چالاکی و هەواڵەکانی زانکۆی کۆیە جۆینی کەناڵی تێلێگرامی زانکۆی کۆیە بکەن و هاوڕێیان و دۆستانتان ئاگادار بکەنەوە.

لینکی جۆین بوون: https://t.me/+vNv8AIdSyhc2NDhi

خولی چوارەمی پێداگۆجی

سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی ئاگادارتان دەکاتەوە کە خولی چوارەمی پێداگۆجی لە رۆژی یەکشەممە ریککەوتی (٩/١٠/٢٠٢٢) دەست پێدەکات و رۆژی پێنجشەممە (٢٩/٩/٢٠٢٢) دوا وادەیە بۆ پێشکەش کردنی داواکاری لە رێگەی فۆرمی بەشداریکردنەوە.

فۆرمی بەشداریکردن:

https://docs.google.com/.../1FAIpQLSc90ZUgrgMsiN.../viewform

سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئەکادیمی